سه رچاوه : به شی ئینگلیزی ماڵپه ڕی http://www.harunyahya.com
ی.پ.گ. (YPG) /پ.ی.د. (PYD) و پژاک رێکخراوی جیاواز له یه ک نین به ڵکوو ته نیا نێوه جیاوازه کانی رێکخراوی تێرۆریستی په که که یه و له وڵاتانی وه ک سوریه و ئێران و ئێراق چالاکی ئه نجام ده دات. کرده وه تێرۆریستی و توندوتیژیه کان و پێشل کردنی مافی مرۆڤ به ده ست باڵی سوریایی په که که به نێوی په یه ده له باکووری سوریا بابه تی سه ره کی ئه م نووسراوه یه .
یه په گه به شێکی زۆر له گونده کان و شاره کانی به شی باکووری سوریای ده گیر کردووه و به که ڵک وه رگرتن له شه ڕی ناوخۆی سوریا کرد و به شێوازی چه کداری سه رکوتی کردوون. به م شێوه یه جۆرێک پاکتاوکردنی خێل و نه ته وه کانی له دژی خه ڵک به ڕێوه ده بات. دانیشتوانی سه ره کی وه ک عه ره ب و کورد و تورکمان و ئه رمنی و ئاشووری له به رانبه ر ئه مه خۆڕاگری ده که ن به تایبه ت کورده کان که رووبه ڕووی گرتن و لێدان و ئه شکه نجه و کوشتن و ماڵ سووتاندن بوونه ته وه . ئارمانجی سه ره کی ئه وه یه که ژێرخانی حه شیمه تی ناوچه که بگۆڕن تا ژێرخانی دامه زراندنی ده وڵه تی کمۆنیستی ئاماده بکه ن که ئارمانجیانه و ده یانه وێ لایه نگران و شه ڕوانانیان به ره و ئه م گه ڕه کانه بگوازنه وه و نیشته جێیان بکه ن.
به ڵام شایانی باسه که خه لکێک که که وتوونه ته به رئه م سه رکوت کردنه ی یه په گه (باڵی چه کداری په که که له سوریا) کورده کانن که ھاوزمانیانن. کورده کان زۆربه یان کسانێکن که ئایدیۆلۆژی کۆمۆنیستی یه په گه یان قبوڵ نییه و ده یانه وێ له گه ڵ خه ڵکانی دیکه بژین. بۆیه له ھه موویان زیاتر یه په گه بۆته ئامانج. له راستیدا یه که مین گرووپی ھه ڵھاتوو له ده ستی یه په گه که رۆیشتن بۆ تورکیا و ئێراق کورده کان بوون.
شه ڕوانانی یه په گه زۆربه یان به شێوازی نامرۆڤیانه و ھۆڤانه ده جووڵێنه وه وه ک: سوتاندنی ئه و گوندانه ی که داگیریان ده که ن و دواتریش چۆڵیان پێ ده که ن. له راپۆرتی لێبوردنی ناونه ته وی له باره ی کرده وه کانی یه په گه /په یه ده ئاماژه به راودوونانی به ناچاری خه لک له زێدی خۆیان و له ناوبردنی ماڵه کان له ناوچه ژێرچاودێریه که یان له باکووری سوریا له ئاستی تاوانی شه ڕ ده کات.
لێبوردنی نێونه ته وی به به ڵگه نووسراو و بینراوه کان له راپۆرته که یدا ئاشکرای ده کات که یه په گه به ئه نقه ست له شوێنه دوور شه ڕه کان ماڵه کان ده ڕووخێنێ و بڕێک جاریش ھه موو شاره که ده سووتێن و ده یرووخێنن. ئه م راپۆرته جه خت ده کاته وه که ئه م وێرانکاریه له ئه نجامی شه ڕ له گه ڵ داعش نییه به ڵکوو ئه نجامی کرده وه کانی راسته وخۆی ئه م گرووپه یه و به ئارمانجی چۆڵکردنی خه ڵک و کۆچبه رکردنیان ده کرێت.
وێنه ئاسمانییه کان که لێبوردنی نێونه ته وی له شارۆچکه ی حسینیه له تل حه میس یه کێک له نموونه ی توندوتیژی یه په گه یه . وێنه کان پیشان ده ده ن له ژوێنی ۲۰۱۵ له ۲۲۵ ماڵ ته نیا ۱۴ ماڵی له سه رپێ ماون. لێبوردنی نێونه ته وی له گه ڵ ژمارێک له دانیشتوان و شاھد حاڵانی حه سه کێ و ره قا گفتگۆی کردووه که به شێکی له خواره وه ھاتووه :
ئه وان ده ریان کردین و ماڵه کانیان سووتاندین….ئه وان بوڵدۆزریان ھێنا…. ھه موو ماڵه کانی گوندیان خاپوور کرد…. ماده ی سووته مه نیان به ماڵی زاواکه ماندا رژاندوو ئاگریان دا. دایکی ژنه که م ویستی پێشیان لێ بگرێ له ده ورووبه ری ئه ویش رژاندیان.
ھه روه ھا یه په گه ھه رشه له خه ڵکی سڤیل که نایانه وێ ماڵه کانیان چۆڵ بکه ن ده کات. به ھاوکاری و ھاوئاھه نگی له گه ڵ ھێزه کانی ھاوپه یمان شوێنی ژیانی ئه و که سانه وه ک شوێنی جێگیربوونی داعش ده ناسێنێت. لێبوردنی ناونه ته وی و رێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا و شاھدحاڵان ده ڵێن یه په گه ھه میشه عه ره ب و کورد و ئاشوریه دژبه ره کان به م شێوازه پیسه له ناوچه کانیان دوور ده کاته وه .
ئه وان داوایان لێ کردنی ماڵه کانمان چۆڵ بکه ین ئه گینا ھێزه کانی ھاوپه یمانان ئێوه وه ک تێرۆریست ده ناسن و لێتان ده ده ن.
مانگی رابردوو رۆژنامه ی thenation له راگه یاندراوه کۆنه کانی ئه مریکا له باره ی کرده وه تێرۆریستیه کان و پێشل کردنی مافی مرۆڤ له لایان په یه ده /یه په گه وه راپۆرتێکی تێروته سه لی بڵاوکرده وه . به گوێره ی ئه و زانیاریانه که له م راپۆرته دا ھاتووه کورده کان یه کێک له قوربانیه سه ره کیه کانی یه په گه /په که که ن که خۆیان وه ک بزوتنه وه ی ئازادی کورده کان و نوێنه ر و لایه نگرانی مافی ئه وان ده زانن. شه ڕوانانی لایه نه سیاسیه دژبه ره کان زندانی و ئه شکه نجه ده کات و بۆ سه رکووت کردنیان له و ناوچانه ده ریان ده کات. ئه وان دژبه ری مێدیای سه ربه خۆن و رۆژنامه وانانیش به کوشتن ده ترسێنن و ھه ڕه شه یان لێ ده که ن. منداڵان و ھه رزه کارانی کورد و خوار ۱۸ ساڵ به زۆر و ناچاری ده به ن بۆ سه ربازی.
راپۆرێتک له ژێر ناونیشانی (پێشل کردنی مافی منداڵانی کورد قه ده خه بکه ن) له لایه ن چاودێری مافی مرۆڤ له ۱۵ ژوئیه ی ۲۰۱۵ ده ڵێت ئه ندامه چه کداره کانی په یه ده (یه په گه و یه په ژه ) ھێشتاش کچان و کوڕانی ژێر ۱۸ ساڵ به زۆر ده نێرن بۆ سه ربازی. زۆرترین به خاک سپاردنه کان ئه ندامانی ۱۶ و۱۷ ساڵانن.
به گوێره ی لێکۆڵینه وه رۆژنامه thenation لانی که م ۳۰۰ ھه زار کوردی سوریه له کوردستانی ئێراق و ۲۰۰ ھه زاریش له تورکیا په نابه رن بۆ ئه وه ی له سه رکووت کردنی په یه ده و ھه ناردنی زۆره ملێ بۆ سه ربازی ھه ڵبێن. بڕێک له زانیاریه گرنگه کانی ئه م راگه یه ندراوه له باره ی پاکتاوکردنی نه ته وی به م چه شنه یه :
یه په گه ده ڵێ ھه رله وکاته که گونده عه ره به کان له ده ستی داعش رزگارده کرێن پێویسته بسووتێنرێن. به ڵام به پێ ئه و ده سکه وتانه ی رێکخراوی نێونه ته وی ته نانه ت ئه و گوندانه که بێ ئه وه ی پێکدادانی له گه ڵ داعش روود دابێت به ته واوه تی خاپوور ده کرێن.
به گوێره ی لێکۆڵینه وه کانی کاناڵی مافی مرۆڤی سوریا ۲۶ گوند به ته واوه تی خاپوورکراون و ۴۰ دیکه ش نیوخاپوورن و ۴۸ دیکه ش به ته واوه تی چۆڵکراون. به رپرسێکی پایه بڵندی ده وڵه تی ئۆباما ناوچه ژێرکۆنترۆڵی په یه ده ی وه ک ده وڵه تێکی نیوه دیکتاتۆری ناودێر کردووه .
یه کێک له ئه ندامه ھه ڵھاتووه که نی په که که به نێوی (موھار) به تایبه ت نێوی گوندی تل براکی له باکووری سوریا به مجۆره ھه ڵسه نگاند: موراد کارایلان بڕیاردا ئه وێ خاپوور بکرێ و ته نانه ت رێگه به ده رچوونی جووجه ڵه یه کیش نه درێ که له وێ ده ربچێ.
به وته ی سه عد شویس به رپرسی یه کێک له ئه نجومه نه کانی ره قا یه په گه گرێ سپی له نێزیکی سنووری تورکیا له ناوه ڕاستی ساڵی ۲۰۱۵ داگیر کرد به ڵام رێگای نه دا ۶۰ ھه زار عه ره ب بگه ڕێنه وه .
یه په گه به دانیشتوانی گوندی بیرماحلی له باکوری رۆژھه ڵاتی حه له ب وتی یا ئه بێ گونده کان چۆڵ بکه ن یا ئه وه ی که ئه م ناوچه یه وه ک ناوه ندی کارگێڕی داعش به ھێزه کانی ھاوپه یمانان ده ناسێنین. رۆژی ۳۰ ئاورێلی ساڵی ۲۰۱۵ داوای بمبارانی ئاسمانی کرد و به گوێره ی نوسینی ئه روارز که گرووپی نیشته جی له نده نن ۶۴ که س خه ڵک ئه و گونده له ئه نجامی ئه م بۆردمانه کوژران که ھه موویان سڤیل بوون.
نموونه یه کی دیکه له ئه برید گوندێکی چۆلێ بوون. یه په گه دوای گرتنی گرێ سپی له ژوئنی ۲۰۱۵ داوای له خه ڵک کرد ئه و گونده چۆڵ بکه ن به ڵام ۵۰۰که س له دانیشوان ئه مه یان نه کرد. باڵی چه کداری په که که له سوریا ئه م گونده ی وه ک بنکه ی داعش راده ستی ھێزه کانی ھاوپه یمان کرد و کاتێک که کۆپته ره ئاپاچیه کان له نزمایه وه له سه رئاسمانی گونده که ده فڕان ھه موویان ھه ڵھاتن و ھیچ کاتیش نه گه ڕانه وه .
چۆڵکردنی گونده کان به م چه شنه ده کرا: نیوه ی شه و چه کدارانی سه روچاو داپۆشیاو ده ڕۆیشتنه نێو گوند و خه ڵکیان ناچار ده کرد له ماڵه کانیان ده رده ھێنا و دواتر له دواتر ئه م که سه رێکخراوکراوانه ھه موو شتێکیان خه ڵکیان ده دزی و ده یانبرد.
به گشتی پێویسته بگوترێ په یه ده /یه په گه که پاڵپشتیان ھێزه کانی ئه مریکی و ھاوپه یمانانن سه رکوتی بێ سنوور ئه نجام ده ده ن و له دژی خه ڵک سته می زۆر ده که ن. ئه مه له کاتێکدایه که ئه م گرووپه ده یه وی بنه مای دامه زراندنی ده وڵه تێکی تێرۆریست و کۆمۆنیزم ئاماده ده کات بۆ ئه وه ی ببێت به پێگه ی ئه مریکا له رۆژھه ڵاتی ناوه ڕاست.
تێرۆریزمی یه په گه /په یه ده وێرانکاریه کانی تا ماڵی مه سیحیه کانیش بردووه
له ناوچه ی ژێرکۆنترۆڵی په یه ده /یه په گه نه ته نیا عه ره به کان و خه ڵکی موسڵمان به ڵکوو مه سێحیه کانی ناوچه که ش به توندی سه رکوت ده کات. ئاشووریه کان و ئه رمه نیه کانی سوریا که له گوشارێکی زۆر دا بوون به ناچاری راگه یه ندراوێکی ھاوبه ش بڵاوبکه نه وه و تێدا په یه ده و یه په گه تاوانباربکه ن که مافی مرۆڤ پێشل ده کات و سه روه ت و سامانی خه ڵک بۆ خۆی ده بات و ناچاریان ده کات بڕۆن بۆ شه ڕ و باجی به زۆریان لێ وه رده گرێت و له به رنامه ی وانه ی خوێندنه کانیاندا ده ستێوه ردان ده کات.
ترساندن و تۆقاندنی خه ڵکی مه سیحی بۆ ئه وه ی ماڵه کانیان چۆڵ بکه ن و به جێ بێڵن و دواتریش سپاردنی به که سانی و لایه نگرانی خۆیان(که سانی لایه نگری په که که ) نمونه یه که له ھه ڵسووکه وتی په یه ده له گه ڵ مه سێحیه کان. له سپته مبه ری ساڵی رابردوو یه په گه به گوله ماڵی ئه سقه ف ژان بێھنان له حه سه کێیان چۆڵ کرد. ئه م کابرایه به سه ختی خۆی له مردن رزگار کرد. ئه وان به ھه ڕه شه ی کڵاشینکۆف مه سێحیه کانیان ده رکرد و ده گه نه ھه رکوێ تاڵانی ده که ن.
ماڵپه ڕی ھه واڵنێری بریبارت (BREIBART) که ئه سیتۆبنۆن له راوێژکارانی دۆناڵدترامپه سه رنووسه ریه تی ده ڵێ: ھێرشه تێرۆریستیه کانی په یه ده له وانه ئه ندامانی چه کداری له باکووری سوریا مه سێحیه کانیان کردووته ئامانج و که سانێکی زۆر له م رێگایه وه گیانیان به خت کردووه و سه رچاوه جۆراوجۆره کانیش جه ختیان له سه ر ئه مه کردووته وه . ئه م ماڵپه ڕه له باره ی په یوه ندی په که که و په یه ده زانیاری زۆری درکاندووه :
یه په گه په یوه ندیه کی ئه وه نده توندوتۆڵی له گه ڵ په که که ی تێرۆریست دا ھه یه که بڕێک ده ڵێن ھه ردوکیان یه کێکن. ھه ردوو رێکخراو به خه ستی مارکسیست – لنینیستین که له ناوچه کوردنشینه کانی سوریا ناسراو به رۆژئاوا ھه ر بڵێی ده وڵه ێیکیان دامه زراندووه . ئه م گرووپه ھه ر رۆژ خه ڵک تێرۆر ده کات و به تایبه ت مه سێحیه کانی کردووته ئامانج وخه ڵک ده رفێنێ و گه نجان به زۆره ملێ ده باته سه ربازی. کاتێک له سوریه شه ڕ کۆتایی پێ بێت و ھه ڵبژاردن به ڕێوه بڕوات یه په گه و په یه ده نایانه وێ ده سه ڵاته که یان له ده ست بده ن و ئه مه شه ڕێکی دیکه له گه ڵ عه ره ب و ئاشوریه کان دا له باکووری ئه م وڵاته داده گرسێنێته وه .