وه‌رگێڕانی “سێ تار”ی جه‌لال ئالی ئه‌حمه‌د به هه‌ورامی
بۆ یه‌که‌مین جار کتێبی سێ تار له نووسینی جه‌لال ئالی ئه‌حمه‌د له لایه‌ن مێهران ئه‌حمه‌دی نووسه‌ری کورد له شاری سه‌وڵاوا کرایه هه‌وارمی. کتێبی سێ تار له نووسینی جه‌لال ئالی ئه‌حمه‌د له لایه‌ن مێهران ئه‌حمه‌دی کراوه‌ته هه‌ورامی و کتێبه‌که له لایه‌ن کوروش ئه‌مینی ئیدیت و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ کراوه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م کتێبه له ۱۵۰
بۆ یه‌که‌مین جار کتێبی سێ تار له نووسینی جه‌لال ئالی ئه‌حمه‌د له لایه‌ن مێهران ئه‌حمه‌دی نووسه‌ری کورد له شاری سه‌وڵاوا کرایه هه‌وارمی.
کتێبی سێ تار له نووسینی جه‌لال ئالی ئه‌حمه‌د له لایه‌ن مێهران ئه‌حمه‌دی کراوه‌ته هه‌ورامی و کتێبه‌که له لایه‌ن کوروش ئه‌مینی ئیدیت و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ کراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م کتێبه له ۱۵۰ لاپه‌ڕه و له لایه‌ن بڵاوڤگه‌ی ڕێباز له شاری مه‌ریوان له چاپ دراوه.
کاری وه‌رگێڕانی ئه‌م کتێبه ۷۰ ڕۆژی خایاندووه و ئامانجی ئه‌م وه‌رگێڕه له چاپی ئه‌م کتێبه پاراستنی زاراوه‌ی هه‌ورامی و خزمه‌ت کردن به ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی هه‌ورامی بووه.
له ئێستادا ئه‌م کتێبه له کتێب فرۆشییه‌کانی شاری هه‌ورامانی ته‌خت، مه‌ریوان و شاری پاوه له پارێزگای کرماشان ده‌ست ده‌که‌وێت.
شایانی باسه که کتێبی سێ تار له نووسینی جه‌لال ئالی ئه‌حمه‌د له ساڵی ۱۳۲۷ی کۆچی هه‌تاوی نووسراوه و بریتییه له ۱۳ کورته چیرۆک که که‌سایه‌تی و ڕووداوه‌کانی ئه‌م چیرۆکانه به‌شێکن له چینی هه‌ژاری کۆمه‌ڵگای ئێران.
شاری سه‌وڵاوا ده‌که‌وێته ۹۰ کیلۆمه‌تری شاری سنه له پارێزگای کوردستان و له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی زۆر باشی بووه.
سه رچاوه : ئاژانسی مێهر
برچسب ها :
ناموجود- نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
- نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰