سایز متن   /

ئامانج عەبدوڵا سوور //
لە دواین لێدوان و گوتاری دا، پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) مەرجی راگرتنی شەری لە باکور بەستەوە بە راگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان ھەروەک بە زمانێکی سادەگۆ ئەوەی بەیان کرد کە با دوای راگرتنی شەر نەوتی کوردستان ھەناردە بکرێت .

ھەمیشە وابووە لۆژیکی خۆسەپاندن و سیاسەت بارگاوی کردن بەفەرزکردنی ئەجندای ئەوی تر تەرزی مەیدانی وفەرھەنگی پەکەکە وھەموو گروپانەبووە کەلەسەرچاوەی ئەم رەوتەوەوە ئیلھامی بەردەوامی وەردەگرن ،لێدوانێکی لەمجۆرە پتر ئەوە ساغ دەکاتەوە کەھەڵپەی ئەم رەوتە ئەوەندەی خەمخۆریە بۆ پرۆسەی خۆسەپێن ھێند لەمەراقی بیرکردنەوەدانیە لەپرسە ھەستیارە نیشتیمانیەکان ،پتردەبێت دیقەت بگرین لەم لێدوانە چونکە شیکاروشرۆڤەی زۆر بەدوی خۆی دا دەھێنێت رێگا دوورکانی تەفسیرکردنی میتۆدی سیاسی ئەم حزبە بۆ شیکارناسەکان نزیک دەکاتەوە ھەرئەم دێرەی ھەدەپەیەدەمانباتەوە بۆ سەلماندنی ئەوراستیەی کە گوتاری سیاسی ورەھەندی پەکەکە وھەدەپەش پراکتیزەکردنی ئەجندای وڵاتێکی ئیقلیمی دراوسێیەوھیچی تر ئاخر لەراوەستانی ھەناردەی ھەرێمی کوردستان دا دیارە کێ زەرەرمەندە کەبێگومان ھاونیشتمانیانی باشوری کوردستانن بۆتەواوکردنی ھاوکێشەکەش دیارە کێ سودمەندی یەکەمە کەوڵاتێکی ئیقلیمی دراوسێیە.

ھیچ کات ولەھیچ جێگەیەک پەکەکە ئەوەی بایەخی پێنەداوە رەھەندی نیشتیمانی پارچەکانی تری کوردستان بووە تەنانەت بەباکوریشەوە ئەوەدوێنێ بوو بوبەباعیسی کەمرکردنەوەی دەنگی کورد لەھەڵبژاردنی پەرلمانی تورکیادا ئەمرۆش رێگرە لەبەردەم بەدەستخستنی سامانی نیشتیمانی لەباشوری کوردستان ئیتر ئەمەلێکەوتەی مەنھەجی خۆسەپێنە وادەکات ئەم رەوتە خۆی شەتەک بدات لەپەنا ئەجێندای وڵاتێکی ئیقلیمی وسێو بخاتە سەبەتەی ئەوانەوە ،چما خۆ ئەوە ھەرێمی کوردستان نیە بوبێتە ھۆکار لەھەڵگیرساندنی شەر لەباکوردا تاھەدەپە بەوزمانەسادەگۆیەوە ئەومەرجە رابگەیەنێت کەپەیوەندی بەقوتی ھاونیشتمانیانی باشورەوە.

کەپتر لەم لێدوانەی ھەدەپە ورد دەبینەوە دەگەینە ئەوبروایەی رێک ئەم رەوتە بۆسەیان ناوەتەوە بۆئەم ئاریشەیەوخواستی گشتیان لەوەدا یەکانگیربوە کەرێگربن لەھەناردەکردنی نەوتی کوردستان ئەوسەرچاوەیەی کە وای کرد کوردستان بخاتە سەرنەخشە وزەی جیھان.

بەلام ھیچ مەحاڵ نیە کەھەدەپە لێدوانی لەوجۆرە بدات چونکە سەرلەبەری گوتاری سیاسی ئەم روەتە لەتەرزی خۆسەپێن بەولاوە ھیچی دی لێ بەرھەم نەھاتوە ئەگەر بریارە ھەدەپە ئیدعای کوردایەتی دەکات بۆچ مەرجی حەتمی لەوەدا بەیان دەکات کەکاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ھاونیشتیمانیانی باشور بەجێدەھێڵێت ،مەرجێک کە به زیانی ھەرێمی کوردستان تەواو دەبێت.

ئەگەر ھەدەپە ھەربەراستی کوردایەتی دەکات بۆچ لەسایەی وێنەی ئەتاتورک وسیمبوڵەکانی تورکیاداکۆنگرەی خۆی گرێددات چما ھەموو ئەوانەی بەقەولی خۆشیان رەمزی شۆڤێنی نین؟

ئێستا دیارە ئەم رەوتە چۆن خۆی مەڵاسداوەبۆئەوەی دەست بۆھەستیارترین شادەماری ھەرێم بەرێت ئەوکۆڵکە ھەستیارەی کەدەوڵەتی لێوەبنیات دەنرێت چەمکی ئابوری ،دواین لێدوانی ھەدەپ ھەوڵ وھەلپەی زیاتروتۆختر رەنرێژدەکات لەپێناو لێدان لەبەرژەوەندییە ئابورییەکانی ھەرێمی کوردستان کارێکە بەتەنھا دوژمن دەیکات نەک دۆست….

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی