نیزامه‌دین تاش، ناسراو به بۆتان بارودۆخی ئێستای په که که به وه‌رزی هه‌ڵوه‌رین ناوی ده‌بات و ده‌ڵێت: ئێستا ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی که راده‌که‌ن له‌ناو په‌که‌که‌دا، ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن دۆخه‌که له‌ناوخۆی په‌که‌که‌دا جدیه، واتا دۆخه‌که له‌ناو په‌که‌که‌دا مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌ناو په‌که‌که‌دا سه‌رهه‌ڵدانێکی تر دروست ببت و ده‌ڵێت به‌ته‌واوی که‌سانی په‌یوه‌ست به ئۆجه‌ڵان و خه‌تی سه‌رۆکایه‌تی له‌ناو په‌که‌که‌دا به‌شێوه‌یه‌کی گوماناوی ده‌کوژرێن.
کوردپارێز/نیزامه‌دین تاش باس له دۆخی ئه‌و گه‌ریلایانه ده‌کات که ئێستا به‌گروپ واز له په‌که‌که دێنن و ده‌ڵێن به‌ته‌واوی گومان دروست بووه له‌ناو په‌که‌که‌دا، من له‌نزیکه‌وه چه‌ند که‌سێکم بینیوه که ده ڵێن: له‌ناو په‌که‌که‌دا ئه‌گه‌ری سه‌ر هه‌ڵدان هه‌یه.
پێشتر عوسمان ئۆجه‌لانی برایی ئۆجه‌ڵان رایگه‌یاندبوو که ته‌مه‌نی سه‌رکردایه‌تی ئێستایی په‌که‌که زیاتر له ساڵێک ناکێشێت چونکه ئۆجه‌ڵان رێگا به‌وه نادات، ناونیشانێکی تر بۆ سه‌رکردایه‌تی په‌که‌که هه‌بێت جگه له‌خۆی.
له‌ناو په‌که‌که دا دۆخێک دروست بووه ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی زۆر نزیکه، هه‌رسێ سه‌رکرده‌ی بریار ده‌ر پاش بۆردوومانی ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، قه‌ندیلیان جێ هێشتووه و ھه ڵاتوون. ئه‌و سێ سه‌رکرده‌ی په‌که‌که بریتین له جه‌میل بایک و دۆران کالکان و مسته‌فا قه‌ره‌سوو.
به‌ته‌واوی ئێستا هه‌ست به‌وه ده‌کرێت سه‌رکردایه‌تی ئێستایی په‌که‌که به‌ته‌واوی له‌خه‌تی ئۆجه‌ڵانی لایداوه. نیزامه‌دین تاش ده‌ڵێت هیچ هێزێک نیه له‌سه‌ر ئۆجه‌ڵان له‌ناو په‌که‌که‌دا به‌رده‌وام بێت، هه‌رکاتێک هێزێک ئه‌و خه‌ته ببه‌زێنێت له‌ناو په‌که‌که‌دا، ئه‌وه رووبه‌روی مه‌رگ یان له‌ناو چوون ده‌بێته‌وه، ده‌ڵێت مسته‌فا قهرهسور توانیویه‌تی رۆڵی ئۆجه‌ڵان ته‌نها له‌وێنه‌یه‌کدا بهێلنه‌وه ئه‌مه‌ش درێژه ناکێشێت و فه‌رمانده و گه‌ریلاکان رووبه‌روی ده‌بنه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێک ئاماده‌ن ئێوه بگه‌رێنه‌وه ناو په‌که‌که نیزامه‌دین تاش ده‌ڵێت خه‌تی چه‌پی تووندره، کاتێک له‌ده‌سه‌ڵاتی په‌که‌که ده‌شکێت له‌سه‌ر ده‌ستی خه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ده‌شکێت، که‌وایه خه‌تی نه‌ته‌وه‌ی هیچ ناکۆکیه‌کی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نیه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه ئێمه بگه‌رێنه‌وه سه‌رکردایه‌تی په‌که‌که.
س:فشارنیوز