- سایت خبری تحلیلی کورد پاریز | KURDPAREZ - https://kurdparez.com -

کویخامان ناوئت

محەممەد حاجی مەحموود سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیست لە وەڵامی هاوسەرۆکی پەیەدە رایدەگەیێنێت، نە خۆمان بە کوێخای پارچەکانی دیکەی کوردستان دەزانین و نە کوێخایەتی کەسیشمان قبوڵە.
کوردپارێز// محەممەد حاجی مەحموود لەسەر ئەو لێدوانەی ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پەیەدە، کە داوای گەڕانەوەی کورد بۆ بەغدا دەکات و دەڵێت دەروازەی ستراتیژی کورد بەغدایە، هەروەها باوەڕیان بە دەوڵەتی نەتەوەیی نییە، دەڵێت “لەڕاستید خۆم نە بە کوێخای پارچەکانی دیکەی کوردستان دەزانم و نە کوێخایەتی کەسیشم قبووڵە، نەتەوەی کورد یەک نەتەوەیە، خاکەکەی یەک خاکە، بەڵام هەریەکە لە چوارچێوەی جوگرافیاکەی دەتوانێت لەوێ بڕیاری خۆی بدات. ئێمە ناڕۆین لە قامشلۆ بڵێین فڵان شت وا بکرێت یان نەکرێت، لە دیاربەکر وابکرێت، یان وانەکرێت، لە مەهاباد وابکرێت، یان وانەکرێت”.

په یه ده که وه ک باڵێکی په که که ناسراوه تاوانبار ده کرێت به وه که رێگا به پارته کانی دیکه نادات خه بات بکه ن و ئه مه ش وای لێکردووه پێ بگوترێت دیکتاتۆر. به ڵام ئه م پارته ش له گه ڵ دایکی خوی (په که که) بڕوایان وایه ئه م پارتانه ی باشووری کوردستان به تایبه ت پارتی بۆته به شێک له داﻉش و بۆیه خیانه ت له کورد و کوردستان ده کات.

س: رووداو