سایز متن   /

پێشه کی:
به درێژایی ده یه کانی پاش رووخانی ئمپراتووری ﻉوسمانی, گرووپ, پارتی و رێکخراوه گه لێکی زۆر له نێو کوردانی تورکیادا سه ریانان ھه ڵدا که گرنگیان به ناسنامه و شووناسی کورد ده دا. کۆمه ڵه ی خۆیبوون, کۆمه ڵه ی سه ربه خۆیی (ئازادی) کوردستان(باڵی بارزانییه کان له تورکیا), ماڵه کانی فه رھه نگی رۆژھه ڵاتی, پارتی سوسیالیستی کوردستان, به شێک له م پارت و رێکخراوانه بوون له تورکیا (جه واد ئه نساری ۱۳۷۳ ل ۲۱۶٫ به ڵام له نێوان ده یه ی ھه فتاکاندا توندوتیژترین و رادیکاڵترینان له مێژووی گه لی کورددا به نێوی پارتی کرێکارانی کوردستان له تورکیا (پ.ک.ک) سه ریھه ڵدا و ھاته نێو گۆڕه پانی سیاسییه وه .
ﻉه بدۆڵا ئۆجالان و بڕێک له دۆستانی خۆێندکاری وه ک: که ماڵ پیر, جه میل بایک, مه زلووم دۆﻍان, مﺡه مه د خێری دورمووش و ﺡه قی قه رار له گه ڕه کی توزلو چایر له ئه نکارا له به رواری ۲۱ ئاداری ۱۹۷۴ یه که مین کۆبوونه وه ی خۆیان به ڕێوه برد و گه یشتن به م ئه نجامه که پێویسته گرووپێک له سه ربنه مای نه ته وایه تی کوردی دامه زرێنن. له ئه نجامدا و له به رواری ۲۷ مژداری ساڵی ۱۹۷۸ زایینی به فه رمی ھه بوونی خۆی راگه یاند.
پ.ک.ک له ساڵی ۱۹۸۴ ه وه شه ڕی چه کداری ده ست پێکرد و ئێستاش به تێپه ڕبوونی ۳۲ ساڵ به سه ر ئه م رێبازه چه کدارانه , نه ته نیا کێشه ی کورد له تورکیا چاره سه ر به بووه و ده سکه وتێکی به رچاوی نه بووه به ڵکوو ھه ر رۆژ کێشه کانی ناوخۆی تورکیا زیاتر په ره ده ستێنێت.
له رووه وه که له گرووپه چه کداره کان و جیاوازخوازه کان, که سایه تی یه که می گرووپ رۆڵێکی به رچاوی ھه یه , له م بابه ته دا تێده کۆشین چاوێک بخشکێنین به بڕێک له تایبه تمه ندییه که سایه تییه کانی ﻉه بدۆڵا ئۆجالان وه ک دامه زرێنه ر و که سایه تی یه که می پ.ک.ک.
کاریگه ری مارکسیزم – لنینزم له سه ر ئۆجالان
پ.ک.ک له سه ر بنه مای ھزری مارکسیزم – لنینیزم دامه زرا. به گوێره ی لێکۆڵینه وه کان, ﻉه بدۆڵا ئۆجالان له سه رده مانی ھرزه کاریدا و پێش دامه زرانی گرووپی پ.ک.ک, کاریگه ریه کی خه ستی له ره وته کانی مارکسیزم له تورکیا وه رگرتووه .
له م نێوه نده دا دوو که سایه تییه تورک به نێوه کانی ماھیر چایان و ده نیز گه زمیش که ھه ردووکیان له به رپرسانی پایه به رزی گرووپی مارکسیست – لنینیست (به ره ی ئازادی گه لی تورکیا) ناسراو به THKP-C بوون, له دامه زرانی که سایه تی ئۆجالان و ھاندانی بۆ دامه زرانی گرووپێک زۆر به کاریگه ر بوون.
ﻉه بدۆڵا ئۆجالان له وتووێژێکدا له گه ڵ یاڵچین کوچوک ده ڵێت: له کۆتایه کانی ساڵی ۱۹۷۱ رۆیشتم بۆ ئه نکارا. له وێ ماھیر و ده نیز دوو پاڵه وانی ھه رده م زیندوو که له گرتووخانه گه ڵھاتبوون, بینیانم که ھێشتا ده ستگیر نه کرابوونه وه . ئه وان شه ڕیان ده کرد و خه باته کانیان ھێشتاش له یادم دایه. شه ھیدبوونیان له ۳۰ ئادار زۆر له سه ر من کاریگه ری کرد. ئه وان قاره مان بوون و متمانه ی ئێمه یان به ده ست ھێنابوو له قۆناخێکی گرنگ خه باته کانیان به ئه نجام گه یاند. کۆتایی ساڵی ۱۹۷۱ و سه ره تای ۱۹۷۲ قسه کانی ماھیر و براده رانی پێش ئه وه ی که له ژێر چاوه دێری بن بیستبووم. من وه ریان بینی و زانیم ئه مه په یوه ندیداره به بڕوایانه وه . یه کڕه نگی و دروست بوونیانم بینی و دواتر له دڵه وه به خۆم گووت: ئه بێ لێیان دوور نه که ومه وه (یاڵچین کوچوک, ۱۳۷۸ ل ۷۷ و ۷۸).
ئۆجالان که ماھیر چایان و ده نیز گه زمیش وه ک قاره مانی ژیانی خۆی ناوزه د ده کات و له درێژه ی وتووێژه که ی له گه ڵ یاڵچین کوچوک دا له سه ر چۆنییه تی بیرۆکه ی دامه زرانی گروپێک ئاماژه به وه ده دات و ده ڵێت: من ھه ڵه و که ماسیه کم له ئیشی قاره مان نه بینیوه . ئه وان قوربانی ئارمانجه کانیان بوون و پێویست بوو که سانی دیکه رێبازه که یان درێژه پێ بده ن. ئه و کاته بوو که بیرۆکه ی دامه زرانی پارتێک له مێشکم دا سه ری ھه ڵدا. (له و بڕوایه دا بووم که پێویسته قاره مانه کانی ده یه ی ۱۹۷۱ بۆ ھه میشه زیندوو بن)
خاڵێکی دیکه ئه وه ی که پ.ک.ک له کۆتایی ساڵانی ۱۹۹۶ له گه ڵ یه کییه تی گرووپه مارکسیست و لنینیستییه کانی ھه نده ران په یماننامه یه کی واژۆ کرد و بڕیاری دا له گه ڵیان ھاوکاری بکات. (ئه ﺡمه دی کازمی ۱۳۸۴)
دوودڵی توندی ئۆجالان به نیسبه ت دوروبه رییه کان و لێکدانه وه ی ریشه ی توندوتیژی له ئۆجالاندا
ﻉه بدۆڵا ئۆجالان له بواری که سایه تییدا کاسێکی زۆر دوودڵ بوو. ئه و ته نانه ت له سه رده مێک که خۆی به شێوازی راسته وخۆ پ.ک.ک به ڕێوه ده بردیش له به رانبه ر ده وروبه ر و ھاوڕێییه کانی دوودڵ بوو. له ئیش و کاری گروپیش دا شێوازێکی ده ستور دانی ھه یه و خۆی له وانی دیکه گه وره تر ده بینێت.
ئۆجالان له وتووێژ له گه ڵ یاڵچین کوچوک دا ده ڵێت: من به ئاسانی خۆشم له ھه ر که سێک نایه ت. له ئێستادا ۴۴ ساڵمه و ھێشتاش به دوای کادرێک ده گه ڕێم که زۆرم خۆش بوێت یا ئه وه ی که بیبینمه وه تا باشترین دۆست و براده رم بێت. بڕێک له ده ورووبه رم دا ده بینم که لێیان بێزارم. ئه گه ر ھیوام به چاک بوونیان نه بووایا ئه وا که سیانم لێره نه ده ھێشته وه . من بۆ گه یشتن به ئارمانجه کانم ده ستم داوه ته تێکۆشانێکی بێ وچان. ده بینن که چۆن به شه ڕ مرۆڤه کان چاک ده که مه وه . من بۆ جوانی شه ڕ ده که م. به دڵنیاییه وه ده ڵێم که سانێک که ده یانه وێ له گه ڵ من بمێننه وه , پێویسته له م چوارچێوه یه دا بن. له وانه یه بڵێی ئه وان بۆ خۆیان ده ژین و ئه وینداری خۆیان نیین. من ده ڵێم ئه گه ر ده یانه وێت شه ڕوانێکی رێگای نرخ و بنه ماکانی مرۆڤایه تی بن, ده توانن له لای من بمێننه وه و به پێچه وانه شوێنیان ئێره نییه و ده توانن بڕۆن له ھه رکوێ پێیان خۆش بوو بژین. من شه ڕوانی رێگای گه وره بوون و جوانیم و له م بواره دا چ به کرده وه و چ به قسه خاوه ن بۆچوونم.
ﻉه بدۆڵا ئۆجالان له درێژه دا ده ڵێت: به دڵنیاییه وه ھه موو ئه م کێشانه ھه ر بۆ من ماوه ته وه. ئه مه له کاتێکدایه که ھیوام ئه وه بوو که سه رۆکی گرووپێکی به ھێز و توانا بووایام که توانای باس و لێکدانه وه ی بووایا و ھێزی بژاره و وڵامدانه وه ی ببوایا به ڵام منیان ناچار کردووه که به ته نیایی ئه م ئیشانه پێک بھێنم و له راستیدا ئه مه به س وزه و توانای من له ناو ده بات. (یالچین کوچوک ۱۳۷۸).
به ڵام ریشه ی توندوتیژی ئۆجالان له چی دایه ؟ زۆرێک له کۆموڵناسان و لێکۆڵێنه ره کان پێیان وایه ریشه ی توندوتیژی و توندڕه وی له سه رده می ته مه ن به سه رداچوون ئه بێ له سه رده می منداڵی بۆی بگه ڕێین. کارن ھورنای ده روونناسی ئه ڵمانی که له یه که م په یره وانی فرویده له م بواره دا ده ڵێت: توندوتیژی ریشه ی له ترسه وه دێت. ھه رچه نده منداڵ له شوێنێک ئه منتر گه وره بێت ئه وه گه ڕانی به دوای توندوتیژیدا که متر ده بێت. دواتر کارو دو بوا و روناڵد روھنر له لێکۆڵینه وه که یاندا که له بواری فه رھه نگیدایه ئه م بۆچوونه ی ھورنایان په سه ند کردووه .
له ھر کۆمه ڵگه یکدا که منداڵان له ئامێزد دایک گه وره ده بن ئه وه که متر به ره و توندوتیژی ده ڕۆن. بوونی دایک له ته نیشت منداڵه وه ده بێته ھۆی دروست بوونی ھه ستی ئاسایش و له ھه مان کاتدا ئاستی ورووژاندنی سیستمی (شه ڕ – ھه ڵھاتن)ی مێشکی ده باته سه رێ و زۆرتری ده کات. ئه م جۆره منداڵانه له ته واوی ته مه نیان دا که متر ھه ست به ھه ڕه شه و نائارامد ده که ن و دێرتریش توڕه ده بن و تووشی کرده وه ی توندووتیژی ده بێت.
له باره ی که سایه تی ﻉه بدۆڵا ئۆجالانه وه و بڕوای به رێبازی چه کداری و شێوازی توندووتیژی تا ئێستا بابه تی جۆراوجۆر نووسراوه به ڵام له م نێوه نده دا ده ورانی منداڵییه کی که متر که وتووته به ر لێکدانه وه.
نه بیگ ئه لملﺡم رۆژنامه نووسی ناسراوی ﻉه ره بی سوری ساڵانێکی پێش له گه ڵ ئۆجالان وتووێژی کردووه که له ساڵی ۱۹۹۶ به نێوی (سبعه ایام مع آپو: قائد شعب و حوار اجراه نبیل الملحم مع عبدالله اوج الان) له ئه سینا چاپ و بڵاوکرایه وه .
ئۆجالان له م وتووێژه دا بڕیک بابه تی سه خت و ناخۆشی ده ورانی منداڵی باس ده کات. ئه و ده ڵێت: ئه گه ر دایکم مافێکی بچووکیشی پێشل ده کرا ئه وه زوو توڕه ده بوو و شه ری ده کرد…. دایکم ھیچ ﺡسێبێکی بۆ پیاو نه ده کرد. وه ک ژنێکی سه ربه خۆ و به توانا بوو و له شه ڕیشا بوێر بوو. ھه رکه سێک له کاتی به شه ڕ ھاتن دا, بڕێک بابه تی خۆی ھه یه که له به رچاویان ده گرێت به ڵام دایکم ھیچ ﺡسێبێکی بۆ ھیچ ئه نجامێک نه ده کرد.
ئۆجالان له درێژه دا له باره ی پێشینه ی شه ڕخوازی و توندوتیژی له ماڵبات و بنه ماڵه ی خۆی دا ئه وه ھا ده ڵێت: که سێک له باره ی خانواده و گوندی ئێمه وه (عمرلی) پرتووکێکی نووسیوه و وتوویه که خانواده ی ئۆجالان بۆ شه ڕکردن له گه ڵ تورکه کان ئافرێنراون. ئه م ماڵباته شه ڕیان له دژی تورک ھه ڵگیرساندووه و بۆ ئه وه ھا ده ڵێم؟ نێوی ماڵباتی ئێمه ی ھێناوه ؟ ئۆجالان به واتای تۆڵه سه ندنه وه . مێژووی پێشینیان بنه ماڵه کم ده ڵێت که ئه م ماڵباته چه ند شه ڕی قورسیان له دژی تورکه کان کردووه .
ئۆجالان له به شێکی دیکه ی ئه م وتووێژه یدا ئاماژه به بیره وه رییه کانی خۆی و براکه ی ئه و سا که منداڵ بوون ده کات که له وێیه وه یه کم نیشانه کانی له ڕێدالادان و توندوتیژی ده بینرێت.
رۆژێکیان له نێو باخی ره ز سه رقاڵی ئیش بووم برا چکۆله که م ھات و له شوێنی ئه وه ی ئیشێکی باش بکات خه ریکی شکاندنی ره زه کان کرن. من دامه به ر به رد. به په له ھه ڵھات و خۆی له پشته وه ی بابم شارده وه . به ڵام من ھه ر خه ریکی به ر ھاوێشتن بووم. باوکم ویستی پێشم لێ بگرێ به ڵام کشایه وه. دوای ئه مه من زوو خۆم گه یانده وه ماڵێ ئه و کاته بوو که تێگه یشتم شه ڕی جیھانی یه که مم له دژی ماڵباته کام ده ست پێکردووه. ۱۰ لیره م له گیرفانی بابم برد. چیتر نه مده توانی له نێوانیاندا بژیم. به تایبه ت ده مزانی که له گوندیش که سێک نییه تا بمﺡه وێنێته وه . ته نیا رێگام به جێ ھێشتنی گوند بوو و ھه ر واشم کردن.
به خوێندنه وه ی قۆناخه کانی دیکه ی ژیانی ئۆجالان ده رده که وێت که له ده ورانی ھه رزه کاری و جوانی و به ته مه ن بووینیشدا مه یل و ئاره زووی بۆ رێبازه توندوتیژییه کان بۆ گه یشتن به ئارمانجه کانی زۆرتر بووه .
له میانه ی وتووێژه کانی له گه ڵ تورکیاش له په یامی نه ورۆزی دا دووباره به دوو لایه نه قسه ی کرد و ھه رگیز به روونی و راشکاوانه له په که که ی داو نه کرد که چه که کانیان دانێن و ره وه ندی ئاشتی له پێش بگرن.
دیدگای نێگه تیڤی ئۆجالان له سه رژن و ماڵبات
کارناسان و کۆمه ڵناسان پێیان وایه ماڵبات یه که مین کۆڵه که یه که ئه نجامی په یوه ندی ژن و مێرده و به له دایکبوونی منداڵ ئه گاته ئاستی خۆی. له سه ره تای مێژووه تاکوو ئێستا ماڵبات ژێرخانی کۆمه ڵگا بووه و شارستانییه تی مرۆڤایه تیش له سه ر ئه و بنه مایه گه شه ی کردووه .
له ئائینی ئیسلامدا که به قۆتابخانه ی مرۆڤایه تی ناسراوه , ماڵبات شوێن و پێگه یه کی گه وره ی ھه یه . ئیسلام ماڵبات وه ک ناوه ندی راھێنانی تاک و کۆمه ڵگا داده نێت و خۆشبه ختی کۆمه ڵگاش به م ناوه نده وه ده به ستێته وه و ئارمانج له پێکھنانی ماڵباتیش دابین کردنی نیازد ھه ست و ده روونی مرۆڤه کان له وانه گه یشتن به ئارامشه .
به ڵام له ئایدیۆلۆژیا و بنه ما ھزری که له مارکسیزم – لنینیزم کاریگه ر بوونه, ماڵبات ره د ده کرێته وه . په که که ش وه ک گروپێکی مارکسیست – لنینیست دیدگایه کی پۆزه تیڤی بۆ ماڵبات نییه و به ھۆکاری دوکه وتووی ژنانی دانێت. به چاوخشکاندنێک به پرۆگرام و په یره وی ناوخۆی په ژاکدا که باڵی په که که یه ئه مه ده بینین که ماڵبات به ھۆی ئه وه ی که ھۆکاری به بوونی په یوه ندی دیموکراتیک داده نێ بۆیه ره دی ده کاته وه و ده ڵێت: ژنی ئازاد, به واتای کۆمه ڵگای ئازاده و کۆمه ڵگای ئازادیش به واتای گه لێکی دیموکرات. بۆیه ده بێت رۆڵی کۆنی پیاو له بدرێت وئه مه گرنگییه کی شۆڕشگێڕانه ی ھه یه .
ئه و پیناسه یه که په که که له ژن و ماڵبات ده یکات له سه ر بنه مای سیستمی ھاوبه شی ژیان, بێ ئه وه یه که سنووری تایبه تی ماڵبات تێکبشکێنێ که نمونه که شی له ھزر و رامانی ئۆجالاندا ده بینرێته وه . ره شبینی له راده به رده ری ئۆجالان نسبه ت به ژن و پیاو و دیدگای نێگه تیڤی ئه و به واتای ئه وین و ﺡه ز کردن له وتووێژ له گه ڵ یاڵچین کوچوک دا ده توانین بیبینین. له وێ که ده ڵێت: من له گه ڵ ئه و ژنانه ئیش ده که م که له راستای کۆمه ڵگادا نه یانتوانیوه زوڵم و سته می پیاو له ناو به رێ و یا ئه وه ی که تیکۆشاوه زۆرتر مه زڵووم بێت به شێوه یه ک که ھیچ په یوه ندییه کی نه له گه ڵ ﺡه زکردندا ھه یه و نه له گه ڵ براده ری و ھیچ پیاوێک نابینینه وه که شایانی ﺡه زکردن بێت و ھه ست و سۆز دروست بکات و ئه مه یه فه لسه فه ی من.
ئۆجالان له ھه نگاوی یه که مدا واتای به رابه ری و یه کسانی له ژن و ماڵبات ده ستێنێته وه و بێ له به رچاوگرتنی جیاوازییه سه ره کییه کانی ژن و پیاو چ له بواری جه سته وه و چ له بواری ده روونه وه, ھه مووی وه ک یه ک داناوه و گاڵته ی به یه کسانی کردووه . ئه مه له کاتێکدایه که ژن بڕێک توانای ھه یه که پیاو نیتی و به پێچه وانه وه .
ھه ڵخه ڵه تاندنی ژنان و کچان و به کارھێنانیان له راستای توندوتیژی و خه باتی چه کداریدا له نێو په که که دا ئه ویش به بیانووی نه ته وایه تی و گه یشتن به ئازادی بووه که ئه مه خۆی ئه مه ده سه لمێنێت که دیدگای بۆ ژن به س تاکتیکی و رووکه شی بووه .
ئۆجالان له به شێکی دیکه ی وتووێژه که ی له گه ڵ یاڵچین کوچوکدا ده ڵێ: کاتێک که له راستی کوردایه تی ده دوین, تێده کۆشین ماڵبات و که سایه تی ژنی کورد به ته واوه تی لێکبده ینه وه . ئه بێ بیر له بڕێک شێوه ی ھزر و رامان بکه ینه وه بۆ ئه وه ی بتوانین ئه م چه شنه په یوه ندییه ئاسانیی پیشان بده ین. یه که م ھه نگاو ئه وه یه که تا ئاخرین راده نه ته وه په ره ست بین. له درێژه دا ده ڵێت: کێشه ی ژن خواستن په یوه ندی راسته وخۆی له گه ڵ شه ڕدا ھه یه . کاتێک بتوانین کچێک له نێوان خۆمان و پارته که ماندا رابگرین ئه مه په یوه ندی له گه ڵ به ھێز بوونمان له شه ڕدایه .
له وانه یه بۆ بینینه وه ی سه رچاوه ی بیری نێگه تیڤی ئۆجالان له باره ی ژن و ماڵباته وه پێویسته چاوخشکاندنێکمان به شێوازی په یوه ندی خاتون که سیره بۆ نێو رێکخراوی په که که و پویوه ندی گه رم و گوڕی له گه ڵ ئۆجالان و دواتریش دوودڵی زۆری ئۆجالان له به رانبه ر ئه م ژنه وه ھه بێت.
یاڵچین کوچوک له ئۆجالان ده پرسێ: تۆ له سه ره تاوه رقت له م ژنه نه بوو و به دوایدا ده گه ڕایت ئایا دوای ئه و ھه موو په یوه ندییه له گه ڵی بیرت کرده وه که ئه گه ر ئه م په یوه ندییه نه بوایا باشتر بوو؟
ئۆجالان له وڵامدا ده ڵێت: ناسینی که سیره ئه زموونێکی گه وره بوو. من زۆر شت له ژیانی ئه و تێگه یشتم. ئه و شته ی که ده وڵه ت بمداتێ بڕوای پێ ناکه م…. وانه و په ندگه لێکی زۆرم له په یوه ندی له گه ڵی فێر بووم و ئه و ھه موو ئازاره ی که لێ بینیم له ھه موویان گه وره تر بوو.
ھزر و ڕامانی ئۆجالان تا ئاستێکی بڵند له ژێر کاریگه ری بۆچوونی ئانارشیستی تاکانه یه . سه رچاوه ی ئه م بۆچوونه له ھزری ماکس اشتیرنری ئه ڵمانی و بنجامین تاکری ئه مریکی ده بینرێته وه .
اشتیرنر له پرتووکه که ی (چاپی یه که م ۱۸۴۴) بیرو بۆچوونه کانی شی ئه کاته وه . به بڕوای ئه ومرۆڤ مافی ئه وه ی ھه یه که ئه وه ی ده یه وێت ئه نجامی بدات. ھه ر شتێک که ببێته ھۆی له ناوچوونی ئازادیه که ی ئه بێ له ناو ببردرێت. اشتیرنر نه ته نیا له گه ڵ یاسا و خاوه نداریه تی تاکه که سی دژ بوو, به ڵکوو له گه ڵ ده سته واژه کانی خودا و وڵات و ماڵبات و ئه وینیش کێشه ی بوو. بۆچوونه کانی تاکر به نێوی ئانارشیسمی فه لسه فیش ده ناسرێت و ئه مه وه ک به شی ئه مریکییه کان له ئانارشیسم ناوه زه د ده که ن. بۆ خۆی له نێوان ئانارشیسمی فه لسه فی یا ئانارشیسمی تاکانه و ئانارشیسمی کمۆنیستی یا کۆمه ڵگه را لێک قبوڵکردنێک دروست ده کات. له وانه ئه و جیاوازیانه ی که باسی لێوه ده کات ھاندانی توندوتیژی له دووه میه که له دژی یه که مییه که یه . ئه م بابه ته رخنه گرانێکیشی ھه یه . بۆچوونی تاکر له باره ی ماڵ و سه روه ته وه چییه ؟ له م باره یه وه کاریگه ری له پرۆدۆنه وه وه رگرتووه . تاکر و ھاومه رامه کانی له گه ڵ چوار فاکته ری سه ره کی که سه رچاوه یان ده وڵه ت بوو دژایه تییان ده کرد: زه وی, پاره , مامه ڵه و ئه وانه ی مافیان بونیاد ناوه. له نێو چوونی ئه مانه یان به له نێو چوونی ھه ژاری دازانی. له گه ڵ به ھێزبوونی سه ندیکاکان و قواره کۆمه ڵایه تییه کان ورده ورده ئانارشیسمی تاکانه له ئه مریکا به ره و له ناوچوون رۆیشت.
به راوردی بارودۆخی ژنان و پیاوان له نێو په که که دا له دوو خاڵی دیاردایه, ئه وانه ش ئوردوگاکانی کوێستانی و ھه روه ھا بنکه کانی ئه م گرووپه له وڵاتانی ئه ورووپی وه ک سوئد و ئه ڵمانیا و چه ند وڵاتێکی دیکه که ئه مه بۆ خۆی پیشانده ری رووکه شی بوونی بیروبۆچوونه کانی ئۆجالان له قوڵایی ئه م رێکخراوه دایه . ئێستاش که ژنان و پیاوان له نێو په که که دا و باڵه زۆره کانی وه ک په ژاک و کۆدار و … به بیر و ھزری ره د کردنه وه ی ماڵبات و ژنانی بێ پیاو پێناسه ده کرێ و زۆر جۆری به سنوورکردن و قه ده خه ی نامرۆیانه ده سه پێت, ژنان و پیاوان ئه م رێکخراوه له ئه وروپانشینی په که که و په ژاک و … بێ ئه وه ی گوێ به م قسه و باسانه بده ن خه ریکی گوزران و ژیانی تایبه تی خۆیانن ئه مه له کاتێکدایه که ژنان و پیاوانی ئه م گرووپه له کوێستانه کانی قه ندیل له ھه ل و مه رجێکی زۆر سه ختدا ده ژین. ھه ر ئه مانه ی ئه ورووپانشین وێنه کانی خۆیان و ماڵباتیان که له خۆشی و ئاسایشی رۆژئاوائیدا ده ژین له تووڕه کۆمه ڵایه تییه کان بڵاو ده که نه وه و ژێستی پێ ده گرن.
په یوه ندی شاراوه ی ئۆجالان و رێکخراوی میتی تورکی
له خوێندنه وه ی ژیانی ئۆجالاندا ده رده که وێت که بابه تگه لێک وه ک: رۆڵی رێکخراوی میت له ده مه زراندنی په که که دا له و خاڵه تاریک و ره شانه ده ژمێردرێت.
گرنگترین بابه تێک که شیمانه ی په یوه ندی له گه ڵ ئاکپارتی یا میت به ھێزتر ده کات, رابردووی پڕ له پرس و شاراوه ی ئۆجالانه . ئیبراھیم گوچلو سیاستمداری کوردی تورکیا پێ وایه رێکخراوی میت له دامه زراندنی په که که دا رۆڵی ھه بووه .
گوچلو ده ڵێت: دوای ساڵانی ۱۹۷۴ ده وڵه ت بۆ له ناوبردنی بزوتنه وه ی تورکیا و رێکخراوه کوردییه کان (چالاک له سه رده مه دا) په که که یان دامه زراند و له لایه کی دیکه وه ئارمانج کونترۆڵکردنی کورده کان له ناوه وه بوو تا ناچاریان بکات راده ست بن به واتایه کی دیکه له مه ترسی دامه زرانی ده وڵه ت دووریان بکاته وه . له م رێگایه دا و به تایبه ت له رێگای کودتای چه کداری. په که که توانی رێکخراوه کوردییه کان (ره قیب) له ناو ببات و دواتر ئۆجالان له ساڵی ۱۹۹۹ ده ستگیر کرا و راده ستی تورکیا کرایه وه و به راشکاوانه رایگه یاند که ئاماده یه تا به ده وڵه ت خزمه ت بکات و له ھه مان کاتدا کورده کان له کوردستانی تورکیا و ناوچه کانی دیکه چیتر مافی دامه زرانی ده وڵه تی کوردی سه ربه خۆ یان فیدراڵ و ئۆتۆنۆمیان نییه .
ئۆجالان, تێه ڕبوون له لنینیزم و رۆیشتن به ره و ئستالینیزم
ھه روا که باسمان کرد, په که که له سه ره تاوه له سه ر بنه مای ھزری مارکسیست – لنینیستی دامه زرا و خه باتی کرد و له درێژه ی خه باته که یدا له بنه ماکانی لنینیزم دوور که وته وه و به به کارھێنانی شێوازه بێ به زه یی و پولیسی له رێگای ئستالینیزم دا ھه نگاوی ھه ڵگرت.
ئۆپراسیون و خاوێن کردنه وه ی گرووپه که له دژبه ره کان و رخنه گره کان و بێده نگ کردنی بێ به زه یانه ی ره خنه گران, بونیادنانی ئائینی که سایه تی و کاریزماتیک له که سایه تی ئۆجالان, چاودێری پولیسیانه له سه ر ھه موو کرده وه کانی ئه ندامانی گرووپه که , وه رچه رخانی راگه یاندنه کان بۆ که ره سته ی ده ستی گرووپ بۆ پرۆگانده ی خۆی له گه ڵ توندوتیژی ومیلیتاریزم, زاڵبوونی سیستمی دیکتاتۆری, پاوانخوازی و دیکتاتۆری له نێو گرووپه که دا له نمونه کانی ھه نگاوھاوێشتنی په که که به ره و رێگای ئستالینیزمه .
ناوه ڕۆکی په که که به جۆرێکه که ھیچ پارت, گرووپ و ره وتی سیاسی ده ره کی ھزر و رامانی ئۆجالانی پی قبوڵ ناکرێت. بۆیه له کوردستان له گه ڵ ره قیبه کانی خۆی وه ک: پارتی ماف و ئازادیه کان HAK – PAR, پارتی PAK به سه رۆکایه تی ئۆزچه لیک, بزوتنه وه ی دیموکراتی نیشتمانی کوردستان T-PDNK و ھوداپار HUDA – PAR ھه ڵسوکه وت و ره فتارێکی توندی ھه یه.
له لایه کی دیکه وه لێکدانه وه ی ھه ڵسووکه وت و کرده وه ی په که که له گه ڵ لایه نگرانی و ھه ه وه ھا لێکدانه وه ی رۆڵی سه رۆکایه تی له م گرووپه دا یارمه تیمان ده دا بۆ ئه وه ی ناوه ڕۆکی راسته قینه ی ئه م پارته (پارتی یا فرقه ) تێبگه ین. به رپرسانی په که که به په ره ستیشی ئۆجالان, وه ک رزگارکه رێک پیشانی ده ده ن و ئه گه ر که سێک له نێو ئه م گرووپه دا ره خنه ی لێ بگرێ و یا بیه وێ ھزر و رامانی تێپه ڕێنێت ئه وه به توندی بێده نگ ده کرێ و یا له ناو ده برێت.

له نێو ئه م رێکخستنه دا پیوان ھه موو راستییه کان به س ئۆجالانه له به ئاپۆ ناسراوه و ھه موو کاره کانیش له کۆتایی دا ده گات به و و گه وره یی و جی متمانه بوونی تاکه که ن له نێو ئه م گرووپه دا به نزیکبوون و گرێدرانیان به ئۆجالانه وه ده به سترته وه . بۆیه ئاپۆ ھیچ کات ھه ڵه ناکات و ھه رچیش بڵێ راسته .
ئۆجالان نیسبه ت به ده ورووبه ری دوودڵه . ئۆجالان له کاتێکدا که ته مه نی ۴۴ ساڵان بوو و ۱۶ ساڵ به سه ر دامه زراندنی گرووپه که یدا تێده په ڕی له وتووێژ له گه ڵ یاڵچین کوچوک ده ڵێ: من ھه ر مرۆڤێکم خۆش ناوێ. ئێستا که ۴۴ ساڵمه ھێشتا به دوای کادرێک ده گه رێم که زۆر خۆشیم بوێت یا ئه وه ی بیبینمه وه که باشترین ھاوڕێم بێت. بڕێک له ده وروبه رم ھه ن له ھه موویان بێزارم. ئه گه ر ھیوادار نه ده بووم ھیچ له مانم لای خۆم نه ده ھێشت. (چیرۆکی ژیانه وه ل ۹۸)
له وانه یه یه کێک له ھۆکاری سه ره کی له ناوبردنی دژبه ران و ره خنه گران و به دی ھێنانی جه وێکی به ستراو و ته سک له نێو په که که دا ھه ر له م تایبه تمه ندییه ی سه رچاوه ی گرتبێت که دوای ده ستگیر کردنیشی له نێو په که که دا رێبازه کانی به ھه ند وه رده گیردرێن. په که که له بواری سڕینه وه ی جه سته یی دژبه رانی ناوخۆی وه ک پارتی کمونیستی سۆڤییه ت له چاخی ئستالین دا ده جووڵێته وه . ئه م گرووپه ھه ر جۆره ده نگێکی دژ به بۆختانگه لێک وه ک: خائین, جاش و پیاوی دوژمن و به کرێگیراو بێده نگ ده کات. فه یسه ڵ تورناجی ناسراو به کانی یڵماز که له ساڵی ۲۰۰۴ له گه ڵ ﻉوسمان ئۆجالان و بڕێکی دیکه له کادێرانی په که که له م گرووپه جیاببووه و پارتی وڵاتپارێزانی دموکراتیکیان (PWD) له کوردستانی ئێراق دامه زراند له شوباتی ۲۰۰۶ به ده ستی یه کێک له کادێرانی په که که و به ته قاندنه وه ی مین چێندراو له نێو سه یاره که یدا له شاری سلێمانی کوژرا.
که مال شاھین ناسراو به که مال سوور که له په که که دابڕابوو و گرووپێکی به نێوی Rekevtin (وفاق) دامه زراندبوو له ساڵی ۲۰۰۵ به ده ستی کادێرانی په که که تێرۆر کرا. کوشتنی سوبﺡان رۆژھه ڵات و سه بری تووری که ھه ردوو له فه رمانده یان گه وره ی په که که بوون له نموونه کانی دیکه ی ئه م ﺡیساب سڕینه وه ی ناوخۆی په که که یه .
ئانارشیزم, ره دکردنه وه ی ده سه ڵات و به لاڕێبردنی پاراستنی ره وا له بۆچوونه کانی ئۆجالاندا
یه کێک له تایبه تمه ندییه کانی روون و به رچاوی په که که ئه وه یه که ئانارشیسته و ھه رجۆره ده سه ڵاتێک ره د ده کاته وه . ئه م گرووپه پێی وایه مودێلی نه ته وه یه کگرتووه کان چیتر به که ڵک نایه و واتای ده وڵه ت – نه ته وه چیتر وه ک ئاسته نگێک له سه ر رێگای نه ته وه کانه . ئه مه به شێکه له ھزر و رامانی ئۆجالان. مودێلی پێشنیاد کراوی ئۆجالان بۆ خۆبه ڕێوه به ری گه لی کورد له ناوچه که دا که به نێوی (کۆنفدرالیسمی دیموکراتی) ناسراوه له چوارچێوه ی ئه م تایبه تمه ندییه ی په که که دایه (رۆیشتن به ره و ئانارشیسم و ره د کردنه وه ی ده سه ڵات) جێگه ی لێکدانه وه یه.
ﻉه بدۆڵا ئۆجالان له باره ی سیستمی کۆنفدرالیزمی دیموکراتی) یه وه ده ڵێت: ئه م پێشنیازه ده توانێت ئه ڵترناتیڤی رژیمی کۆنی وڵاتانی جیھان بێت و به تایبه تی رۆژھه ڵاتی ناوین. ده سته واژه ی له سه ر بنه مای ده وڵه ت – نه ته وه گه یشتووته ھێڵی کۆتایی خۆی . (mediya.net)
ئۆجالان له مباره وه ده ڵێت: مودێلی نه ته وه یه کگرتووه کان بێ که ڵک ماوه ته وه . ده وڵه ت – نه ته وه چیتر وه ک ئاسته نگێکی لێھاتووه. رێگای تێپه ڕبوون له م کوێره رێگایه سیستمی کۆنفدرالیزمی دیموکراتیکه نه به جیھانی کردنێک که له سه ر بنه مای ده سته واژه ی ده وڵه ت – نه ته وه پێک ھاتبێت.
ئۆجالان له درێژه ی بابه ته که دا هه رچه نده له پێناسه ی کۆنفدرالیزمی دیموکراتیکدا رێبازه توندوتیژه کان ره د ده کاته وه به ڵام ھه روه ک پێشتر مافی پاراستنی ره وا بۆ کورده کان ده پارێزێت و شه ڕی چه کداریش ره د ناکاته وه . له راستیدا ئۆجالان و گرووپی په که که واتایه کی پۆزه تیڤی (پاراستنی ره وا)یان له به رژه وه ندی خۆیان پێناسه کردووه و له ژێر ئه م نێوه , ھێرشه چه کدارییه کان و تێرۆریستییه کانی خۆی درێژه پێده دات.
پاراستنی ره وا بنه مایه کی په ژرێنراوه له نێو ھه موو سیستمه مافپه روه ره کانی جیھاندا و ھه لومه رجه که ی به بڕێک جیاوازی چکۆله وه له ھه موو سیستمه کان یه کسانه . مافزانان له باره ی پاراستنی ره واوه پێیان وایه که ھه رکه سێک مافی ئه وه ی ھه یه که له کاتی ھێرش ھاتنه سه ری گیانی خۆی بپارێزێ و ھه روه ھا ناموسی ئه وکه سانه ی که له سه ریان سه پێنراوه بپارێزێت.
فیرقه کان و گرووپه تێرۆریستییه کان که به گشتی ناوه ڕۆکێکی ھێرش به ر و شه ڕخوازیان ھه یه و له به رانبه ری پاراستنی ره واوه ده وستێنه وه له سه دساڵی ئێستادا واته ی پاراستنی ره وایان به گوێره ی خۆیان پێناسه کردووه و به سه فسه ته و پێچه وانه کردنه وه واتای پۆزه تیڤی ئه م ده سته واژه یان له پێناو ئارمانجه کانیان به کار ھێناوه . پڵنگه کانی تامیل له سریلانکا, شۆڕشگێڕانی مارکسیست – لنینیستی فارک له کۆلۆمبیا و گرووپی ناسراو به پارتی کرێکارانی کوردستان په که که نموونه ی ئه و گرووپانه ن که پێناسه یه کی ھه ڵه و پێچه وانه یان له پاراستنی ره وا ھه یه . ئه م گرووپانه له راستیدا له یه ک پێناسه ی پۆزه تیڤ, پێناسه و کارکردی دووم له ئاژاوه گێڕی که نێویان لێ ناوه ناره زایه تی, شه ڕ و خوێنڕژتنیشیان نێو لێ ناوه پاراستنی ره وا و وه ک گرووپه کانی داﻉش, تاڵبان و ئه لقاﻉده , کوشتنی مرۆڤه کان و سه ر بڕینی ھاوڵاتیانیان وه ک (خۆبه خه شین یا شه ھاده ت خوازانه ) ده زانن.
کارناسان پێیان وایه : واته ی وڵامدانه وه , تۆڵه سه ندنه وه یا پاراستنی ئه کتیڤ گرێدراوی سه ره تای تێکھه ڵچوونه کان له لایه ن به رانبه ره وه یه و له گه ڵ واتای کرده وه , ھێرش و شه ڕ جیاوازی له بواری ناوه ڕوکدا ھه یه (قه دیری, ئه بیانه :۱۳۹۲). به ڵام فرقه کان و گرووپه تێرۆریستی و چه کداره کان, ھێرش و شه ڕ له لایه ن خۆیانه وه ش له ھێڵی پاراستنی ره وا پێناسه ده که ن.
ئۆجالان سه رکرده ی په که که له قسه کانیدا له باره ی پاراستنی ره وا دووپاتی ده کاته وه و وه ک ھه نگاوێکی پێویستی ناوه زه د ده کات, به ڵام به چاوخشکاندنێک به مێژوو و رابردووی په که که و گرووپه زۆره کانی په که که ئه مه ده رده که وێت که کرده وه ی په که که به پێچه وانه ی ئه و پێناسانه ی ئۆجالانه .
ئۆجالان لایه نگری ئانارشیزم و ره د کردنه وه ی ھه ر چه شنه دروستکراوێک له سه ر بنه مای ده وڵه ت – نه ته وه یه و ھه رچه شنه پاراستنی ره وا له سه ر پارادایمی ده وڵه ت گه ر ره د ده کاته وه . ئه و پێی وایه : ده وڵه ته کان خۆیان وه ک ھێزی سه ره کی پاراستنی ره وا له نێو کۆمه ڵگادا باوزه ده که ن و به واتایه کی دیکه پێیان وایه ده وڵه ته کان ئه م ھێزه بۆ خۆیان به کاردێنن نه بۆ پاراستنی گه ل.
ئۆجالان له ھه لومه رجی پاراستنی ره وا له سه ر بنه مای ده وڵه ت – نه ته وه ره د ده که نه وه و گرووپه که شی ساڵانی ساڵه له سه ر دروشمی دامه زرانی ده وڵه ت (وڵات) ی کوردستان ھه زاران جوانی کوردی راکشایه نێو رێکخستنه که ی. ئه م جوانانه نه ک له پێناو پاراستنی ره وا به ڵکووبه ھۆی ھێرش بردن, شه ڕخوازی, میلیتاریستی و چه کداری په که که گیانیان به خت کردووه .
پێکدادانی چه کداری نێوان په که که و ده وڵه تی تورکیا له ساڵی ۱۹۸۴ه وه تائێستا نزیکه ی ۴۰ ھه زار کوژراوی ھه بووه . ئه وه ی ئه م شه ڕه ۳۱ ساڵه بێ ئه نجامه ی ده ست پێکرد, سوپای تورکیا نه بوو به ڵکوو ئه وه ی که باسی پاراستنی ره وای ده کرد (په که که ) بوو که به سه رکردایه تی یه کێک له کادره کانی ئه م گرووپه به نێوه مه ﻉسوم کورکماز له ناوچه ی سیرت و ﺡه کاری ده ستی پێکرد.
به ڵام پرسیار ئه مه یه که تێرۆری که سایه تییه کانی کورد و دژی په که که , ته قاندنه وه ی ھێڵی بۆڕی گواستنه وه ی نه وت و گاز, مین چاندن و به کارھێنانی ته ڵه کانی ته قینه وه, مرۆڤ ره واندن, قاچاخ, ھه ڕه شه , دزی و به ستنی رێگاکان, له ناوبردنی شت و مه کی خه ڵک چ په یوه ندییه کی له گه ڵ پاراستنی ره وا ھه یه ؟
سه رچاوه :
۱ – انصاری،جواد،ترکیه در جستجوی نقشی تازه، موئسسه چاپ و انتشارت وزارت خارجه،۱۳۷۳، ص ۲۱۶
۲ – کوچوک، یالچین، داستان دوباره زیستن، خاطرات و اندیشه های ، ترجمه: محمد رئوف مرادی، تهران انتشارات حمیدا، ۱۳۷۸ ص ۷۷ و ۷۸
۳ – کاظمی، احمد، مقاله ی: جریان های کُردی در ترکیه، کتاب آسیا (ویژه مسائل ترکیه)، تهران، موئسسه فرهنگی مطالعات و تحقیقات بین المللی ابرار معاصر، ۱۳۸۴، ص ۲۸۳
۴ – اَلسُن، رابرت، خون – باورها و برگه های رای، ترجمه هاشم کرمی، تهران، نشر پانیذ، ۱۳۹۰، صفحه ۵۷ و ۵۸
۵ – قدیری، ابیانه، تکنیک های عملیات روانی، انتشارات دانشیاران ایران، ۱۳۹۲ ص ۲۸

http://www.nefel.com نهم ژوئن ۲۰۰۹
http://www.mediya.net
http://kurdhewall.com/?p=1518

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی