کد خبر : 13582
تاریخ انتشار : سه شنبه 12 آبان 1394 - 13:08

پارتی: پەکەکە شکستێکی گەورەی خوارد

پارتی: پەکەکە شکستێکی گەورەی خوارد

دوای ئەوەی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکەی دوێنیدا ۲۱ کورسی لە دەستدا، سایتی فەڕمی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوی کردەوە، کە هاوڵاتیانی باکوری کوردستان سزای هەدەپەیان داوە و پەکەکەش شکستێکی گەورەی خوارد. کوردپاریز/ سایتی فەڕمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتارێکی لە بارەی دواین ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی تورکیا بڵاوکردووەتەوە و لە بەشێکیدا هاتووە :”هاووڵاتیانی باکوور دەنگیان بە هەدەپەدا بۆ ئەوەی

دوای ئەوەی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکەی دوێنیدا ۲۱ کورسی لە دەستدا، سایتی فەڕمی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوی کردەوە، کە هاوڵاتیانی باکوری کوردستان سزای هەدەپەیان داوە و پەکەکەش شکستێکی گەورەی خوارد.

کوردپاریز/ سایتی فەڕمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتارێکی لە بارەی دواین ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی تورکیا بڵاوکردووەتەوە و لە بەشێکیدا هاتووە :”هاووڵاتیانی باکوور دەنگیان بە هەدەپەدا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی مەدەنیانە و بەبێ چەک نوێنەرایەتیی ئەوان بکات لە پەرلەمان، بەڵام دوای ۷ـی حوزەیران هاووڵاتیانی باکوور کاتێک بەیانیان لە خەو هەڵدەستان خەندەقیان لە بەردەم دەرگەی خۆیان دەبینی، یاخود چەکدارانی پەکەکە بە ئاشکرا داوای لە رۆڵەکانیان دەکرد چەک هەڵبگرن و دژی حکوومەتی تورکیا بجەنگن، بۆیە هاووڵاتیان سزای هەدەپەیان دا، دەکرێت بڵێین تەنیا هەدەپە و مەهەپە و جەهەپە شکستیان نەهێنا، بەڵکە پەکەکەیش دووچاری شکستێکی گەورە هات، بەوەی پەیامی باکووریان زۆر بە توندی لەسەر سندووقی دەنگداندا وەرگرت”.

ئاماژە بەوەش دەکات، بە کورتی باکوور هاواری کرد، ئێمە ئارامیمان دەوێت و ئاشتیمان دەوێت، ئێمە شەڕ و خەندەقمان ناوێت، ئیدی نامانەوێت گوێمان لە دەنگی چەک و تۆپ و تەیارە بێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە پەیامی باکوور بۆ ئاکەپەیش بوو بەوەی ئیدی پێویستە دووبارە پرسی قۆناغی چارەسەری بهێننەوە بەر باس، چونکە چۆن سزای هەدەپەیان دا، لە هەمان کاتدا بە ئاکەپەیان گوت ئیدی کاتیەتی قۆناغی چارەسەری گیانی بە بەردا بێتەوە.

ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰
  • نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.