رۆژی شه ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ناوچه‌ی قهزلئای له ناوه‌ڕاستی پایته‌ختی تورکیا روویدا و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که ۳۷کهس کوژران و ۱۲۵ که‌سی تریش بریندابوون.
کوردپارێز/ به‌پێی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ری ده‌یلی سه‌باحی عه‌ره‌بی، نه‌عمان قۆرتۆلموۆش، وته‌بێژی حکومه‌تی تورکیا دوای کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران له کۆشکی جان قایا له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه: “به‌ته‌واوه‌تی له‌وه دڵنیابووینه‌ته‌وه که ته‌قینه‌وه‌که له‌لایه‌ن کچێکی خۆکوژه‌وه ئه‌نجامدراوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، “هیواخوازین له چه‌ند کاتژمێری داهاتوودا و له‌رێگه‌ی پشکنینی (DNA)ه‌وه ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌مان بۆ ئاشکرا بێت”.
باسی له‌وه‌شکردووه، “که تائێستا نه‌توانراوه ته‌رمی پیاوێک بناسرێته‌وه که له‌ته‌قینه‌وه‌که‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه و ده‌شڵێت، کارێکی باش نیه له ئێستادا هیچ لێدوانێک له‌باره‌ی ناسنامه‌ی خاوه‌نی ئه‌و ته‌رمه‌وه بده‌ین”.
قۆرتۆلموۆش ئه‌وه‌شی ئاشکراکردووه، “حکومه‌ت چاوه‌ڕوانی ئه‌و حزبانه ده‌کات که نوێنه‌ره‌یان له په‌رله‌ماندا هه‌یه ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌که بکه‌ن و پشتیوانی خۆیان بۆ حکومه‌تی تورکیا ده‌ربڕن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و ده‌شڵێت به‌یاننامه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه بۆ شه‌قامی تورکیا گرنگه”.