رابردووی کرده وه کانی په که که ھه ر له سه ره تای دامه زراندنییه وه پیشان ده دات که ئه م گرووپه له سه ره تاوه به تێرۆر ده وستی پێکردووه و توندوتیژی له بنه ما سه ره کییه کانی خه باتی بووه بۆ ئه وه ی به ئارمانجه دیاریکراوه کانی بگات.
گرووپی په که که و باڵه ئێرانییه که ی (په ژاک) ھێزی تێرۆریستین که له سنوری رۆژئاوای وڵات چالاکن. ھه رچه ند تائێستا شێره پیاوان و پارێزوانانی ئاسایشی سنوره کان گورزی کوشنده ی زۆریان لێ وه شاندوون و ناچاریان کردوون بکێشێنه وه به ڵام رابردووی ئه م گرووپه و وتووێژ له گه ڵ ئه ندامانی گرێدراوی له سه ر رابردووی ھزری و رامان و ئارمانجه کانی ئه ندامانی په که که یارمه تییه کی باشمان له م باره وه ده دات. له ژماره تایبه تی مه شرق که له ژێر نێوی ( په که که و په ژاک له دیدێکی نێزیکتره وه ) که له رۆژانی نه ورۆز بڵاوکراوه ته وه چاوێکی خشکاندووه به ژێرخانه کانی دامه زراندنی ئه م گرووپه و ھه روه ھا گوێ ده گرین بۆ قسه کانی بڕێک له و ئه ندامه جیابووانه ی گرووپ که چۆن که وتوونه ته داویه وه تا له ده لاقه یه کی نێزیکتره وه راستییه کان و تاوانه کانی ئه م گرووپه و ئه وه ی که بۆته ھۆی به لاڕێدان چووینی ئه م ئه ندامه ھه ڵخه ڵه تێنراوانه .
رابردووی کرده وه کانی په که که ھه ر له سه ره تای دامه زراندنییه وه پیشان ده دات که ئه م گرووپه له سه ره تاوه به تێرۆر ده وستی پێکردووه و توندوتیژی له بنه ما سه ره کییه کانی خه باتی بووه بۆ ئه وه ی به ئارمانجه دیاریکراوه کانی بگات.
ئه م گرووپه ھه ر له سه ره تاوه نه ته نیا له به رانبه ر تورک و سوپای تورکیا به ڵکوو له به رانبه ر کورده کانیشه وه ھه ڵسووکه وتێکی توندڕه وانه ی ھه ڵبژاردووه . له ۲۴ و ۲۵ ساڵی ۱۹۸۹ ئه ندامانی چه کداری ئه م گرووپه ۲۶ که سی سڤیلی کوردیان له ناوچه ی ھه کاری کوشت که له نێوانیاندا ۶ ژک , ۱۳ منداڵیش ھه بوون. له ۶ فوریه ی ۱۹۹۰ چه کدارانی په که که له سه ر بنه مای به رنامه ی دیاریکراوی پێشوو موختاری پێشووی یه کێک له گونده کانی سلوپی له ماردین له گه ڵ ژن و منداڵه که ی کوشتنیان. ھه ر له و ساڵه دا په که که فه رمانبه رێکی ئیداره ی دارستانی تورکیای له ئه لازیغ رفاندی و دواتر کوشتی.
ھه ه وه ھا په که که له گه ڵ ئه و کوردان که له ژێر نێوی پاسه وانی گونده کان له گه ڵ ده وڵه تی تورکیا ھاوکاریان ده کرد به توندی ھه ڵسووکه وتی ده کرد. له یه کێک له م کرده وه توندڕه وانه ی دا له به رواری ۱۰ی ژوئنی ۱۹۹۰ له سه ر بنه مای به رنامه ی دیاریکراوی پێشوو ۲۶ که س خه ڵکی گوندێکیان کوشت و دواتر ماڵباتی چوار پاسه وانیان ناچار کرد که له ماڵه که یاندا بمێنن و به ھه موویانه وه ئاگریان تێبه ردان.
به گوێره ی ئاماره کان تا ساڵی ۲۰۰۰ نێزیکی ۳۰ تا ۳۵ ھه زار که س بوونه ته قوربانی ئه م شه ڕه ی په که که و تورکیا به ڵام ژماره که له مه زۆرتره .
له ساڵی ۱۹۹۰ رێژه ی نه خۆێنده واری له پارێزگای ماردین %۷۷ بوو ئه مه له کاتێکدایه که ئه م رێژه یه له ئاستی گشتی وڵات %۴۸ بوو و ته نیا %۷۰ منداڵان ده ڕۆیشتنه قۆتابخانه کان و ته نیا %۹ یان قۆناخی ناوه ندیان ته واو ده کرد. ئه مه بووه ھۆکار بۆ ئه وه ی په که که ش له م ده رفه ته به سودی خۆی که ڵک وه رگرێت.
به واتایه کی دیکه ده توانرێ بگوترێت که په که که جووڵانه وه یه کی چه ند ھێڵی گرتبووه به رو له ته نیشت کرده وه کانی دیکه ی ده ستی به به ھێزکردنی ھه ستی نه ته وه یی وه ک ھێزی سیاسی دژبه ر له گه ڵ سیستمه ده سه ڵاتداره کاندا کرن. به له به رچاوگرتنی بارودۆخی ناوچه که ئه م گرووپه بێ ئه وه ی که بابه ته که زۆر بورژێنێت له ھێزی ده پۆکراوی نێوان ره قیبه ناوچه یه کان له تورکیا که له بنه مادا دژی ئه م جۆره بیرۆکه یه بوون که ڵکی وه رگرت.
ئه گه ر په که که له بڕێک قۆناخدا به رواڵه ت نه رم بوونێکی نواندبێت و به شێوه ی کاتی ئاگربه ستی راگه یاندبێت به ڵام بنه مای سیاسه ته که ی له سه ر توندوتیژی دامه زراوه . ئه م گرووپه دوای ده ستگیرکردنی عه بدۆڵا ئۆجالان له ساڵی ۱۹۹۹ ئاگربه ستێکی یه ک لایه نه ی راگه یاند به ڵام له ساڵی ۲۰۰۴ دوای ۵ ساڵ کۆتایی پێ ھێنا. په که که دواتر و به تایبه ت له ساڵی ۲۰۱۰ چه ندین ئاگربه ستی راگه یاند. کۆتایی ھێنان به م ئاگربه ستانه و ده ستپێکردنه وه ی شه ڕ و پێکدادان و ھێرش بردنه سه ر چه کداران و خه ڵکی سڤیل له نێو خاکی تورکیا پرسیاری زۆری دروست کرد.
کلیچ بوغرا قانات یاریده ری مامۆستای زانکۆ به شی زانسته سیاسیه کان له زانکۆی PNN ERIE و لێکۆڵێنه ر له سه نته ری SETA له واشنگتن دی سی پێی وایه له زۆرترین حاڵه ت دا له رێگای ئه وه ی که به (ھێرشی لاڕێ) ناودێر ده کرێت و ئارمانجه سڤیل و چه کداریه کانی پێکاوه گه یشتووته ئارمانجی خۆی.
عه بدۆڵا ئۆجالان له فوریه ی ۱۹۹۹ زائینی به ھاوکاری ده زگای سیخوڕی ئه مریکا و ئیسرائیل و تورکیا له باڵوێزخانه ی یونان له کێنیا گیرا. پارێزه ره کانی له زاری ئۆجالانه وه ده ڵێن: له رۆژی یه که م که گواسترامه وه بۆ گرتووخانه ی ئمرالی که سێکی تایبه ت له لایه ن فه رمانده ی ھێزه چه کداره کانی تورکیاوه پێشوازی لێ کردم و وتی: ئه رکی تۆ زۆر گرنگه . له وانه یه بابه تی لێبوردنیش بێته کایه وه . چه کداره کانت نازانن چۆن شه ڕ بکه ن. ئه مه چ شه ڕکردنێکه . پێشی لێ بگره . منیش به رپرسیارتی و ئه رکه کانی خۆم پێک دێنم. ئه م کابریه که سایه تیه کی زۆر گرنگ بوو ئه و ھاته لای من و داوای له من کرد که پێکه وه کێشه کان چاره سه ر بکه ین.
ئۆجالان به پێی سکاڵانامه ی ۲۶ مانگی مه ی ۱۹۹۹ که له لایه ن به شی ۲ی دادگای ده وڵه تی تورکیاوه ئاماده کرابوو دادگایی کرا و به گوێره ی ماده ی ۱۲۵ یاسای تاوانه کانی تورکیا سێداره ی بۆ بڕایه وه . دواتر به ھۆی گوشاره کانی وڵاتانی ئه ورووپیه وه سزای له سێداره دان سڕایه وه و ئۆجالان سزاکه ی بوو به ھه تاھه تایی. ئه م سزایه کاتێک ده رکرا که تورکیا به دوای په یوست بوون به یه کێتی ئه ورووپاوه بوو بۆیه سزای له سێداره دانی له یاساکه ی سڕیه وه و به م جۆره ئۆجالانیش له سێداره نه درا. له راستیدا به ختی یار بوو که به م جۆره ته واوبوو که ھه ڵبه ت دواتره بوو به بابه تی شه ڕ و ناکۆکی له نێوان نه ته وه په ره سته کان و ده وڵه تی ئێستای تورکیا. پاش ده ستگیرکردنی ئۆجالان رێبازه که ی په که که تووشی گوڕان و وه رچه رخان ھات. له وانه کۆتایی ھێنان به کرده وه تێرۆریستیه کان له باشووری رۆژھه ڵاتی تورکیا و دووری گرتن له ھزری کوردستانی یه کبوو و یه کپارچه بوو.
کاتی ده ستگیرکردنی ئۆجالان له ۱۵ ی شوباتی ۱۹۹۹ په که که خه ریکی به ڕێوه بردنی کۆنگره ی ۶ بوو. ئه م کۆنگره یه ئاگربه سته یه ک لایه نه کی که پێشتر راگه یه ندرابوو کۆتایی پێ ھێناو بڕیاری کۆنگره شه ڕی سه رتاسه ری له دژی تورکیا راگه یاند.
ساڵێک دوای ده ستگیرکردنی ئۆجالان و له کۆنگره ی ئاواره ته ی ۷ ه مدا که له ژانویه ی ۲۰۰۰ له باکووری ئێراق پێک ھات په که که له بیرۆکه ی کوردستانی سه ربه خۆ دوور که وته وه و رایگه یاند که له مه به دواوه ئیش بۆ ناساندنی نه ته وه ی کورد و چاکسازی له یاسای بنه ڕه تی تورکیادا و کۆتایی ھاتن به ھه لومه رجی نائاسایی له ناوچه کوردنشینه کاندا و به جێ کردنی سیستمی ئیداری و گه ڕه کی له م ناوچانه دا ده کات. وه رچه رخانه زۆره کانی په که که پیشانده ری ھه بوونی لایه نی شاراوه له نێو ئه م رێکخستنه دا ده کات ئه مانه دواتر ئه شکرا بوون.
ھه ڵبه ت بیرۆکه ی (کوردستانی سه ربه خۆ) به رده وام وه ک که ره سته یه ک له نێو ده ستی سه رکرده کانی په که که دایه و له کاتی پێویست دا بۆ تێپه ڕبوون له گرژی و سه ختیه کان له نێو په که که دا که ڵکی لێ وه رده گرن. بۆ نموونه موراد کارایلان ئه ندامی سه رکردایه تی په که که له ساڵی ۲۰۱۵ له په یامی پانزده یه مینی کۆنگره ی ملی کردستان دا وتی که ئه وان له قۆناخی دامه زراندنی کوردستانی سه ربه خۆدان. سه ره ڕای ھه مووی ئه م ھه لومه رجانه له ناوچه که دا و له ئاستی نێونه ته وه ییدا که بۆ ھه موان روون و ئه شکرایه که دامه زراندنی کوردستانی ئازاد و یا خون سه ربه خۆ ناکرێت و ئه گه ر به چاوێکی خۆه شبینانه وه چاوی لێکه ین ئاسته نگی زۆر گه وره ی له سه ر رێیه . ناکۆکی قووڵ له ھزری پارت و ره وته کوردیه کان دا له سه ر کوردستانی ئازاد ھه یه و ناڕوونی ھه ڵوێستی وڵاتانی رۆژئاوا له مباره یه وه و بیره وه ریه تاڵه کانی کوردان له خیانه ته کانی ئه مریکا و رۆژئاوا له باره ی بابه تی کوردیه وه و له ھه موان گرنگتر دژایه تی زۆرێک له کورده کان بۆ دامه زرانی کوردستانی سه ربه خۆ به تایبه ت کورده کانی ئێران تورکیا و سوریا به شێک له م ناکۆکیانه ن که نیشان ده دات ئه م ده سته واژه نامۆیه ی په که که به نێوی کوردستانی ئازاد قه د سه ر ناگرێت.
لێکۆڵینه وه کان پیشانیان داوه که ھه رکات په که که تووشی گرفت وه ک که مبوونی رێژه ی ئه ندامان بووه ته وه و یا دابه زینی ئاستی ده روونی ئه ندامان و قه یرانی ره وابوون و … سه رکرده کانی ئه م گرووپه وه ک چۆن له کاتی ده ستگیرکردنی ئۆجالاندا له ۱۹۹۹ ده ستیان کرد به درۆشم و قه وڵداین و ده ست نیشان کردنی ئارمانجی خه یاڵی و … ده یانه وێ خۆێنێکی نوێ بکه به نێو ده ماره کانی په که که وه و ئه مه ره فتاری ھه ڵقوڵاوی فرقه یی و داخرانبوونی په که که یه که به ھۆی به سنووردارکردنی به بۆنه ی ھه ڵسوکه وته دژ مرویانه که ی و به کارھێنانی ئه ندامانی وه ک که ره سته بۆ به دیھێنانی ئارمانجه کانی گرووپه .
په که که له لایه ن تورکیا و ئێران و یه کێتی ئه ورووپا و ئه مریکاوه وه ک گرووپێکی تێرۆریست دناسرێت. په که که بۆ ده رچوون له م لیسته چه ندین جار نێوی خۆی گۆڕیوه .
له ۱۵ ساڵ پێشه وه و له کاتی ھێرشه که ی ۱۱ سپته مبردا جه وی نێونه ته وه یی له باره ی ئایدیۆلۆژییه کانی فرقه یی و پارتیه کان گۆڕا. له راستیدا پێش ئه م ھه ستیاربوونێکی زۆری له سه ر نه بوو. له چاوی ده وڵه تانی رۆژئاوادا وه ک ھه ڕه شه یه ک نێونه ته وه یی ناسرا و له مباره یه وه یاسای توند و تۆڵ تر به یاسای بنه ڕه تی بڕێک له وڵاته کان زیادی کرد. په که که بۆ ئه وه ی خۆی وه ک پارتێک نیشان بدات و خۆی له پێناسه ی فرقه و تێرۆر رزگار بکات به زیره کی به دوای یه کدا نێوی گۆڕی. ھه ڵبه ت خه بات بۆ مانه وه و درێژه دان به خه بات له سه ر بنه مای وه رگرتنی رزایه تی وڵاتانی رۆژئاوایی و له سه روشیانه وه ئه مریکا نێوی له م چه شنه ی ھه ڵده بژارد. ۸مین کۆنگره ی په که که له فوریه ی ۲۰۰۲ به ڕێوه چوو. له م کۆنگره یه دا بڕیار درا که دوای ۲۴ ساڵ خه باتی چه کداری له ۴ ئاڤرێلی ۲۰۰۲ بگۆڕدرێت بۆ پارتێکی نوێ به نێوی کۆنگره ی ئازادی و دیموکراسی (کادک) KADEK .
سه رکرده کانی په که که له ئۆکتۆبه ری ۲۰۰۳ کۆنگره ی ئازادی و دیمۆکراسیان سڕیه وه و له نوڤه مبری ۲۰۰۳ کۆنگره ی گه لیان Kongra – Gel راگه یاند. ئه مه له کاتێکدایه که رۆژئاوا به جۆرێ دووڕۆیی په که که له نێولیستی تێرۆر داده نێت و له لایه کی دیکه شه وه پشتیوانی له م گرووپه ده کات که به نێوی دیکه وه خه بات ده کات. خه باتی ئه ندامانی ئه م گرووپه توندڕه و تێرۆریستیه به شێوه یه کی ئازاد له وڵاتانی ئه ورووپی بۆ خۆی به ڵگه یه له سه ر ئه م ھه ڵوێسته دووانه ی ئه مریکا له باره ی بابه تی تێرۆره وه که وادیار ده بێت له ئاینده دا خودی رۆژئاواش ده گرێته به ر.
له ساڵی ۲۰۰۵ ئۆجالان له گرتووخانه ی ئمرالیه وه په یامێکی به رێگای پارێزه رانی بڵاوکرده وه که تێدا باسی سیستمی کۆنفدرالیزمی دیموکراتی کرابوو و ئه مه به جێگا ئۆتۆنۆمی بوو. ئه م پیشنیازه له لایه ن په که که وه پێشوازی لێکرا و به مه به ستی به دیھاتنی له ئاداری ۲۰۰۵ گرووپی ئه نجوومه نه کانی کوردستان KKK دامه زرا که له ساڵی ۲۰۰۷ دا نێوی گۆڕی بۆ کۆمه ڵه ی نیشته جێبوونی کوردستان KCK .
ئه م گرووپه که ھه رکات گۆڕپانه که ی لێ ته نگ کراوه ته وه به ئاسانی بیرۆکه کانی گۆڕیوه بۆ ئه وه ی بارۆدۆخه که بۆ خۆی بقۆزێته وه . یه کێک له م نموونانه وه رچه رخان له بیرۆکه ی پارتی ده سه ڵاتداری ئاکه په له باره ی په که که وه و پارادۆکسی ھه ڵسوکه وت له فه لسه فه ی ئه م گرووپه له دروشمی تێکۆشان له دژی ئمپریالیزم ده بینرێت. به چاوخشکاندنێک بۆ پرتووکه که ی ئۆجالان و وتووێژ له گه ڵ یاڵچین کوچوک و پرۆپاگه نده ی راگه یاندنی په که که ده رده که وێت که درۆشمی دژ به ئمپریالیزم به رواڵه ت له ھزر و بیرۆکه ی ئۆجالان و گرووپه که یدا بووه . به ڵام ھه ڵسوکه وتی ئه م گرووپه و ھه روه ھا ھاوکاری شاراوه ی نێوان ئه مریکا و په که که و په ژاک پێچه وانه ی ئه م دروشمه ده سه لمێنێت و نموونه ی زۆرتریش ھه یه که ده سه لمێنێت په که که وه رچه رخانی کردووه به ره و لای ئه مریکا. واشنگتۆن له سه رێکه وه بۆ ھه ڵخه ڵه تاندن په که که ده خاته لیستی تێرۆره وه و له سه رێکی دیکه شه وه په یوه ندی له گه ڵیا ھه یه و پشتیوانی لێ ده کات.
جه میل بایک له سه رکرده کانی ئه م گرووپه له گه لاوێژی ۱۳۹۴ له وتووێژ له گه ڵ رۆژنامه ی تلگرافی به ریتانی سه ره ڕای په رده ھه ڵگرتن له باره ی وتووێژی شاراوه ی په که که و ئه مریکاو داوای کرد که ئه مریکا بکه وێته نێوان ئه وان و ده وڵه تی تورکیا و کێشه که چاره سه ر بکات.
بایک له و وتووێژه یدا له باره ی گفتگۆ له گه ڵ ئه مریکا وتی: په یامه کان دێن و ده ڕۆن و کۆبوونه وه کانیش به رده وامن و له وانه ی زۆرتریش بن.
ده کرێت لووتکه ی یارمه تییه کانی ئه مریکا بۆ په که که له پشتیوانی چه ک و ته قه مه نی بۆ باڵی سوری په که که ناسراو به په یه ده که له ژێر ناوی شه ڕ دژی داعش خۆی نیشان ده دات که ته نانه ت به رپرسه گه وره کانی ئه مریکا و په که که ش دانی پێدا ده نێن و ئه مه له کاتێکدایه که په که که له م چه کانه ی ئه مریکا بۆ مه به ستی کرده وه تێرۆریستیه کانی خۆی که ڵک وه رده گرێت.
کۆمه ڵگه ی کوردانی تورکیا کۆمه ڵگه یه کی ئائینی و ئیسلامیه و پارتی داد و گه شه پێدانیش به که ڵک وه رگرتن له م تایبه تمه ندی توانیویه جێ پێ خۆی له نێو کورده کاندا بکاته وه و قایمی بکات. په که که به ھۆی دیدی ئۆمانیستی و به ستراو به مرۆڤه وه که له گه ڵ ئائین دژایه تی ده کات نه یتوانی دزه بکاته نێو به شێکی زۆری کورده کانی تورکیا.
له راستیدا یه کێک له ھۆکاره گرنگه کان و به واتایه کی دیکه ته نیا کێشه ی په که که ھه ر ئه و بنه ما ھزری و رامانیه ته یه که پێچه وانه ی ویست و بیرو بڕوای خه ڵکیه و له سه ر بنه مای سوسیالیستی دامه زراوه .
په که که له چوارچێوه ی خه بات بۆ ده رچوون له لیستی تێرۆر ھاوکات به گۆڕینی نێوی زۆر و به سیاسه تێکی ژێر په رده یی ده زگا و رێکخراوی سڤیل داده مه زرێنێت و ئه نستیتۆی کولتووری و کۆمه ڵه ی به رواڵه ت مرۆڤ دۆستانه و ئه ده بی و ھۆنه ری. ئه م رێکخراوانه به نێوێکی دوور له سیاسه ت له راستیدا خه ریکی کۆکردنه وه ی ئه ندامن بۆ په که که . ئه نستیتۆی فه رھه نگی – وێژه وانی له ستۆکھۆلم ده یان ئه نجومه نی جوانانی له وڵاتانی ئه ورووپی و ناوه ندی کولتووری مه زۆپۆتامیا و ده یان ناوه ندی جۆربه جۆر له ژێر نێوی ناوه ندی په روه رده و راھێنان له تورکیا و وڵاتانی ئه ورووپی دامه زراندووه که له سه ر بنه مای که مینه ئائین زایه کان وه ک عه له وی و سریانی و چه ندنن رێکخراوی دیکه ئه م ئیش و کارانه ده کات.