به ڕاپۆرتی کوردپارێز له ئه‌لنه‌شره، خوله مه‌ته‌ر، وته‌بێژی ستێفان دی میستۆرا نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سووریا ڕۆژی سێ شه‌مه له ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی دانوستانه‌کانی ئاشتی له‌م وڵاته له ۱۴‌ی مارس (۲۴ی ڕه‌شه‌مه) هه‌واڵی دا. ئه‌و له‌مباره‌وه جه‌ختی کرد: دانوستانه‌کان و گفتوگۆ سه‌ره‌تاییه‌کان له به‌یانی چوارشه‌مه‌وه له ژێنڤ ده‌ست پێده‌کات.
وته‌بێژی دی میستۆرا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که چه‌ند شاندێکی به‌شدار بوو له گفتوگۆکاندا دێرتر ده‌گه‌نه ژێنڤ، دانوستانه‌کان نه‌ختێک دێرتر ده‌ست پێده‌کات، به‌ڵام له ڕۆژه‌ی ۱۴‌ی مارسه‌وه به فه‌رمی ده‌ست پێده‌کاته‌وه.
مه‌ته‌ر هه‌روه‌ها له‌باره‌ی لێژنه به‌شدار بووه‌کان له‌م خوله‌ی دانوستانی ئاشتی له سووریاش جه‌ختی کرد: دی میستۆرا داوه‌تنامه‌یه‌کی نوێی بۆ هیچ شاندێک نه‌ناردووه، چون به‌شدار بووه‌کان هه‌مان به‌شدار بووه‌کانی خولی پێشوون.