وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم و ئێران رێکه‌وتنامه‌یه‌کی پێنج ساڵی له بواری بره‌ودان به زانکۆکان و سودوه‌رگرتن له ئه‌زمون و شاره‌زایی هه‌ردولا ئیمزا ده‌که‌ن.
کوردپارێز/ یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌ته‌که‌یان وه‌فدێکی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ئێران سه‌ردانی هه‌رێمیان کردوه و رێکه‌وتنامه‌یه‌کیان ئیمزاکردوە بۆ بره‌ودان به به‌شی زمانی فارسی له زانکۆکانی هه‌ولێر و سلێمانی و وه‌رگرتنی خوێندکارانی کورد له زانکۆکانی ئێران و کۆمه‌کی هاوبه‌شی هه‌ردولا له ئاڵوگۆڕی زانستی پێشکه‌وتوی بواره جیاوازه‌کان و ناردنی مامۆستا شاره‌زاکانی هه‌ردولا بۆ زانکۆکانی یه‌کتر.
هاوکات د. سالار ئامولی، جێگری وه‌زیری خوێندنی باڵای ئێران رایگه‌یاند: هه‌وڵ ده‌ده‌ن هاوکاری زانکۆکانی کوردستان بکه‌ن و ئاسانتر ئاڵ‌و گۆڕی مامۆستا و خوێندکاران له نێوان زانکۆکان‌دا بکه‌ن.
بەپێی ئەو رێکەوتنەی لەنێوان هەردولادا کراوە وەزارەتی خوێندنی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەگەری کردنەوەی خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر لە بواری زمان و ئەدەبی فارسی لە زانکۆی سلێمانی مامۆستا و کتێب و سەرچاوە و پێداویستیی زانستیی بۆ ئەم پرۆژەیە دەستەبەر دەکات، بەهەمان شێوە لە ئەگەری کردنەوەی خوێندنی ماستەر لە بواری زمان و ئەدەبی فارسی لە زانکۆی سەلاحەدین، وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران مامۆستا و کتێب و سەرچاوە و پێداویستیی زانستیی بۆ ئەم پرۆژەیە دەستەبەر دەکات.
بەپێیى یاداشتى لێکتێگەشتنەکە هەردولا رێککەوتن کە کارئاسانی بکەن بۆ ئاڵوگۆڕی مامۆستایان و خوێندکاران بۆ مەبەستی ئەنجامدانی کاری زانستی و توێژینەوەی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ئەزمون و شارازایی، هەروەک هەردولایەن وێڕای کارکردن بۆ ناساندنی ناوەندەکانی توێژینەوە لە بوارەکانی زانستی مرۆیی و پیشەیی و پزیشکی، پشتیوانی کار و پرۆژە و توێژینەوەی هاوبەش دەکەن و هەوڵدەدەن گروپی توێژینەوەی هاوبەش دروست بکەن بۆ ئەو پرسە زانستیانەی کە کاریگەری ستراتیجیان بۆ هەردولا هەیە .
لەلایەکى دیکەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان (لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکانی خوێندنی باڵا و خوێندنی تایبەت) هاوکاری کردنەوەی لقی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.
س: سبەی