شامۆ: هیچ جیاوازیهک لهنێوان پهکهکه و داعش نییه.
پەکەکە، لە کەمپی چەمشکۆ، کە دەکەوێتە سنووری زاخۆ، دوو مێر منداڵی دیکەی تەمەن ۱۳ ساڵ، کە خەڵکی شنگالن، بە زۆر بۆ سەربازگەکانی خۆ لە چیا و چۆڵەکانی کوردستان دەگوازێتەوە. ئەوەیش ناڕەزایی خەڵکی ناوچەکەی بە دوای خۆیدا هێناوە. وەک خەڵکی ناوچەکە ئاماژەی بۆ دەکەن، هەر کاتێک ئەوان بیانەوێت بگەڕێنەوە دەکوژرێن، بۆیە، هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەوان و
پەکەکە، لە کەمپی چەمشکۆ، کە دەکەوێتە سنووری زاخۆ، دوو مێر منداڵی دیکەی تەمەن ۱۳ ساڵ، کە خەڵکی شنگالن، بە زۆر بۆ سەربازگەکانی خۆ لە چیا و چۆڵەکانی کوردستان دەگوازێتەوە. ئەوەیش ناڕەزایی خەڵکی ناوچەکەی بە دوای خۆیدا هێناوە. وەک خەڵکی ناوچەکە ئاماژەی بۆ دەکەن، هەر کاتێک ئەوان بیانەوێت بگەڕێنەوە دەکوژرێن، بۆیە، هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەوان و داعش نییە.
کوردپارێز/ شێخ شامۆ، نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ “هەولێر” گوتی: پەکەکە بۆ مەرامەکانی خۆی و ئەوانەی پاڵپشتی دەکەن، بەردەوام کار بۆ تێکدانی ڕەوشی شنگال و شنگالییەکان دەکات، پەکەکە لە کەمپی چەمشکۆ کە دەکەوێتە سنووری زاخۆ، دوو مێرمنداڵی تەمەن ۱۳ ساڵی، کە خەڵکی شنگالن، هەڵخەلەتاندوونە و بە زۆر بۆ سەربازگەکانی خۆی لە چیا و چۆڵەکانی کوردستان گواستوونەتەوە، بردنی ئەو مێرمنداڵانە لە کاتێکدایە، کە بە پێی یاسایی پەکەکە، هەر کاتێک ئەوان بیانەوێت بگەڕێنەوە ناو کەسوکاری خۆیان دەکوژرێن، بۆیە هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەوان و داعش نییە، بە هۆی ئەو زۆردارییەی لە کوردانی ئێزدی دەکەن، هەر نەک ئەوە، بەڵکو پەکەکە بەردەوام لەناو کەمپەکان و هەتا لەسەر چیای شنگال کار بۆ هەڵخەلەتاندنی کوڕ و کچانی ئێزدی دەکات و بە زۆر دەباتە ناو ڕیزەکانی خۆیان.
گوتیشی: هۆکاری هەڵخەلەتاندنی ئەو مێر منداڵانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە پەکەکە بەردەوام بۆ ئەوانە باس لەوە دەکات، کە شنگال دەکەینە کانتۆن و ئەو شتانەی تا ئێستا بۆ ئێوە بە دەست نەهاتوونە بە دەست دەهێنین. بۆیە، پێویستە خەڵکی ئێمە ئاگادار بن و، بەو قسانەی پەکەکە هەڵنەخەلەتێن و بە دوای ئەوان نەکەون و ژیانی خۆیان نەکەنە دۆزەخ، چونکە ئەوان بەس بۆ مەرامی خۆیان ئەو کارە دەکەن و دەیانەوێت کوڕ و کچانی کوردانی ئێزدی بکەونە چیا و چۆڵەکانی کوردستان و بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکاربهێنن.
شامۆ، زیاتر دەڵێ: هەروەها پەکەکە باج لە کوردانی ئێزدی وەردەگرێت، هۆکاری وەرگرتنی ئەو باجەیەیش بۆ ئەوە بووە کە پەکەکە بەو خەڵکەی ڕاگەیاندووە ئێمە لەو ڕوویەوە هاوکاری کوردانی شنگال دەکەین، بەتایبەتی ئەوانەی لەناو کەمپەکان دەژین، بەڵام تا ئێستا جگە لە ئاژاوە و دووبەرەکی و تێکدان، یەک دینار هاوکاری ئەو ئاوارانەی نەکردووە، بۆیە ئەوە بەس بەناوی شنگال بووە و دەیانەوێت کوڕ و کچانی ئێزدی لەناو ئاگری خۆیان بسووتێنن و، شنگال لە کوردستان جیا بکەنەوە و، چیای شنگال چۆڵ بکرێت و بکەنە قەندیلی دووەم، بەڵام ئەوە خەونە هەر کاتێک سنووری شنگال بە تەواوەتی ئازاد کراو و خەڵکی ناوچەکە گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئەو یاریەی پەکەکە بە خەڵکی شنگال دەکات، پێچەوانە دەبێتەوە و ناچار دەبێ شنگال و ناوچەکانی دیکە چۆڵ بکات”.
س: سایتی هەولێر
برچسب ها :په که که ، شه نگال ، شێخ شامۆ ، ھه رێمي کوردستان
- نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
- نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰