سایز متن   /

له‌ کۆبوونه‌وه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردووی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ و ئه‌ندامانی‌ فراکسیۆنی‌ سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی‌ کوردستان، قوباد تاڵه‌بانی‌ ئاشکرای کردوه‌، پاره‌ی‌ داهاتی‌ نه‌وت ڕاسته‌وخۆ له‌ تورکیاوه‌ ده‌چێته‌ ئه‌ڵمانیاو له‌وێ له‌سه‌ر ژماره‌ حسابی‌ که‌سێک ده‌خرێته‌وه‌ سه‌ر حسابی بانکی‌ کوردستان، سه‌رۆکی‌ لیژنه‌ی‌ وزه‌و سامانه‌ سروشتییه‌کانیش ده‌ڵێت، مادام حسابه‌که‌ ده‌چێته‌ سه‌ر حسبای‌ شه‌خس، بێ گوومان پاره‌که‌ی‌ به‌ته‌واوی‌ ناگات.
کوردپارێز/ ساڵانێکه‌ ‌و خه‌ڵکی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان ، به‌دوای‌ مه‌ته‌ڵی‌ چاره‌نووسی پاره‌ی‌ دزراو داهاتی‌ نادیاری‌ نه‌وتی‌ فرۆشراوی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌وه‌ن  له‌کوێبه‌ ،لای‌ کێیه‌  به‌ناوی‌ کێوه‌یه‌.
ساڵانێکه‌ ‌و مشتومڕی‌ نێوان سه‌کرده‌کانی‌ پارتی‌ ‌و یی‌کێتی‌ ،که‌خۆیان ‌و کۆمپانیاکانیان  له‌لایه‌ک شه‌ریک‌و ‌و له‌لایه‌کیتر ته‌ریکن ، هه‌ندێ ده‌لێن رونه‌وه‌ هه‌ندێکیتر له‌لایان ونه‌ ،له‌لای‌ چه‌ند سه‌کرده‌یه‌کیشیان  تاریکو رونه‌ ، به‌ڵام چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر قوبات تاڵه‌بانی‌ به‌ئاماده‌بوونی‌ سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌ده‌ پیره‌ له‌کۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی‌ سه‌وز ناقس یه‌کێکیان له‌ په‌رله‌مانی‌ کوردستان دادی‌ یه‌ئسی‌ خۆی له‌ چه‌ند به‌ر پرسێکی‌ پارتی‌  به‌کۆبونه‌وه‌که‌ گه‌یاندووه‌. تیایدا ئاشکرایکردووه‌؛ پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی ئه‌م خه‌ڵکه‌ له‌ بانکی خه‌ڵکی تورکیاوه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر حسابی خه‌ڵکێک له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، له‌و ژماره‌ حسابه‌ی ئه‌ڵمانیاوه‌ جارێکی دیکه‌ دێته‌وه‌سه‌ر حسابی بانکی کوردستانی ئه‌هلی‌و له‌وێشه‌وه‌ دوای “ئاڵم‌و ساتم” دێته‌وه‌سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌م هه‌موو ده‌ستی ده‌ستییه‌ به‌ پاره‌ی داهاتی نه‌وت‌و قووتی خه‌ڵک دوا ی بڕینی دوو کیشوه‌ری گۆی زه‌وی هه‌موو گومانه‌کانی له‌ناڕوونی‌و پرسیاری بۆچی که‌مبوون‌و دیارنه‌بوونی ڕه‌وانه‌وه‌و له‌لایه‌کی تره‌وه‌ به‌دادی ئاشتی هه‌ورامیشی زانیوه‌ که‌ له‌لای دۆسته‌کانی خۆی یه‌ئسی دیارنه‌مانی پاره‌که‌ی باسکردووه‌و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ وتوویه‌تی: ته‌نها له‌مانگی یه‌ک‌و دووی ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ ۳ ملیار دۆلاری نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی فرۆشتووه‌، شێرکۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆکی لیژنه‌ی ووزه‌و سامانه‌ سروشیته‌کان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێت: پێویست بوو پاره‌و داهات‌و گرێبه‌سته‌کانی نه‌وت له‌ژێر چاودێری په‌رله‌مان‌و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و چاودێری دارایی دا بێت، تا بزانرێت پاره‌که‌ی چه‌نده‌و چۆن خه‌رج ده‌کرێت، چۆن‌و له‌کوێوه‌ ده‌گاته‌وه‌ هه‌رێم.
سه‌ره‌داوێک له‌ دادو گله‌ییه‌کانی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌ ‌وئاشتی‌ هه‌وارمیدا، ده‌رکه‌وت، شپرزه‌بوون ‌و تێکه‌ڵ ‌و پێکه‌ڵ بونی‌ ژماره‌کانی‌ جه‌نیوه‌ری‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌کانیش  هاوشانی‌ ئه‌وه‌ لایتێکی‌ له‌ژوره‌ تاریکه‌کانی‌ پرۆسه‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان دا.
ماوه‌ته‌وه‌ ده‌لیلێک بۆ داماوی‌ کورد، به‌دست حکومداری‌ عه‌رشی تاریکیه‌وه‌.

س: KNN

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی