کد خبر : 22535
تاریخ انتشار : جمعه 22 بهمن 1395 - 20:00

ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ۲۲ی ڕێبه‌ندان له‌ مێدیا کوردییه‌کانی ناوچەکە

ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ۲۲ی ڕێبه‌ندان له‌ مێدیا کوردییه‌کانی ناوچەکە

هاوکات له‌گه‌ڵ مێدیا جیهانییه‌کان زۆربه‌ی مێدیا کوردییه‌کان هه‌واڵی جه‌ژنی ساڵوه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بڵاو کرده‌وه‌. به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئاژانسی باس نیوز له‌ میانه‌ی ۲۴ کاتژمێری ڕابردوودا ۳ بابه‌تی له‌سه‌ر ساڵوه‌گه‌ری سەرکەوتنی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاو کردووه‌ته‌وه‌. یه‌که‌م بابه‌ت لەبارەی مێژووی ۳۸ ساڵه‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م شۆڕشه‌ بووە. دووهه‌م

هاوکات له‌گه‌ڵ مێدیا جیهانییه‌کان زۆربه‌ی مێدیا کوردییه‌کان هه‌واڵی جه‌ژنی ساڵوه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بڵاو کرده‌وه‌.
به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئاژانسی باس نیوز له‌ میانه‌ی ۲۴ کاتژمێری ڕابردوودا ۳ بابه‌تی له‌سه‌ر ساڵوه‌گه‌ری سەرکەوتنی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاو کردووه‌ته‌وه‌. یه‌که‌م بابه‌ت لەبارەی مێژووی ۳۸ ساڵه‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م شۆڕشه‌ بووە. دووهه‌م بابه‌ت بڵاو کردنه‌وه‌ی وێنه‌کانی سه‌ردار قاسم سولیمانییه‌ که‌ به‌شداری له‌ ڕێپێوانه‌کانی شاری تاراندا کردووه‌. سێهه‌مین بابه‌ت که‌ له‌ لایه‌ن باس نیوزه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، هه‌واڵی لێدوانه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئێران، حه‌سه‌ن ڕۆحانییه‌.
له‌ میانه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌دا هاتووه‌ که‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ نێوان ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی تاران وتی: خرۆشان و ڕێپێوانی بەرفراوانی ئەمڕۆ پەیامێکی ڕوون و ئاشکرا بوو بۆ ئەمریکا و هاوپەیمان و هەڕەشەکانیان.
سه‌رۆک کۆماری ئێران هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ شۆڕشی کۆماری ئیسلامی موڵکی هەموو هاووڵاتیانی ئێرانە و هەموو تێیدا بەشدارن.
ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ش له‌ میانه‌ی ڕاپۆرتێکدا به‌ گرنگیه‌وه‌ باسی به‌شداری خه‌ڵکی ئێران له‌ ڕێپێوانی ۲۲ ڕێبه‌ندان ده‌کات و له‌ زاری سه‌رۆک کۆماری ئێرانه‌وه‌ تیتری لێداوه‌ که‌ وا لە ئەمریکا دەکەین پاشگەزبێتەوە لە زمانی هەڕەشە.
له‌ درێژه‌دا هاتووه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: خەڵک بە ئامادە بوونە بەرفراوانەکەی جارێکی دی بە جیهانی نیشاندا کە شۆڕش زیندووە و بەرەو ئامانجە باڵاکانی خۆی هەنگاو دەنێت.

برچسب ها :

ناموجود
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰
  • نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.