نوێنه‌ری په‌رله‌مانی سووریا وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی ڕه‌قه بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، وتی: ده‌ستپێکردنی ئه‌م ئۆپراسیۆنه پیلانی ئه‌مریکا بووه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ماڵپه‌ڕی لوبنانی ئه‌لنه‌شره، عومه‌ر ئوسی، نوێنه‌ری په‌رله‌مانی سووریا کاردانه‌وه‌ی توندی به ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی پارێزگای ڕهقهر له‌م وڵاته له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه نیشان دا.
به گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته، عومه‌ر ئوسی له‌مباره‌وه وتی: ئه‌وه‌ی که کورده‌کان ده‌ستیان داوه‌ته ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی ڕه‌قه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ پیلانێک که ئه‌مریکاییه‌کان دایانڕشتووه.
وتیشی: ئه‌م ئۆپراسیۆنه به ڕێبه‌ری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ستیپێکردووه و هێزه دیمۆکراتیکه‌کانی کورد ده‌بێ بزانن که واشنتۆن نایه‌وێت به‌ره‌نگاری تیۆریزم بێته‌وه.
زیادیشی کرد: داعش هێشتا وه‌ک ئامێرێکی سه‌ره‌کی ئه‌مریکا له ناوچه‌که دێته ئه‌ژمار و ئه‌م وڵاته هیچ پلانێکی بۆ له‌ناوبردنی داعش له سووریا نییه.
شیاوی ئاماژه‌یه که دوو ڕۆژ لهمهوپێش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ره‌قه‌ی سووریا له لایه‌ن هێزه‌کانی دیموکراتیکی کوردی سووریای راگه‌یاند.