پارتی دادوگەشەپێدانی تورکیا (ئاکەپە) دوەم کۆنگرەی نائاسایی خۆی بەڕێوەبرد، تێیدا بینالی یەڵدرم بە (هەزارو ۴۰۵) دەنگ لە کۆی (هەزارو ۴۱۱) دەنگ بە سەرۆکی پارتەکەو سەرۆک وەزیرانی تورکیا هەڵبژێردرا.
کوردپارێز/ دوای هەڵبژاردنی، بینالی یەڵدرم لە وتارێکدا تەئکیدی کرد لەسەر بەردەوام بونی حکومەت لەسەر ئۆپراسیۆنەکان لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستانو پارتی یەکێتی دیمووکرات (پەیەدە)و گروپی فەتحوڵا گولەن.
وتی: تورکیا پێویستی بە دەستورێکی بەهێزو سیستمی سەرۆکایەتی هەیە.
هەر دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی نوێی پارت، ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بینالی یەڵدرمی راسپارد بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، ئەمەش بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا.
لەبارەی پرسی سیستەمی سەرۆکایەتیو چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کورد، ناکۆکی کەوتە نێوان رەجەب تەئیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیاو ئەحمەد داودئۆغلۆی سەرۆک وەزیرانی پێشو وەک دوان لە دامەزرێنەرانی پارتی دادو گەشەپێدان.
رۆژی (۵)ی ئەم مانگە، ناکۆکییەکە داودئۆغلۆی ناچارکرد دەستلە هەردو پۆستی سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدانو سەرۆک وەزیرانی تورکیا بکشێتەوە، کۆنگرەکەی ئەمڕۆ و هەڵبژاردنی بینالی یەڵدرم کە دەوترێت پیاوی تایبەتی ئەردۆغانە دوای ئەو ناکۆکییانە هات.
سەرباری نیگەرانی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کۆنگرەی ئەمڕۆدا داودئۆغلۆ وتارێکی پێشکەشکردو جەختیکرد لە پەیوەستبونی بە پاراستنی یەکڕیزی پارتەکەی.
بەبێ ئەوەی ناوی ئەردۆغان بهێنێت، داودئۆغلۆ رەخنەی توندی ئاڕاستە کردو تۆمەتباری کرد بەوە دەیەوێت کۆی جومگەکانی ئاکپارتیو حکومەتی تورکیاو کۆمەڵگەی تورکیا کۆنترۆڵ بکات.
وتی: ئاکپارتی موڵکی خێزانێک نیەو دەسەڵاتیش ئەزمونێکە ناکرێت دەسەڵاتداران پێی سەرخۆش بن.
عەبدوڵا گویل سەرۆک کۆماری پێشوی تورکیا کە ئەویش یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی دادو گەشەپێدانو هاوشێوەی داودئۆغلۆ ناکۆکی هەیە لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەردۆغان، لە کۆنگرە ئەمڕۆدا پەیامێکی ئاڕاستەکردو بە راشکاوانە وتی: تورکیا بەم سیاسەتەی ئێستای ئاکەپە بەڕێوەناچێتو چیتر کۆمەڵگەی تورکیا بەرگە ناگرێت.
پارتی دادو گەشەپێدان لە ساڵی ۲۰۰۳ ەوە تائێستا (۷) کۆنگرەی بەستوە، دوانیان نائاسایی بون، لە چوار گۆنگرەی یەکەمدا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆکی پارتەکە هەڵبژێردراوەو راستەوخۆش پۆستی سەرۆک وەزیرانی تورکیای وەرگرتوە، لە یەکەم کۆنگرەی نائاسایدا کە لە ساڵی ۲۰۱۴ رێکخراوە ئەردۆغان دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری پۆستی سەرۆکی حزبەکەو سەرۆکی حکومەتی رادەستی ئەحمەد داودئۆغلۆ کردوە.
true
it is true
falseit is false
true
it is true
falseit is false
true
it is true
falseit is false
true
it is true
falseit is false
true
-
جنگ تازه اروپا علیه عناصر پ.ک.ک و مخالف ترکیه
-
هفت بار حبس ابد عامل بمبگذار پ.ک.ک در میدان تقسیم استانبول
-
امیر کریمی، سرکرده جدید گروهک تروریستی پژاک را بیشتر بشناسیم
-
آیا سفر اردوغان به عراق پایانی برای پ.ک.ک خواهد بود؟
-
برچیده شدن مرکز رسانه ای تروریستهای پ.ک.ک و پژاک در بلژیک
-
شخصیت زدایی از عناصر ایرانی پژاک
-
تبدیل قرارگاه سابق پ.ک.ک در ترکیه به پالایشگاه
-
دستگیری یکی از عناصر پ.ک.ک در فرودگاه استانبول
-
آتشسوزی بازار دهوک و انگشت اتهام به سوی پ.ک.ک
-
آموزش و تمرین عناصر پ.ک.ک توسط ارتش آمریکا
-
پ.ک.ک عمدا جنگ را به مناطق مسکونی اقلیم کردستان می کشد
-
جمیل باییک: به ما کمک تسلیحاتی کنید نه به پیشمرگه
-
اردوغان: پروسه صلح بدون نتیجه به پایان رسید.
-
نشست های جنبش گوران با سران عراقی و هلندی
-
روایت ارتشبد زیباری از مانع تراشی پ.ک.ک بر سر راه نجات کردهای ایزدی
-
تشدید اعتراضات مردمی در دیرالزور علیه نیروهای کُرد مورد حمایت آمریکا
-
دمیرتاش: زمان خلعسلاح پکک فرا رسیده است.
-
پژاک، چرا و چگونه تاسیس شد؟
-
تقلید حزب اتحادیه میهنی کردستان از پ.ک.ک در تغییر کادر رهبری
-
قرآن تاریخی نگل یکی از جاذبه های گردشگری مذهبی کردستان
-
گوشه کوچکی از جنایات پژاک علیه دختران و مردان کُرد
-
کاراییلان : جمیل باییک باید معذرت خواهی کند
-
خبرگزاری کرد پرس // بارزانی و کشور واکنشی
-
گلستان پرور: پ ک ک چیزی جز دروغ نیست
-
کرد پرس / احتمال درگیری مستقیم میان ارتش ترکیه و کردهای سوریه قوت گرفت
-
پ ک ک (حزب کارگران کردستان) چیست
-
تیرباران یک دختر گریلا از سوی پ.ک.ک
-
پ.ک.ک و پژاک چگونه زنان و دختران را برای مبارزه مسلحانه فریب میدهند؟
-
معصومه هم عضو پژاک بود
-
گروه پ.ک.ک ۹۶۷ زن را در ۱۲ سال گذشته اعدام کرده است
-
خبرگزاری کردپرس // انتخاب دشوار آمریکا در سوریه؛ ترکیه یا کُردها / فابریس بالانشه*
it is true
falseit is false
it is false