کوردپارێز/ ئێواره‌ی دوێنی یه‌کشه‌م له شاری گرکێ له‌گێ له باکووری سوریا باره‌گه‌ی ره‌سمی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی کورد له سووریا سووتێنرا و ئه‌مه‌ش یه‌که‌مجار نییه و پێشتریش له شاره‌کانی تری باره‌گه‌ی پارته‌کانی نێو ئه‌نه‌که‌سه و باره‌گه‌ی ئه‌نه‌که‌سه سووتێنراوه و سه‌رکرده و کادری باڵای حزبه‌کانی نێو ئه‌نه‌که‌سه له‌لایه‌ن “په‌یه‌ده”وه ده‌ستگیرکراون و دووخراونه‌ته‌وه.
شه‌لال گه‌دۆ سکرتێری پارتی چه‌پی دیموکراتی کورد له کوردستانی سوریا و ئه‌ندامی ئیئتلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له مباره یه وه راگه‌یاند، ئاگه‌دارین باره‌گه‌مان له گرکێ له‌گێ سووتێنراوه و “په‌یه‌ده”ش سووتێنه‌ری باره‌گه‌که‌یه و ئه‌وان رێز له بۆچوونی جیاواز ناگرن و ده‌یانه‌وێ هه‌موو خه‌ڵکی رۆژئاوا وه‌ک ئه‌وان بیر بکاته‌وه، ئه‌م رێبازه‌ش باوی نه‌ماوه و له هه‌زاری سێیه‌مدا شتی له‌وشێوه‌یه هه‌رگیز نابێت.
هه‌روه‌ها گوتی، ئێمه ئه‌و جۆره سیاسه‌ته ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه و نابێ “په‌یه‌ده” به‌و شێوازه ره‌فتار بکات و پێویسته خۆی فێر بکات رێز له بۆچوونه جیاوازه‌کان بگرێت. پێویسته ئه‌و عه‌قلیه‌ته بگۆڕن و هه‌وڵنه‌ده‌ن فره‌ره‌نگی سیاسی له رۆژئاوا له‌ناوببه‌ن، چونکه ئه‌مه سه‌رناکه‌وێت.
س: وشه