چه‌ند ئێزیدییه‌ک کۆ ده‌کاته‌وه و به‌ناویانه‌وه ئه‌نجومه‌نێک راده‌گه‌یه‌نێ
هێمن ساڵح
پارتی کرێکارانی کوردستان PKK له‌رێگه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی دوای ئازادکردنی ئارهکه له له‌ایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه، ره‌وانه‌ی قه‌زای شنگالی کردوون، له ده‌ستوه‌ردان له کاروباره ئیدارییه‌کانی قه‌زاکه به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ند ئێزدییه‌ک کۆ ده‌کاته‌وه و به‌ناویانه‌وه ئه‌نجومه‌نێک راده‌گه‌یه‌نێ، قائیمقامی قه‌زای شنگالیش ده‌ڵێت: هیچ به‌هایه‌ک بۆ کاره‌کانی په‌که‌که له قه‌زاکه‌دا نییه.
کوردپاریز/ پارتی کرێکارانی کوردستان په‌که‌که ئه‌نجومه‌نی بونیادنانه‌وه‌ی شنگال داده‌مه‌زرێنێت و ئه‌نجومه‌نه‌که‌ش که له چه‌ند ئێزیدییه‌ک پێکهاتوون، به‌ناوی خه‌ڵکه‌وه په‌یامێک ئاراسته‌ی هه‌ردوو حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا ده‌که‌ن، که تیایدا نووسیویانه: “ئێمه ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری (ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ) ڕاده‌گه‌یه‌نین”، داوای هاوکاریشیان له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراق کردووه.
ئه‌و گرووپه‌ی خۆیان ناوناوه (ئه‌نجومه‌نی بونیادنانه‌وه‌ی شنگال) که ڕۆژی ۲۹-۱۱-۲۰۱۵ کۆ بووه‌ته‌و، دوای کۆبوونه‌وه‌که که‌سێک به‌ناوی ساڵح خدر خۆی به وته‌بێژی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ناساندووه رای گه‌یاندووه: “له ئه‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی کردوومانه، بڕیارمان داوه به هه‌ر شێوه و نرخێک بێت، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا هاوکاریمان بکه‌ن گرنگ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاوکاریشمان نه‌که‌ن، ئێمه بڕیاری خۆمان داوه”.
هاوکات وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌که هێزی پاراستن و سه‌ربازیی شنگالیشی ناساندووه و ڕای گه‌یاندووه: “یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شنگال (یه‌به‌شه) وه‌کو به‌رپرسی پاراستنی سنوری شنگال و ئاسایشی ناوخۆی قه‌زاکه ده‌ناسێنین، هێزه‌کانی پۆلیس و پێشمه‌رگه‌ش ده‌توانن له‌ژێر فه‌رمانده‌ییه‌کی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ یه‌به‌شه کار بکه‌ن”.
به‌ڵام به‌رپرسانی ئیداره‌ی شنگال و ئایینی ئێزیدییان، به‌توندی رووبه‌ڕووی په‌که‌که ده‌بنه‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که مانه‌وه‌ی په‌که‌که و یه‌په‌ژه له شنگال ناقانوونی و ناده‌ستوورییه.
مه‌حما خه‌لیل) قایمقامی قه‌زای شنگال ( رای گه‌یاند، هیچ به‌هایه‌ک بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و کاره‌کانی په‌که‌که له‌ناو قه‌زای شنگال دانانێن و له رێگه‌ی قانوون و یاساوه دوریان ده‌خه‌نه‌وه، گوتیشی: “په‌که‌که خۆی له‌ناو خاکی باشووری کوردستان نایاساییه ئیتر ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی به‌ناوی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شنگال دایناوه هیچ به‌هایه‌کی یاسایی و ده‌ستووریی نییه و به هیچ شێوه‌یه‌کیش چه‌ند که‌سێک ته‌مسیلی خه‌ڵکی شنگال ناکهنس.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه که هه‌وڵی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌کی نزیکدا شنگال بکرێت به پارێزگایه‌کی هه‌رێمی کوردستان، گوتی: “له هیچ لایه‌نێکی قه‌بووڵ ناکه‌ین ئیدانه به سیادهتمان بکات.
لای خۆیه‌وه که‌ریم سلێمان ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانیی ئێزیدیان به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی ڕاگه‌یاندووه: “ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شنگال که په‌که‌که دایمه‌زراندووه نوێنه‌رایه‌تیی ئیزیدییه‌کان ناکات، چونکه شنگالییه‌کان نوێنه‌ریان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و، خۆشمان ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگالیشمان هه‌یه که ئه‌مانه نوێنه‌ری یاسایی و ڕاسته‌قینه‌ی شنگالییهکانن.
م: باس‌نیوز