- سایت خبری تحلیلی کورد پاریز | KURDPAREZ - https://kurdparez.com -

ره‌خنه له‌ سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی په‌که‌که

زەکەریا یاپجیئۆغڵو سەرۆکی گشتیی هودا-پار کە پارتێکی راستڕەوی کوردی لە کوردستانی تورکیایه ، رەخنەی توند لە سیاسەتەکانی پەکەکە و هەدەپە دەگرێ و بەهۆکاری سەرەکی ماڵوێرانییەکانی ئێستەی باکووری کوردستان نێویان دەبا.

کوردپارێز/ رەخنەی لە سیاسەتی هەدەپە گرت و رایگەیاند ئەوان سیاسەتێکی هەڵە پەیڕەو دەکەن بەتایبەت ئێستە کە چەند دەنگێکی ناڕەزایی لەناو هەدەپەدا سەریان هەڵداوە بەرامبەر بە سیاسەتە هەڵەکانی ئەو پارتە، ئەوەشی وەک ئاماژەیەک بۆ گوتە رەخنە ئامێزەکانی ئەم دواییەی ئاڵتان تانی پەرلەمانتاری هەدەپە گوت.

زەکەریا رەخنەی لە سیاسەتی بەکارهێنانی هێز و زەبر گرت و گوتی “ئۆتۆنۆمی یان خۆسەری یان هەر ناوێکی لێ دەنێن، شتێک نیە تاک لایەنە رابگەیەندرێ. ئەگەر تۆ بە چاڵ هەڵکەندن و بۆمبرێژکردن هەڵدەستی، ئەوا دەبێت حیسابی ئەوەشت کردبێ کە دەوڵەت دێت و دەیدات بەسەرتدا، بگرە لەوە دەچێت ئەمە خواستتان بووبێت. هەڵبەت لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکانیشدا پێشێلکاری روویانداوە”.

گوتیشی “چەندین کەس ماڵی وێران بووە و مزگەوت و نەخۆشخانە و خوێندنگە رووخاون و خوێندکاران نەیانتوانیوە بچنەوە سەر خوێندن، دەبێت هەرچی زووترە ئەو شەڕ و پێکدادانانە کۆتاییان پێبێت و وڵات بگاتە لووتکەی ئارامی و خەڵک ژیانی ئاسایی خۆی دەست پێبکاتەوە