- سایت خبری تحلیلی کورد پاریز | KURDPAREZ - https://kurdparez.com -

ئه‌سه‌سه‌رد: وازمان له‌پرۆژه‌که هێنا

بۆ چارسەرەکردنی کێشەی باڵە ناکۆکەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی پرۆژەیان ئامادەکردبوو بۆ ئەوەی باڵە ناکۆکەکان لە یەک نزیک بکەنەوە، ئەندامێکی سەرکردایەتیش دەڵێت، پرۆژەکەمان واز لێ هێنا، بەڵام کێشەکانیش چارەسەرنەکراون.

کوردپارێز/ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ناو خۆی خۆیدا بە دەست کێشەی باڵە ناکۆکەکانەوە دەناڵێنێت، لە دواینجاریشدا کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی و هێر ئیبراهیم ئەحمەد، لە ڕاگەیاندنەکانەوە چەندین قسەیان بەرامبەر بە یەکتر کرد.

پرۆژەکەی ئەو ئەندامانەی سەرکردایەتی بۆ لێک نزیکبوونەوەی باڵە ناکۆکەکان و دانیشتنەکانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بوو، فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هاوکات یەکێک لەو ئەندامانەیە کە پرۆژەکەیان ئامادەکردبوو له مباره یه وه گوتی، پرۆژەکەمان چارەسەری کێشەکانی یەکێتی دەکرد، بەڵام وازمان لێ هێناو  باڵە ناکۆکەکانیش بڕیاریاندا خۆیان کێشەکان چارەسەر بکەن و ڕێکبکەون.

ئەوەشی گوت، ماوەیەک بەو شێوەیە بوو باڵە ناکۆکەکان دانیشتنیان ئەنجامدا و مەکتەبی سیاسی کەوتەوە ئیشکردن، تا ئەو کاتەی چەند شتێکی تر ڕویدایەوە لە ناو باڵە ناکۆکەکان، دوبارە کێشەکە دروست بووەوە و ئێمەش وازمان لە پرۆژەکەمان هێنابوو.

ئەسەسەرد له وڵامی ئه م پرسیاره کە بۆچی وازیان لە پرۆژەکەیان هێناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو یەکێتی، گوتی، ئێمە بەڵێنی ئەوەمان وەرگرت لە ئەوان کە خۆیان کێشەکان چارەسەربکەن،خۆشیان دانیشتینان ئەنجامدا و لەسەر چەند بابەتێک ڕێکەوتن، بەڵام بە داخەوە لە ڕۆژانی ڕابردوو چەند کێشەیەکی تر هاتونەتە ئاراوە.

ڕاشیگەیاند، ئێستا دۆخی ناو یەکێتی ئاساییە، خراپتر نەبووە هەوڵی ئەوە دەدرێت کە کێشەکان چارەسەر بکرێن.

ئه مه له کاتێکدایه که ھه رێمی کوردستان ده ستخۆشی قه یرانی رامیاری و ئابووری بوه ته وه و بارزانی واز له کورسییه که ی ناھێنێ و له لایه کی دیکه شه وه قه یرانی ئابووری گوشارێکی زۆری بۆ خه ڵکی ئه م ناوچه یه ھێناوه.