ئایه‌توڵڵا ناسر مه‌کارم شیرازی وتی: له ڕێپێوانی ئهربهحین ده‌بێ ڕیز له هه‌موو پیرۆزییه‌کانی مه‌زه‌به‌کان به‌تایبه‌تی پیرۆزی و هێماکانی سوننه، بگیردرێت.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ماڵپه‌ڕی خه‌به‌ری حه‌وزه، ئایه‌توڵڵا ناسر مه‌کارم شیرزای مه‌رجه‌عی باڵای ئایینیی شیعه‌کانی ئێران له دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌وکه‌بی حه‌زره‌تی مه‌عسوومه(د،خ) له قوم رایگه‌یاند:ڕێپێوانی ئه‌ربه‌عین بانگه‌شه‌یه‌کی پڕقازانج بۆ جیهانی ئیسلامی و به تایبه‌تی شیعه‌کانه و زه‌رووریه که به‌و شێوه به‌ڕێوه‌بچێت که سه‌ربه‌رزی به ئیسلام بدات.
ڕاشیگه‌یاند که هه‌رچی رووداوێک گه‌وره‌تر بێت بێ گومان ڕووبه‌ڕووی زه‌بر و خه‌ساری گه‌وره‌تریش ده‌بێته‌وه و هه‌ربۆیه ده‌بێ زیاتر له جاران هۆشیار بین.
وتیشی: ئیمام حسێن هی هه‌موو جیهانه و ئاساییه که که‌سانی سه‌ر به مه‌زه‌ب و ئایینه‌کانی دیکه‌ش له‌م کۆبوونه‌وه گه‌وره‌یه‌دا بن هه‌ر بۆیه ده‌بێت هه‌ڵسوکه‌وتی شیاو، گونجاو و هاوڕێژ له‌گه‌ڵ بایه‌خه ئایینیهکانمان هه‌بێت.
ئایه‌توڵڵا مه‌کارم شیرازی جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که ڕێزگرتن له پیرۆزییه‌کانی ئه‌هلی سوننه بابه‌تێکی گرینگه که ده‌بێت له‌به‌رچاوبگیردرێت چونکوو ده‌بێته هۆی هاودڵی و یه‌کگرتوویی زیاتری نێوان موسڵمانان و نابێ جیاوازییه‌کان په‌ره‌یان پێ بدرێت چوونکو ده‌بێته هۆی پرژوبڵاوی ئوممه‌تی ئیسلام.