سایز متن   /

به یانییه ی پارلمانی ئه ورووپا بۆ کۆتایی ھێنان به  توندوتیژییه کان له تورکیا

س. ئه ﺡمه دی

گروپه  سیاسییه کان له  په رلمانی ئه وروپا له بروکسل، ئانکارا و کورده کان بگه ڕێنه وه  بۆ سه ر ماسه ی وتووێژه کان و به  بێ دودڵی و دڵه ڕاوه کێ، چه که کان بێده نگ بکه ن.

مارتین شوڵز سه رۆکی په رله مانی ئه وروپا نووسراوه یه کی له ژێر ناونیشانی (توندوتیژییه کان له تورکیا منیان نیگه ران کردووه ) له  به رپرسانی تورکیا و رێبه رانی کورده کان داوای کرد که  بگه ڕێنه وه بۆ سه ر ماسه و وتووێژه کانیان درێژه  پێبده ن.

گروپه سیاسییه کان ھه رکامیان به رێباز و ره وشی جیاواز له ھه ریه که له لایه نه کان پشتیوانی ئه م شه ڕه  کۆنه ده که ن به ڵام گرنگترین شت گه ڕانه وه  بۆ سه ر بابه تی سه ره کی و ماسه ی وتووێژه کانه.

وتووێژ له نێوان کورده کان و تورکیا له کاتێکه وه که ئیسلامییه کان ھاتنه سه رکار و دوای تێزه که ی داوود ئۆﻍڵوو له پێناو قوڵ کردنه وه ی رێبازی چاره سه رکردن، بوو به یه ک له سه ره کیترین به رنامه ی پارته که ی. له م تێزه دا باس له وه  ده کرێت که ده بێت بۆ به شداری له بابه ته ناوچه یه کاندا پێویسته کێشه ناوخۆییه کان چاره سه ر بکرێن. لێکدانه وه ی ئاک پارتی بۆ ئه م بابه ته ئه وه  بوو که بابه ته که بچووک بکاته وه و له ئاستی کێشه یه کی بچووک دا چاره سه ری بکات. له  سه ر ئه م بنه مایه وتووێژ له گه ڵ کورده کان ده ست پێکرد. به ڵام کورده کان له م وتووێژه دا کێشه یه کی گه وره یان له سه ر ڕێیه. گه وره ترینی ئه م کێشانه ئه وه یه که کورده کان زۆر گه وره یان ھه یه و له بواری کرداریشدا ھه ریه که و بۆ خۆی گه وره یه که، ئه مه ش ده بێته ھۆی تێکچوونی وتووێژه کان.

له نێو کورده کان دا زۆرلایه نی تێدایه که رۆڵ بگڕێن به ڵام پێکه وه ناسازن. داروده سته که ی ئۆجالان که له ژێر چاودێری میتی تورکیه و و له لایه کی دیکه شه وه  داروده سته که ی HDP له نێو تورکیا که به نێوی باڵی سیاسی په که که ناسراون تێده کۆشن رۆڵی ناوجیتی له نێوان په که که  و تورکیادا بگێڕێت و یارمه تی چاره سه رکردنی کێشه که بدات. له لایه کی دیکه وه له راستیدا نێزیکترین و کاراماترینن له م بابه ته دا. به ڵام سه ره که ی قه ندیل که به ناوه ند و گه وھه ری ئه م کێشه یه ده ناسرێت، گرینگترین سه ره ی په که که یه  که  ھێزی چه کداری به ده سته وه یه  که  زۆرترین کات ھه ر ئه م سه ره یه وتووێژه کان ده شێوێنێت و رێگا نادات سه ر بگرێت. سه ره که ی تریش ئه وانه ی له ئه وروپا و ئه مریکان که رۆڵی گوشار خستنه  سه ر راگه یاندنه کان و رای گشتی ده گێڕن و له پێناو بڕیک بزوتنه وه ی سیاسی رۆژئاو ده جوڵێن و خه بات ده که ن.

به ڵام ئه مه ھه موو کێشه که نییه . کێشه ی سه ره کی نایاسایی بوونی په که که یه که له لیستی تێرۆردایه و  بۆیه ناتوانێت به رێگای یاسایی ببێت به شێک له پرۆسه ی وتووێژ.

په که که به دامه زراندنی رێکخراوه  گرێدراوه کانی تێده کۆشێت له م ئاسته نگه رزگاری بێت به ڵام راستییه که  ئه وه یه که په که که ناتوانێت له به رانبه ر ئه و ھه موو وڵاته ئه وروپی و ئه مریکییانه وه  ببێته ئه ڵته رناتیڤێک بۆ تورکیا که قازانجی زۆری له بواری ئستراتژییه وه  بۆ ئه وان ھه یه و ئه مه ش ده بێته ھۆی ئه وه ی که په که که  ببێته ئامرازێک به ده ست ئه م زلھێزانه وه .

بۆیه رۆژئاو به تایبه ت ئه مریکا له به رانبه ر کێشه یه کی گه وره ی کورده کان به تایبه ت په که که  ده مێنێته وه و ئه م کێشه یه  بۆ کورده کان زۆر قوڵتر و گه وره تره ، چونکه رۆژئاوا به م مه رجانه وه نات

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی