سایز متن   /

به‌ ڕاپۆرتی کوردپارێز له‌ ئه‌لنه‌شره‌، خوله‌ مه‌ته‌ر، وته‌بێژی ستێفان دی میستۆرا نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سووریا ڕۆژی سێ شه‌مه‌ له‌ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی دانوستانه‌کانی ئاشتی له‌م وڵاته‌ له‌ ۱۴ی مارس (۲۴ی ڕه‌شه‌مه‌) هه‌واڵی دا. ئه‌و له‌مباره‌وه‌ جه‌ختی کرد: دانوستانه‌کان و گفتوگۆ سه‌ره‌تاییه‌کان له‌ به‌یانی چوارشه‌مه‌وه‌ له‌ ژێنڤ ده‌ست پێده‌کات.

وته‌بێژی دی میستۆرا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ند شاندێکی به‌شدار بوو له‌ گفتوگۆکاندا دێرتر ده‌گه‌نه‌ ژێنڤ، دانوستانه‌کان نه‌ختێک دێرتر ده‌ست پێده‌کات، به‌ڵام له‌ ڕۆژه‌ی ۱۴ی مارسه‌وه‌ به‌ فه‌رمی ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌.

مه‌ته‌ر هه‌روه‌ها له‌باره‌ی لێژنه‌ به‌شدار بووه‌کان له‌م خوله‌ی دانوستانی ئاشتی له‌ سووریاش جه‌ختی کرد: دی میستۆرا داوه‌تنامه‌یه‌کی نوێی بۆ هیچ شاندێک نه‌ناردووه‌، چون به‌شدار بووه‌کان هه‌مان به‌شدار بووه‌کانی خولی پێشوون.

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی