سایز متن   /

کوردپارێز/ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند: ئه‌نقه‌ره‌ لیستێکی ڕاده‌ستی واشنتۆن کردووه‌ که‌ تێدا ناوی ۱۸۰۰ که‌س له‌ به‌رهه‌ڵستکاری سووری هاتووه‌ و ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌نگاریی داعش له‌ باکووری سووریا.

به‌ گوێره‌ی ئه‌م ڕاپۆپرته‌، ئه‌ردۆغان که‌ له‌ باڵوێزخانه‌ی تورکیا له‌ واشنتۆن کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانی به‌ڕێوه‌ده‌برد، وتی:بۆ به‌ره‌نگاریی داعش له‌ سووریا تا ئێستا ناوی ۱۸۰۰ که‌سمان داوه‌ته‌ ئه‌مریکا و له‌ داهاتووشدا ناوی ۶۰۰ که‌سی دیکه‌ ڕاده‌ست ده‌که‌ین که‌ پێکدێن له‌ عه‌ره‌ب و تورکمان.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له‌ دانوستانه‌کانیاندا جه‌ختیان کردووه‌ که‌ ڕێگه‌ناده‌ن به‌ پێکهاتنی ناوچه‌یه‌کی کوردنشین له‌ سووریا.

وتیشی: ئه‌گه‌ر ناوچه‌یه‌کی وا له‌ باکووری سووریا دروست ببێت، ئه‌نقه‌ره‌ کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت و ئه‌مه‌ به‌رپرسیارێتی ئێمه‌یه‌ که‌ ڕێگری بکه‌ین له‌ پێکهاتنی ناوچه‌یه‌کی کوردنشین له‌ باکووری سووریا.

س: که‌ناڵی ڕووسیا ئه‌لیه‌وم

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی