رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا هێزە کانی YPG و PYD بەوە تۆمەتبارکرد کە هەوڵی ئەوە دەدەن دەستبەسەر باکوری سوریا بگرنو رایگەیاند “ئەنقەرە رێگە بەو کارە نادات”.
کوردپاریز: لەوتارێکدا کەلەباشوری رۆژهەڵاتی تورکیا پێشکەشی کرد رەجەب تەیب ئەردۆگان نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە شاری گردە سپی خراوەتە چوارچێوەی سیستمی خۆبەڕێوەبەریو وتی “دەیانەوێت بەتەواوی دەستبەسەر باکوری سوریا بگرن. رێگە نادەین باکوری سوریا ببێتە قوربانی پڕۆژەکانیان”. وتیشی “ئەمە هەڕەشەیەکە بۆ سەر تورکیاو ئاستەمە رێگە بەو هەڕەشەیە بدەین”.
هەروەها ئەردۆگان وتیشی “لەئێستادا ۱۴۰۰ چەکداری پەکەکە لەنێو YPG دان و ئەمەش راستییەکەو نکۆڵی لێ ناکرێت”.
م: ئاوئنه