سایز متن   /

پارتی دادوگەشەپێدانی تورکیا (ئاکەپە) دوەم کۆنگرەی نائاسایی خۆی بەڕێوەبرد، تێیدا بینالی یەڵدرم  بە (هەزارو ۴۰۵) دەنگ لە کۆی (هەزارو ۴۱۱) دەنگ بە سەرۆکی پارتەکە‌و سەرۆک وەزیرانی تورکیا هەڵبژێردرا.
کوردپارێز/ دوای هەڵبژاردنی، بینالی یەڵدرم لە وتارێکدا تەئکیدی کرد لەسەر بەردەوام بونی حکومەت لەسەر ئۆپراسیۆنەکان لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان‌و پارتی یەکێتی دیمووکرات (پەیەدە)و گروپی فەتحوڵا گولەن.
وتی: تورکیا پێویستی بە دەستورێکی بەهێزو سیستمی سەرۆکایەتی هەیە.
هەر دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی نوێی پارت، ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بینالی یەڵدرمی راسپارد بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، ئەمەش بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا.
لەبارەی پرسی سیستەمی سەرۆکایەتی‌و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کورد، ناکۆکی کەوتە نێوان رەجەب تەئیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا‌و ئەحمەد داودئۆغلۆی سەرۆک وەزیرانی پێشو وەک دوان لە دامەزرێنەرانی پارتی دادو گەشەپێدان.
رۆژی (۵)ی ئەم مانگە، ناکۆکییەکە داودئۆغلۆی ناچارکرد دەستلە هەردو پۆستی سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدان‌و سەرۆک وەزیرانی تورکیا بکشێتەوە، کۆنگرەکەی ئەمڕۆ و هەڵبژاردنی بینالی یەڵدرم کە دەوترێت پیاوی تایبەتی ئەردۆغانە دوای ئەو ناکۆکییانە هات.
سەرباری نیگەرانی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کۆنگرەی ئەمڕۆدا داودئۆغلۆ وتارێکی پێشکەشکرد‌و جەختیکرد لە پەیوەستبونی بە پاراستنی یەکڕیزی پارتەکەی.
بەبێ ئەوەی ناوی ئەردۆغان بهێنێت، داودئۆغلۆ رەخنەی توندی ئاڕاستە کردو  تۆمەتباری کرد بەوە دەیەوێت کۆی جومگەکانی ئاکپارتی‌و حکومەتی تورکیاو کۆمەڵگەی تورکیا کۆنترۆڵ بکات.
وتی: ئاکپارتی موڵکی خێزانێک نیەو دەسەڵاتیش ئەزمونێکە ناکرێت دەسەڵاتداران پێی سەرخۆش بن.
عەبدوڵا گویل سەرۆک کۆماری پێشوی تورکیا کە ئەویش یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی دادو گەشەپێدان‌و هاوشێوەی داودئۆغلۆ ناکۆکی هەیە لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەردۆغان، لە کۆنگرە ئەمڕۆدا پەیامێکی ئاڕاستەکرد‌و بە راشکاوانە وتی: تورکیا بەم سیاسەتەی ئێستای ئاکەپە بەڕێوەناچێت‌و چیتر کۆمەڵگەی تورکیا بەرگە ناگرێت.
پارتی دادو گەشەپێدان لە ساڵی ۲۰۰۳ ەوە تائێستا (۷) کۆنگرەی بەستوە، دوانیان نائاسایی بون، لە چوار گۆنگرەی یەکەمدا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردراوەو راستەوخۆش پۆستی سەرۆک وەزیرانی تورکیای وەرگرتوە، لە یەکەم کۆنگرەی نائاسایدا کە لە ساڵی ۲۰۱۴ رێکخراوە ئەردۆغان دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری پۆستی سەرۆکی حزبەکەو سەرۆکی حکومەتی رادەستی ئەحمەد داودئۆغلۆ کردوە.

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی