سایز متن   /

شەڕی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە بەردەوامە و هێرشەکانی شەڕوانانی پەکەکەش لە شار و شارۆچکەکانی تورکیا وای کردووە پشتگیری لایەنە ناوخۆی و دەرەکییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای وڵات زیاتر بێت.
کوردپارێز/ سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند جارێکی دیکە حکوومەت ئامادە نیە لەگەڵ پەکەکە دانووستان بکات و دووپاتیشیکردەوە کە ئۆپەراسیۆنی سوپای وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت. ناوبراو لە گوتەیەکیدا ڕایگەیاند: ئێمە قۆناغی چارەسەریمان ڕاگەیاند و ویستیشمان سەری بخەین، بەڵام ئەوان (پەکەکە) هەڵیانخەڵەتاندین. بە هیچ شێوەیەک ناکرێت متمانە بە گوتەی بەرپرسانی پەکەکە بکرێت و هەربۆیەش دانووستان لەگەڵیان بڕاوەتەوە.
سەرکۆماری تورکیا ئەو هەواڵانەیشی بەدرۆ خستنەوە کە دەڵێن لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا جۆرە پەیوەندییەک لە نێوان حکوومەتی تورکیا و بەرپرسانی پەکەکەدا هەبووە. ئەردۆغان گوتی یان دەبێت شەڕوانانی پەکەکە واز بهێنن و خۆیان ڕادەستی حکوومەت بکەن یان شەڕکردن بەردەوام دەبێت.
سەرکۆماری تورکیا ئاشکرایشی کرد کە لە مانگی تەمموزی ڕابردوەوە پێنج هەزار و ٣۵٠ شەڕوانی پەکەکە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای وڵاتدا کوژراون. هەر لەو کاتەوەش ٣۵۵ سەرباز و پۆلیسی تورکیا کوژراون.
لە لایەکی دیکەوە، پارتی گەلیکۆماری ـ ناسراو بە مەهەپە ـ پشتگیری خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای وڵات دژ بە شەڕوانانی پەکەکە دووپات کردەوە.
بەرپرسی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی بە کەناڵی تی‌ئاڕتی خەبەری وڵاتەکەی ڕاگەیاند کە دەبێت ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سەر شەڕوانانی پەکەکە زیاتر بکرێن. ناوبراو گوتی، پێویستە حکوومەت لە ماوەی دوو ڕۆژدا هاوڵاتیانی مەدەنی لەو شار و شارۆچکانە بگوازێتەوە کە پەکەکە تیایاندا چالاکە و پاش ئەوەش ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان بۆ سەر ئەو شار و شارۆچکانە ئەنجام بدات.
هاوکات یەکیەتی ئەوروپا پشتگیری خۆی بۆ حکوومەتی تورکیا دووپاتکردەوە لە شەڕی دژ بە پەکەکەدا. ماڵپەڕی وێڵد بوڵیتن بڵاویکردەوە کە گوتەبێژی یەکیەتی ئەوروپا ئاشکرای کردووە ئەو ڕێکخراوە ئەوروپیە بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە تورکیا دەکات لەو شەڕەی ئێستایدا دژ بە پەکەکە.

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی