دوای نیوەڕۆی پێنجشەم ئەحمەد داودئۆغلو سەرۆک وەزیرانی تورکیا ماڵئاوایی لە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار لە تورکیا کرد کە لەدوای رەجەب تەیب ئەردۆگان وەک سەرۆکی ئەو پارتە هەڵبژێردرا، ئەو رای گەیاند کە لەپێناو مانەوەی پارتەکەی بەیەکپارچەیی وازی دەهێنێت. وەک داودئۆغلو رای گەیاند کە لێژنەی ناوەندی پارتەکە بڕیاری داوە لە ۲۲‌ی ئەم مانگە کۆنگرەی گشتی نائاسایی پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا لە تورکیا بێتە سازکردن و ئەویش خۆی بۆ سەرۆکایەتی پارتەکە ناپاڵێوێت.
کوردپارێز// داودئۆغلو لە ۱۹۵۹ لە شاری قۆنیا لە ناوچەی ئەنەدۆڵ کە شاری فەلسەفە و تەسوفە لەدایک بووە، دوایی چووەتە ئیستەنبووڵ و لە زانکۆی “بوغازیجی” زانستەکانی ئابووری و پێوەندی ناودەوڵەتی و زانستە سیاسییەکان دەخوێنێت.
ئەو بڕوانامەی ماستەر لە بەڕێوەبردنی کار و دکتۆرا لە پێوەندی ناودەوڵەتی و زانستی سیاسی بەدەست دێنێت و لە نێوان ۱۹۹۳-۱۹۹۹ دەبێتە مامۆمستای زانکۆی مەرمەرە و دواتر سەرۆکی بەشی پێوەندییە ناودەوڵەتییەکان لە زانکۆی “بیلکنت”.
لە ۱۹۹۵ -۱۹۹۹ لە رۆژنامەی “یەنی شەفەق” نزیکەی ۲۰۰ وتاری نووسیوە و لە ۲۰۰۳ بەرەسمی هاتە ناو دنیای سیاسەت و ناسناوی “باڵوێز”ی بەبڕیارێکی هاوبەشی ئەحمەد نەجدەت سیزار سەرۆکی پێشووتری تورکیا و عەبدوڵا گوڵ سەرۆکی پێشووی تەرکیای پێ درا.
داودئۆغلو بووە راوێژکاری رەجەب تەیب ئەردۆگان لەو کاتەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا بووە، دواتر لە ۲۰۰۹ کراوە بەوەزیری دەرەوە تا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان لە ئابی ۲۰۱۴٫
لەبارەی هۆکارەکانی دەستلەکارکێشانەوەی داودئۆغلو وەک سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان، سەرچاوەکان لە تورکیا دەڵێن کە ئەو هەنگاوەی وەک ناڕەزاییەکە لەبەرانبەر دەستوەردانی رەجەب تەیب ئەردەگان لەکاری حکوومەت و حزبەکە، واتە کڕۆکی ناکۆکییەکان لەسەر دەسەڵاتە لەناو حزب و لەناو حکوومەت.
پێده‌چێت ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی که له‌تورکیا سه‌رهه‌ڵداوه، جارێکی تر هاوکێشه سیاسیه ناوخۆییه‌کانی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و دۆخێکی ئاڵۆز‌و نادیار به‌رێت، به‌تایبه‌تی که میدیاکان باس له بوونی ناکۆکیه‌کی توند له نێوان ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌و وڵاته ده‌که‌ن.
به‌پێی میدیاکانی ناو تورکیا بێت، ناکۆکی زۆر لە نێوان ئەم دوو کارهکتهدا هه‌یه‌و دەڵێن ناکۆکیه‌که‌ش لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردنه لەگەڵ پرسه ناوخۆیی و دەرەکییەکانداو هه‌ریه‌که‌یان تێڕوانینی جیاوازی لەسەر مه‌سه‌له‌ی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان و که‌سایه‌تییه ئۆپۆزسیۆنه‌کان و چه‌ند پرسێکی دیکه هه‌یه. که به‌پێی ئه‌و میدیانه بێت داود ئۆغڵو لەگەڵ ئه‌و سیاسیهتانهدا نییه که ئه‌ردۆگان و به‌شێک له ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی داوای ده‌که‌ن، هه‌ر خودی ئه‌م هۆکارانه‌یه که وای له ئۆغلۆ کردووه واز له‌سه‌رۆکایه‌تی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان و پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌ت بهێنێت.
چاودێران پێیانوایه که ئه‌م پێشهاته نوێیانه‌ی تورکیا، کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دۆخی سیاسی و ئابووی تورکیا ده‌بێت، به‌تایبه‌تی که ئه‌و وڵاته له‌زۆر پرسی ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌دا له‌ماوه‌ی رابردوودا رووبه‌ری شکستی گه‌وره بۆته‌وه.
سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، ئاشکرابو داودئۆغڵۆ بەبێ ویستی ئەردۆغان، نەیدەتوانی ببێتە سەرۆک وەزیران، چونکە ئەردۆغان دەمێکە نیازی سیستمی تاکە کەسی‌و دیکتاتۆری هەیەو لەناو عەقڵییەتی ئەودا بۆ بەڕێوەبردن، کەسی دوەم بونی نیە، بۆیە کە داود ئۆغڵۆ داواکارییەکانی ئەوی جێبەجێ نەکرد، پشتگوێخرا.