دوێنێ سێ شه ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له ڤیزنهجیلهر له ئیسته‌نبۆڵ پاسێکی پۆلیسی کرده ئامانج و ۱۱ که‌س کوژران که ۵ یان خه‌ڵکی سڤیل بوون و هه‌روه‌ها ۶‌ی دیکه‌یش پۆلیس بوون، ئه‌گه‌رچی تاوه‌کو ئێستە هیچ لایه‌نێک ته‌قینه‌وه‌که‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، به‌ڵام رۆژنامه‌یه‌کی به‌ریتانیا په‌که‌که تۆمه‌تبار ده‌کات.
کوردپارێز/ رۆژنامه‌ی (ئیندیپێندیت)ی به‌ریتانی له هه‌واڵێکدا ئاماژه‌ی داوه که ته‌قینه‌وه‌که ده‌ستی په‌که‌که‌ی له پشته، چونکه پێشتر له تورکیا ته‌قینه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه‌یان کردووه. په‌که‌که پێشتر ۳ جار ئۆتۆمبێلی پۆلیسی تورکیای کردووه‌ته ئامانج، بۆیه ئه‌مه‌ش به پله یه‌ک په‌که‌که ئه‌نجامی داوه.
چه‌ند سایتێکی تورکیایش هه‌واڵه‌که‌یان وه‌رگرتووه و ئاماژه‌یان داوه که ئه‌و رۆژنامه‌یه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه زانیاری پێگه‌یشتووه که په‌که‌که ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجام داوه، بۆیه به گرنگییه‌وه هه‌واڵه‌که‌یان بڵاوکردووه‌ته‌وه.
جگه له رۆژنامه‌ی ناوبراو، چه‌ند سایتێکی تورکیش دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ ئیسته‌نبۆڵ په‌که‌که‌یان تۆمه‌تبار کردووه.