سایز متن   /

قه‌زای‌ شنگال له‌ڕوی‌ ئیدارییه‌وه‌ له‌ هه‌ردو ناحیه‌ی‌ سنونێ و قه‌یره‌وان و (۱۳۲) گوند پێکدێت و زۆرینه‌ی‌ دانیشتویانی‌ ئێزیدین ده‌که‌وێته‌ باکوری‌ رۆژئاوای‌ شاری‌ موسڵه‌وه‌. پرسی‌ به‌پارێزگاکردنی‌ شه‌نگال سونه‌کانیشی‌ له‌دژی‌ جوڵاندوه‌ که‌ به‌ به‌شێک له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وای‌ زۆرینه‌ سونه‌ی‌ ده‌زانن.

کوردپارێز/ ده‌بێت ئاڵای‌ عێراق له‌ قه‌زای‌ شه‌نگال به‌رز بکرێته‌وه‌” به‌و وته‌یه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ یه‌ک شه‌ممه‌ی‌ رابردوه‌وه‌”۱۵/۱۱″ گۆمی‌ مشتومڕه‌کانی‌ سه‌ر ئاینده‌ی‌ ئه‌و ناوچه‌ کێشه‌ له‌ سه‌ره‌ی‌ سنوری‌ نه‌ینه‌وای‌ شڵه‌قاند.

عه‌بادی‌ له‌میانه‌ی‌ کۆبونه‌ویه‌کیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ چالاکوانانی‌ مه‌ده‌نی‌ وتویه‌تی‌”شه‌نگال به‌ هاوکاری‌ عێراق ئازادکراوه‌

ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ له‌ پاش ئازادکردنی‌ قه‌زای‌ شه‌نگال له‌ هه‌ینی‌ رابردودا”۱۳/۱۱″لێدوانی‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم به‌ئاراسته‌ی‌ دابرینی‌ ئه‌و قه‌زایه‌ بو له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حکومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ و نزیککردنه‌ه‌ی‌ له‌ هه‌رێم.

له‌ په‌یامێکدا که‌ هه‌مان رۆژی‌ رزگارکردنی‌ شه‌نگال بڵاویکرده‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان رایگه‌یاند”هه‌مو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین له‌ ڕوی یاسایی و ئیدارییه‌وه‌ پشتیوانی له‌ داواکاریی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که‌ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شنگال بکرێته‌ پارێزگا

مه‌سعود بارزانیش له‌ کۆنگره‌یه‌کی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌ بناری‌ شاخی‌ شه‌نگال وتی‌”جگه‌ له‌ ئاڵای‌ کوردستان هیچ ئاڵایه‌کی‌ تر له‌ شه‌نگال هه‌ڵناکرێت

ئه‌و مشتومره‌ میدیایه‌ی‌ نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند پێشبینی‌ ناکۆکی‌ سیاسی‌ لێده‌کرێت له‌سه‌ر ئاینده‌ی‌ شه‌نگال که‌ حکومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ به‌به‌شێک له‌ قه‌ڵه‌مڕه‌ی‌ خۆی‌ ده‌زانێت له‌روی‌ ئیداریه‌وه‌و هه‌رێمی‌ کوردستانیش به‌به‌شێک له‌ خاکی‌ هه‌رێم ده‌زانێت که‌ تائێستا نه‌یتوانیوه‌ له‌رێی‌ ماده‌ی‌ ۱۴۰ ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقه‌وه‌ چاره‌نوسی‌ یه‌کلایی‌ بکرێته‌وه‌.

 ئێستا شه‌نگال له‌روی‌ ئه‌منیه‌وه‌ هه‌رێم تیایدا باڵا ده‌سته‌و به‌ڵام هێشتا له‌روی‌ ئیداریه‌وه‌ به‌غدا خۆی‌ به‌خاوه‌نی‌ ده‌زانێت له‌ چوارچێوه‌ی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وادا.

موحسین سه‌عدون په‌رله‌مانتاری‌ ئێزیدی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌پشکی‌ نه‌ینه‌وا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ که‌ به‌پارێزگاکردنی‌ شنگال له‌ ده‌سه‌لاَتی‌ حکومه‌تی‌ ناوه‌ندیدایه‌و ده‌شبێت بیکاته‌ پارێزگا تازوتر ئاوه‌دان بکرێته‌وه‌ و ده‌شڵێت”ده‌بێت به‌غدا وه‌ڵامی‌ هه‌رێم بداته‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌گه‌رچی‌ بڕیاره‌که‌ به‌ده‌ستی‌ خه‌ڵکی‌ شنگاله‌ که‌ ده‌بێت بڕیار له‌چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن

ئه‌و داواکاریه‌ی‌ هه‌رێم بۆ به‌پارێزگاکردنی‌ شه‌نگال به‌لای‌ په‌رله‌مان و حکومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ تائێستا کاردانه‌وه‌ی‌ ئیجابی‌ نه‌بوه‌.

ئیبتسام هیلالی ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ کوتله‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا پێیوایه‌ دۆخی‌ ئه‌منی‌ و ئابوریی ئێستای‌ شه‌نگال رێخۆشکه‌رنین که‌ بکرێته‌ پارێزگاو کاتی‌ قسه‌کردنیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ نه‌هاتوه‌.

هیلالی وتی”ناکرێت کارێک بکرێت کاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر وره‌ی‌ پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی‌ شه‌عبی هه‌بێت بۆ رزگارکردنی‌ ناوچه‌کانی‌ ترو ئه‌و لێدوانانه‌ی‌ به‌رپرسه‌ باڵاکانی‌ هه‌رێم له‌کاتی‌ خۆیدا نه‌بو که‌ هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌ی‌ مه‌ترسیداره‌و” وتیشی‌ ” به‌پارێزگاکردنی‌ شه‌نگال ته‌نیا موژده‌یه‌ک بو رزگارکردنی‌ بۆیه‌ حکومه‌تی‌ عێراقی‌ وه‌لاَمی‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌, ئه‌گه‌رنا وه‌ک په‌رله‌مانتاران ئه‌وه‌مان ره‌تکرده‌وه‌ شنگال بکرێت به‌پارێزگاو داوامانکرد که‌ شنگال چۆن ناوچه‌یه‌کی‌ عێراقیه‌ ده‌بێت هه‌ر به‌عێراقیش بمێنێته‌وه‌”.

هیلالی‌ ئاشکرایکرد که‌ له‌ماوه‌ی داهاتودا حکومه‌تی‌ عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌کات و” بێده‌نگ نابێت”.

  ساجیده‌ محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری‌ عه‌ره‌بی‌ سونه‌ له‌ پشکی‌ نه‌ینه‌وا پێیوایه‌ بریاره‌که‌ی‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم بۆ به‌پارێزگا بونی‌ شه‌نگال له‌کاتی‌ خۆیدا نه‌بوه‌ ئه‌گه‌رچی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌و ناوچانه‌یان رزگار کردوه‌ له‌ ده‌ستی‌ داعش.

 محه‌مه‌د وتی”هێشتا زۆر شوێنی‌ دیکه‌ ماون له‌ده‌ستی‌ داعش رزگاریان بکرێت له‌ نه‌ینه‌وا بۆیه‌ به‌پارێزگا بونی‌ شنگال له‌ ئێستادا کێشه‌ی‌ دیکه‌ی‌ لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ و باشتره‌ دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ خه‌ڵکی‌ ناوچه‌که‌, خۆیان بڕیار له‌چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن”.

 ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ سونه‌یه‌ ده‌شڵێت” ناکرێت هیچ لایه‌نێک بۆچونی‌ خۆی‌ فه‌ڕز بکات له‌سه‌ر چاره‌نوسی شنگال چونکه‌ هێشتا به‌شێکه‌ له‌مادده‌ی‌ ۱۴۰ی‌ ده‌ستور” .

ئێزدییه‌کان له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا له‌کۆیی (۳۹)کورسی حه‌وت ئه‌ندامیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر لیستی‌ برایه‌تی‌ نه‌ینه‌وان و چاوه‌رانیش ده‌کرێت پرسی‌ چاره‌نوسی‌ شه‌نگال مشتومر له‌ نێو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا دروست بکات به‌تایبه‌ت که‌ عه‌ره‌به‌کان زۆرینه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ پێکده‌هێنن.

 سیدۆ چه‌تۆ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا له‌ پشکی‌ ئێزیدیه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ ئه‌ندامانی‌ لیسته‌که‌ی‌ پشتیوانی‌ به‌پارێزگابونی‌ شه‌نگال ده‌که‌ن له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌رێمی‌ کوردستاندا ده‌شلێت” له‌کۆبونه‌وه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وادا ئه‌و پرسه‌ تاوتوێده‌که‌ین”.

سیدۆ چه‌تۆ به‌ هاوڵاتی‌ وت “هێشتا لایه‌نه‌کانی‌ تری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر به‌پارێزگا بونی‌ شنگال رون نیه‌ به‌ڵام پێشبینی‌ ناکه‌م به‌ربه‌ست بێته‌ به‌رده‌م به‌پارێزگا بونی‌ شنگال

پێشتر داواکاری‌ پێکهێنانی‌ کانتۆنی‌ شه‌نگال به‌هاوشێوه‌ی‌ کانتۆنه‌کانی‌ رۆژئاوای‌ کوردستان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ هه‌رێمی‌ کوردستانه‌وه‌ ره‌تکرایه‌وه‌و ناکۆکی‌ له‌ نێوان پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستانی‌ دژایه‌تیکه‌ری‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌و پارتی‌ کرێکارانی‌ کوردستانی‌ پشتگیریکه‌ری‌ دروستکرد.

عه‌بدولره‌حمان حه‌سه‌ن ئه‌ندامی‌ کوتله‌ی‌ نه‌هزه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ سونه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا له مباره یه وه وتی”وه‌ک ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا تائێستا له‌سه‌ر پرسی‌ به‌پارێزگا کرنی‌ شه‌نگال گفتوگۆمان نه‌کردوه‌، ئه‌و پرسه‌ زیاتر په‌یوه‌سته‌ به‌حکومه‌تی‌ ناوه‌ندیه‌وه‌و ئه‌وانیش رای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا وه‌رده‌گرن”.

م: هاوڵاتی

 

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی