کوردپارێز/ ساڵح موسلیم سەرۆکی پارتی یەکیتی دیموکرات (پ د د) که به باڵی په که که له سوریا ده ناسرێت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فرانس ۲۴ رایگەیاند: هەرچەندە لە رۆژئاوای کوردستان سیستەمی فیدراڵی دامەزرێنرا بەڵام هیچ کورد بەنیاز نییە لە سوریا جیا ببێتەوە، جەختی لەوەشکرد سیستەمی مەرکەزی و تاکڕەوی لە سوریادا وەک جاران نامینێتەوە و سیستەمی فیدراڵی دەەبێتە باشترین سیستەم بۆ داهاتووی هاوڵاتیانی سوریا بە گشتی.
موسلیم وتی کە ئەوان لەگەڵ دابەشکردنی سووریا نین و رووبەڕووی هەر لایەنێکیش دەبنەوە کە سووریا دابەش بکات.
ئێمە بەشێکین لە سووریا و داهاتووشمان پەیوەستە بە سووریا، بەهەموو شێوەیە دژی دابەشکردنی سووریان بۆ چەند دەوڵەتێک.
ئێمە وەکو کورد داوای جێگیرکردنی سیستمی فیدرالی لە سووریا دەکەین و بەهەموو شێوەیەکیش رووبەڕووی هەر ئاراستە و پلانێک دەبینەوە کە ئامانجی دابەشکردنی سووریا بێ بۆ چوار وڵات.