سایز متن   /

ه‌که‌که‌ زیاترین کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی خۆی له‌سه‌ر ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا داناوه‌. ئه‌و هاووڵاتییه‌ کوردانه‌ که‌ له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا نیشته‌جێن له‌ باری ئابوورییه‌وه له‌ ته‌نگنادان.
به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی ئێخلاس، جه‌وده‌ت ییڵماز، جێگری کوردی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌ لێدوانیکدا به‌ ئاماژه‌ به‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی تورکیا ڕایگه‌یاند: په‌که‌که‌ زیاترین کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی خۆی له‌سه‌ر ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا داناوه‌. ئه‌و هاووڵاتییه‌ کوردانه‌ که‌ له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا نیشته‌جێن له‌ باری بارودۆخی ژیانی ڕۆژانه‌وه‌ و له‌ بواری ئابووریشه‌وه تووشی کێشەن.
ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانی خۆیدا به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ په‌که‌که‌ به‌ ئه‌نقه‌سته‌وه‌ ئابووری ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی تورکیای کردۆته ئامانجی هێرشه‌کانی خۆی، زیادی کرد: چه‌ندین هێرشی به‌رده‌وام کراوه‌ته‌سه‌ر گومرۆکه‌کانی تورکیا له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ که‌ یه‌کێک له‌ هۆکاره‌ سه‌ره‌کییه‌کان گه‌شه‌ی ئابووری ناوچه‌ کوردنشینه‌کانه‌. هه‌ندێ له‌ وڵاتانی دراوسێ‌ بۆ ڕێگری کردن له‌ ڕووداوی ناحه‌ز و دابین کردنی ئاسایش و ئه‌مه‌نییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌که‌یان، ڕێگای بازرگانی و سنووری خۆیان له‌گه‌ڵ وڵاتی تورکیا داخستووه‌. چ که‌سانێک تاوانی ئه‌م کاره‌ ده‌ده‌نه‌وه‌؟ ئاشکرایه‌ که‌ ئه‌م کاره‌ کاریگه‌ری نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر ئه‌و کوردانه‌ داده‌نێت که‌ له‌وێ نیشته‌جێن. له‌ ڕاستیدا په‌که‌که‌ خه‌ریکی خه‌سار گه‌یاندن به‌ گه‌لی کوردی تورکیایه‌. هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێمه‌ له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی تورکیا له‌ هه‌وڵدان بۆ دابین کردنی ئه‌منییه‌تی گیانی و دارایی هاووڵاتیانی تورکیا. له‌ شوێنێکدا که‌ ئه‌منییه‌ت نه‌بێت، نه‌ ئابووری هه‌یه‌ نه‌ گه‌شتیار و نه‌ بازرگانیش.
ییڵماز له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: شه‌ڕ و پێکادانی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ درێژه‌ی ده‌بێت. هیچ کاتێک کاره‌ تیرۆریستییه‌کانی په‌که‌که‌ سه‌رکه‌وتوو نابێت. له‌ ڕێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاو و ‌ئامانجدار ده‌توانین تورکیا له‌م دۆخه‌ خراپه‌ که‌ تێدایه‌، ڕزگار بکه‌ین، به‌ڵام ده‌بێ دان به‌وه‌ دابنین که‌ ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌ تورکیا ڕوویان داوه‌ کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌ داناوه‌.
اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی