سایز متن   /

قایمقامی قەزای شنگال رایگەیاند “چەکدارانی پەکەکە بە پاڵپشتی حکوومەتی عێراق لە سنووری قەزای شنگال بەردەوامن لە نانەوەی ئاژاوەگێڕی لەو ناوچەیە، شنگالیش بە بوونی ئەو جۆرە هێزانە تووشی مەترسی گەورە دەبێت”.

کوردپارێز/ مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شنگال گوتی “هێزەکانی سەر بە پەکەکە لە شنگال کە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە هاوکاری دارایی و سەربازی دەکرێن، چەندین زێدەڕۆییان کردووە بەسەر سەروەرییەکانی قەزای شنگال. ئێمە وەکو ئیدارەی شنگال و خەڵکی شارەکە بە گشتی لە کردارەکانی ئەو هێزانە نیگەرانین”.

هەروەها گوتی “داوامان لە حکوومەتی عێراق کردووە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو هێزانە نەکات کە لە دەرەوەی دەستووری عێراقدان. نیگەرانی شنگالییەکان لەوەدایە کە ئەو هێزانەی سەر بە پەکەکەن لە شاری شنگال جێگیر کراون نیازی چاکییان نییە بۆ دانیشتووانی شارەکە. لەبری ئەوەی هاوکار و هاوئاهەنگ بن لەگەڵ ئیدارەی شارەکە و هێزە دەستوورییەکانی شارەکە، بەردەوام پێچەوانەی خواست و ویستی بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکان و فەرماندە سەربازییەکان مامەڵەیانان کردووە. ئێمە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی رێککەوتووین کە تەنها لەسەر بینای قایمقامیەتی قەزای شنگال ئاڵای عێراق لە تەک ئاڵای هەرێمی کوردستان هەڵبکرێ، کەچی هێزەکانی سەر بە پەکەکە لە چەند گوندێکی سنووری قەزاکە هەڵستاون بە هەڵکردنی ئاڵای عێراق لەگەڵ ئاڵا و دروشمی حیزبەکانیان لە شوێنە جیاجیاکانی شاری شنگال. ئەمەش بەهیچ شێوەیەک جێگەی رەزامەندی ئێمە نییە و هەرواش بە ئاسانی لەو هێزانە قبووڵ ناکەین لەسەر ئەو سەرپێچییانە بەردەوام بن، هیوادارین بەبێ نانەوەی کێشە هەر لە رێگەی دایالۆگەوە پەکەکە دەستبەرداری ئەو رەفتارانەی بێت.  لە رابردوو پەکەکە شنگالی رزگار نەکردووە و داواشمان لێیان نەکردووە رزگاری بکەن، لە داهاتووشدا ئەو توانایەی نییە بەرگری لە شارۆچکەی شنگال بکات، بۆیە ئەو ئەو مافەشییان نییە خاکی شنگال داگیر بکەن”.

س: باسنیوز

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی