سایز متن   /

مەلابەختیار هەڵوێستی کۆتایی حیزبەکەی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت یەکێتی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و کاندیدی بەهێزیشی بۆ سەرۆکی هەرێم هەیە.

کوردپاریز/ مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە ماڵپەری فەرمی حیزبەکەی راگەیاندوە: ئێمە لەگەڵ سازانین بۆ پرسەکان، بەڵام نابێت ئەو سازانە لەسەر حسابی پڕۆژەی چوار قۆڵی بێت. وتیشی: ئەگەر سازان نەیەتە ئاراوە، یەکێتی پڕۆژەی جیاوازی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دەبێت.

سەبارەت بەو هەڵبژاردنە پێشوەختەش وەک مەلا بەختیار رونیکردەوە: دەبێت هەڵبژاردنەکە‌ هەمەلایەنەو لەسەر هەموو ئاستەکان بێت، یەکێتیش بۆ هەموو ئاستەکان کاندیدی دەبێت. تەئکیدی لەوەشکردەوە کە لە هەڵبژاردنی پێشوەختدا یەکێتی کاندیدی بەهێزی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم دەبێت و هەوڵی سەرخستنی دەدات.

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی