له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش تورکیا تۆمهتیارکراوه به پاڵپشتیکردنى ئه‌و ڕێکخراوه، و هه‌رێمێکى ئارام بووه بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ڕێکخراوه‌که که ویستویانه بێنه خاکى سوریا، و به‌یعه‌ت به ڕێکخراوه‌که بده‌ن، تورکیا یه‌کێک بووه له‌و وڵاتانه‌ى که زۆر ژیرانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌م که‌یسه‌ى تیرۆردا کردوه به‌جۆرێک ویستویه‌تى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وله‌تى هه‌مان تێروانینیان بۆ داعش و په‌که‌که هه‌بێت وه‌کو دوو ڕێکخراوى تیرۆریستى و ته‌نانه زیاتر له داعش په‌که‌که‌یان وه‌کو هه‌ڕه‌شه بۆ شهر ئاسیشى جیهان نیشانداوه. مامه‌ڵه‌ى نه‌رمى توررکیا به‌رمبه‌ر به ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش، و مامه‌ڵه‌ى هاوتاى داعش به‌رامبه‌ر به تورکیا به‌تایبه‌تى ئازادکردنى دیله‌کانى تورکیا‌و کوشتنى زۆریک له‌وانى تر هێنده‌ى تر گومانه‌کانى یارمه‌تى تورکیا بۆ ئه‌و ڕێکخراوه زیاتر ده‌کات، به‌وه‌ى که چۆن ڕێکخراوێکى تیرۆریستى توندڕه‌وى وه‌ک داعش له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌ن و ده‌وڵه‌ت و گروپێکى تردا ناگاته ڕێکه‌وتن، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به تورکیا نه‌رمى ده‌نوێنێت.
ئه‌مریکا دانی به‌وه‌دا ناوه که ئاگادارى یارمه‌تیه‌کانى تورکیایه بۆ داعش و ده‌بینێت که تورکیا ڕۆڵى هه‌یه له گواستنه‌وه‌ى ئه‌ندامانى ڕێکخراوه‌که بۆ ناو سوریا. به پێیى ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا به‌درێژاى ساڵى ۲۰۱۴ و ۲۰۱۵ تورکیا خزمه‌تى به داعش کردوه وه‌کو وڵاتێکى ڕاگوزه‌رو ترانزیت بۆ تیرۆریسته بیانیه‌کان که ده‌یانویست بچنه خاکى سوریا.سه‌ره‌راى هه‌موو هه‌وڵه‌کانى ئه‌مریکاو ده‌وڵه‌تانى تر، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه که‌حکومه‌تى تورکیا ناچار بکه‌ن که ڕێگه له فرۆشتنى نه‌وتى داعش بگرێت له بازارى ڕه‌ش له خاکى تورکیادا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که له ماوه‌کانى ڕابردوودا حکومه‌تى مۆسکۆ به فیدیۆ که له‌ڕێگه‌ى مانگه ده‌ستکرده‌کانى خۆى و فرۆکه‌ى بێفرۆکه‌وانه گرتبووى ئه‌وه‌ى پیشاندا که‌چۆن نه‌وتى ژێرده‌سه‌ڵاتى داعش به‌ره‌و تورکیا ده‌برێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌بونى ئه‌م ژماره زۆره‌ى به‌ڵگه له‌سه‌ر بوونى په‌یوه‌ندى تورکیا و داعش و کۆمهکیکردنى داعش له‌لایه‌ن تورکیاوه به‌ڵام هێشتا تورکیا به‌یه‌کێک له‌وڵاتانى دژ به‌و ڕێکخراوه ناوده‌برێت و وه‌کو هاوپه‌یمانێکى نزیکى ئه‌مریکا له‌م بواره‌دا سه‌یرده‌کرێت.
جۆناسۆن سکانزهر جێگرى سه‌رۆکى ده‌زگا توێژینه‌وه بۆ به‌رگریکردن لهدیموکراسى له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى کاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند که: یارمه‌تیه ڕاسته‌وخۆ و ناراستهوخۆکانى تورکیا بۆ داعش و هه‌ندێک له گروپه جیهادیهکانى تر کاریگه‌ى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانى ئه‌مریکا هه‌یه. ده‌بێت فشارى دیبلۆماسى و جۆره‌کانى تر‌ى فشار بخرێته سه‌ر ئه‌م وڵاته بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تیه‌کانى بۆ ئه‌و ڕێکخراوه تیرۆریستیه بوه‌ستێنێت و له‌کۆتا هه‌نگاودا ئه‌گه‌ر هه‌ر سودى نه‌بوو ده‌بێت تورکیا بخرێته لیستى وڵاتانى کۆمهکیکارى تیرۆره‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێت هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بێت، و ئه‌و نایشارێته‌وه که مه‌ترسیه‌کان له‌وه‌دایه که تائێستا ئه‌مریکا یه‌که‌م هه‌نگاوى بۆ وه‌ستانى تورکیا نه‌ناوه.
تورکیا له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى داعشه‌وه بنکه سه‌ربازیه‌کانى کراوه‌بوون بۆ دابه‌شکردنى چه‌ک و بڵاوهبێکردنى بۆ ده‌ستى چه‌کدارانى داعش، و که‌مپى ڕاهێنانى چه‌کدارانى جیهادى بووه به‌جۆره جیاوازیه‌کانیه‌وه، چونکه له‌بنه‌ره‌تدا تورکیا یه‌کێک بوو له‌و وڵاتانه‌ى که ئامانجى ڕووخانى ڕ‌ژێمى سوریا بووه. تورکیا له‌لایه‌ک ده‌یه‌وێت به‌رگرى لهبلۆکى سونى بکات به‌رامبه‌ر یارمه‌تیه‌کانى شیعه له‌سوریا و ده‌یه‌وێت حکومه‌ته شیعهکهى عێراق لاوازتر بێت به‌هۆى داعش ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که له‌مانه زیاتر تورکیا ده‌یه‌وێت ڕێگه بهکوردهکانى سوریا نه‌دات جێگه‌و ده‌سه‌ڵاتى نفوزیان هه‌بێت، له‌م پێناوه‌شدا به‌رده‌وام تورکیا هه‌وڵى به‌تیرۆریست ناساندنى گروپه چه‌کداره کوردیه‌کانى داوه به‌تایبه‌ت یه‌په‌گه له‌سوریا چونکه زۆرێک له‌به‌رپرسه باڵاکانى تورکیا ئه‌وه‌یان نه‌شاردوه‌ته‌وه که یه‌په‌گه زیاتر هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه نهتهوهیهکانى تورکیا نه‌ک داعش. هه‌روه‌ها تورکیا ده‌یه‌وێت داعش وه‌کو کارتێکى فشار بۆ سه‌ر وڵاتانى ڕۆژئاوا بکاربهێنێت به‌تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ى لکاندنى ڕێکخراوى داعش بهمهسهلهى په‌که‌که له قه‌ندیل، چونکه تورکیا دواى ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربرینى وڵاتانى ڕۆژئاوا و به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا لهبۆردومانکردنى په‌که‌که، ڕه‌زامه‌ندى له‌به‌کارهێنانى بنکه‌ى ئهنچهرلیکدا بۆ هێرشکردنه سه‌ر داعش.
یارمه‌تیه‌کانى تورکیا به‌شێوه‌یه‌ک بووه که زۆر به‌ئاسانى دیاریدهکرێَت، فڕۆکه‌خانه‌کانى تورکیا له‌سه‌ره‌تاى دروست بوونى داعشه‌وه زۆر قه‌ره‌بالغتر بوونه، زۆرێک له‌چه‌کداره بیانیه‌کان که ڕێژه‌یان نزیکه‌ى ۱۵ بۆ ۲۰ هه‌زار چه‌کدار ده‌بێت له سه‌ره‌تاى په‌یوه‌ندیکردنیان به‌و ڕێکخراوه گه‌شتیان بۆ ئه‌سته‌مبوڵ یان ئه‌ده‌نه کردوه یاخود له‌ڕێگه‌ى فێڕییهوه(به‌له‌مه‌وه)خۆیان گه‌یاندووه‌ته تورکیا له‌ڕێگه‌ى ئاوه‌کانى ده‌ریاى ناوه‌راست. تورکیا بوه‌ته جێگه‌یه‌کى ئارام بۆ چه‌کداره‌کان زۆر به‌ئاسانى له هۆتێله‌کانى گازى عه‌نتاب و ئه‌سته‌مبوڵ و کۆفى شۆپه‌کانى ئه‌و وڵاته هاتوچۆ ده‌که‌ن. سه‌رمایه‌دارانى تورکیا تێوه‌گلاون له مامه‌ڵه‌ى نه‌وت له‌گه‌ڵ داعش، هه‌فتانه نزیکه‌ى ۱۰ ملیۆن دۆلار ده‌گه‌رێته‌وه بۆ داعش له‌م ڕێگه‌یه‌وه. له‌ماوه‌ى دو ساڵى رابردوودا گه‌وره به‌رپرسانى داعش به‌رۆژنامه‌ى گاردیانیان وتوه که تورکیا به‌لایه‌وه باشه که نه‌یه‌ته ڕێگه‌ى ڕێکخراوه‌که و هیچ به‌ربه‌ستێکیان بۆ دروست نه‌کات، به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته‌ى تورکیا که پێى وایه هه‌ڕه‌شه‌ى داعش له‌و به‌دور ده‌بێت هه‌ڵه‌یه چونکه تورکیا هه‌مان هه‌ڵه‌ى ئه‌مریکا له‌ئه‌فغانستان دوباره ئه‌کاته‌وه کاتێک که‌ڕێکخراوى قاعدهى دروستکرد، دواتر بوو به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى خۆى، به‌رپرسیکى گه‌وره‌ى ئه‌مریکا ئاماژه‌ى به‌وه ده‌کات که تورکیا پَیى وابوو ده‌توانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌ى بوونى داعشدا بکات و کۆنترۆڵى بکات به‌ڵام تورکه‌کان هه‌ڵه‌بوون و له‌ده‌ستیان ده‌رچوو دواى ئه‌وه‌ى که گه‌ڕانه‌وه بۆ تورکیا‌و له ناوجه‌رگه‌ى وڵاته‌که که ئه‌نکه‌ره دوو تهقینهویان ئه‌نجامدا له مانگى ئۆکتۆبه‌رى ساڵى رابردوو. له‌کۆتایدا به‌هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ى که خراونه‌ته‌ڕوو تورکیا هه‌موو جۆره‌کانى یارمه‌تى بۆ ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش دابینکردوه بۆیه ده‌کرێت ناوى له ڕیزى لیستى ده‌وڵه‌تانى کۆمهکیکارى تیرۆریستی‌دا بهێنرێت.
زیاد محمد نورى، مامۆستای زانکۆ و توێژه‌ر