- سایت خبری تحلیلی کورد پاریز | KURDPAREZ - https://kurdparez.com -

کوژرانی ۴۵ هێزی پەکەکە له قه ندیل

بە هۆی هێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە ۴۵ چەکداری ئەم گرووپە کوژران.

کوردپارێز/ بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلیی سەباح، هێرشەکانی فڕۆکەشەڕ کەرەکانی تورکیا بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە لە قەندیل بووە هۆی کوژرانی ۴۵ کەس.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ۹ جێتی ئێف ۱۶ی تورکیا، بە هێرش کردنە سەر پەکەکە لە قەندیل و گاڕا ژمارەیەک لە بارەگاکان و هومارەکانی چەک و تەقەمەنی ئەم گرووپەی لەناوبرد.

دەوترێت ئەم هێرشانە دوای هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئەنقەرە ڕوویداوە کە ۱۵۹ کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە.

ھه روه ھا ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ، سەرۆک وەزیری تورکیا ڕۆژی دووشەمە وتی: هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئەنقەرە، هەنگاوێک بوو لە دژایەتی هێرشە دژە تیرۆریستییەکانی تورکیا دژی داعش و پەکەکە.

سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاندووە ئەنجامی لێکۆڵینەوەوەکان وا نیشان دەدەن کە پەکەکە ئەنجامدەری تەقینەوەکانی رۆژی یەکشەممەی ئەنقەرە بووە.

بە گوێرەی راپۆرتەکان، ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی تورکیا، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بە ئەگەری زۆر پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) ئەنجامدەری سەرەکی تەقینەوەکانی ئەنقەرە بووە.

بە گوێرەی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی تورکیا، لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە لانیکەم ٣۴ کەس کوژراون  و زیاتر لە ١٢۵ کەسیش بریندار بوون، کە باری تەندروستی ١٩ کەسیان ناجێگیرە.

ئەگەر چی تاکو ئیستا هیچ گروپێک بەرپرسیاریەتی ئەم تەقینەوەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا، گومان دەخاتە سەر په که که .