- سایت خبری تحلیلی کورد پاریز | KURDPAREZ - https://kurdparez.com -

په‌که‌که دوژمنی کوردانی ئیزدیه

کەسایەتییەکی ئێزدی ڕایدەگەیێنێت، پەکەکە، بەردەوام هەوڵی ڕفاندنی کوڕ و کچانی ئێزدی دەدات، دەیانباتە ناو ڕیزەکانی خۆیەوە و بۆ مەرامی تایبەتی بەکاریان دەهێنێت، ئەوەیش جێگەی قەبووڵکردن نییە، چونکە ڕق و کینە لەناو کوردانی ئێزدیدا بڵاو دەکاتەوە و خوێنی گەنجانی ئێزدی دەڕێژێت.
کوردپارێز/ هادی دوبانی کەسایەتیی دیاری ئێزدی رایگەیاند: “پەکەکە لەگەڵ هەندێک وڵاتی ناوچەکە، دەیانەوێت لە شنگال گوشار بخەنە سەر حکوومەتی هەرێم، کە هەموومان دەزانین بەرەو ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی هەنگاو دەنێین، ئەوانیش دەیانەوێت حکوومەتی هەرێم لەجیاتی ئەوەی خەریکی کارکردن بۆ سەربەخۆیی بێت، سەرقاڵی کێشەکانی کورد و کورد بێت “.
دوبانیگوتیشی: “پاش هاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ شنگال و دەوروبەری، هەندێک لایەنی سیاسی، بە تایبەتی ئەو لایەنانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، هاتنە ناو شنگالەوە، یەکێک لەو هێزانە پەکەکە بوو، ئێستا پەکەکە ئامادە نییە شنگال و ئەو ناوچانەی لێی نیشتەجێ بووە، جێ بهێڵێت، وەک کورد ئەرکێکی نەتەوەیی لەسەر ئێمەیە کە هاوکاریی یەکدی بکەین، کاتێک کۆبانی کەوتە دەست تیرۆریستانی داعش، هێزی پێشمەرگە ئەرکی نەتەوایەتیی خۆی ئەنجام دا و کۆبانیی ئازاد کرد، دوای ئازادکردنی شارەکە و بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆی، گەڕایەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام پەکەکە پێچەوانەی ئەوە بەردەوام هەوڵی ڕفاندنی کوڕ و کچانی ئێزدی دەدات و دەیانباتە ناو ڕیزەکانی خۆی و بۆ مەرامی تایبەتی خۆی بەکاریان دەهێنێت، ئەوەیش جێگەی قەبووڵکردن نییە، چونکە ڕق و کینە لەناو کوردانی ئێزدیدا بڵاو دەکاتەوە و خوێنی گەنجانی کوردی ئێزدی دەڕێژێت، لەگەڵ ئەوەیشدا هەر کوردێکی ئێزدی بیەوێت ناوچەکانی خۆی لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار بکات، ئەوە هێزی پێشمەرگە هەیە با لە ناو ڕیزەکانی پێشمەرگەدا درێژە بە خەباتی خۆی بدات و، کچ و کوڕانی ئێزدی لە دەستی تیرۆریستان ڕزگار بکات”.

س: ماڵپه ڕی پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی)