مەلابەختیار هەڵوێستی کۆتایی حیزبەکەی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت یەکێتی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و کاندیدی بەهێزیشی بۆ سەرۆکی هەرێم هەیە.
کوردپاریز/ مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە ماڵپەری فەرمی حیزبەکەی راگەیاندوە: ئێمە لەگەڵ سازانین بۆ پرسەکان، بەڵام نابێت ئەو سازانە لەسەر حسابی پڕۆژەی چوار قۆڵی بێت. وتیشی: ئەگەر سازان نەیەتە ئاراوە، یەکێتی پڕۆژەی جیاوازی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دەبێت.
سەبارەت بەو هەڵبژاردنە پێشوەختەش وەک مەلا بەختیار رونیکردەوە: دەبێت هەڵبژاردنەکە هەمەلایەنەو لەسەر هەموو ئاستەکان بێت، یەکێتیش بۆ هەموو ئاستەکان کاندیدی دەبێت. تەئکیدی لەوەشکردەوە کە لە هەڵبژاردنی پێشوەختدا یەکێتی کاندیدی بەهێزی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم دەبێت و هەوڵی سەرخستنی دەدات.