سایز متن   /

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاندووە، کە ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، ستراتیژیەتێکی سەرلێشێواو پەیڕەو دەکات و ”دەبێ سوریا بۆ رووسیا بەجێبهێڵێت“.

کوردپاریز/ فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە دوا ژمارەی رۆژنامەی کوردستانی وتارێکی لەبارەی هاوپەیمانێتی چوار قۆڵی رووسیا، سوریا، عێراق و ئێران نووسیوە و پێیوایە ئەو هاوپەیمانێتییە سەرکەوتوو دەبێت لە دژایەتیکردنی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)

فەرید ئەسەسەرد ده نووسێت: بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سوریا، ئەندامێکی هاوپەیمانییە چوارقۆڵییەکەیە و بە کردەوە لە بەرەی دژ بە داعشدایە، ئەمریکا ”ستراتیژیەتێکی سەرلێشێواو“ لە شەڕی دژ بە داعش پەیڕەو دەکات و ئەگەر باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا بە هاوپەیمانیی رووسیا رازی نەبێت، ئەوا ”دەبێ لە کەیسەکە بکشێتەوە و سوریا بۆ رووسیا بەجێبهێڵێ“. هاوپەیمانییەکە هەڵوێستێکی باشی بەرامبەر بە کورد هەیە و بۆ هەرێمی کوردستان باشترە، ”لە قازانجی هەرێمی کوردستان“ دەبێت و هاوکات پێیوایە ”کوردی رۆژئاواش لەم هاوپەیمانییە سوودمەند دەبن“.

فەرید ئەسەسەرد پێیوایە یەکێک لەو هۆکارانەی، کە ئەمریکا بەهۆیانەوە بە هاوپەیمانیی چوارقۆڵی ”سەغڵەتە“ ئەوەیە، کە ئەمریکا نایەوێ لەم کاتەدا ”رۆڵێکی گەورە لە ناوچەکە بە ئێران بدرێ“ و پێشیوایە، دەستتێوەردانەکانی رووسیا و بۆردوومانکردنی هاووڵاتییان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا، هەروەک سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆن ئاماژەی بۆ دەکەن، ”هەموو پلانەکانی تورکیای تێکداوە“.

ئەسەسەرد ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هاوپەیمانێتییەکە دەبێتە هۆی ”سەقامگیرکردنی رۆڵی ئێران لە ناوچەکە“ و رێ لە ”هەرەسهێنان“ی رژێمی ئەسەد دەگرێت.

رۆژی ۲۶ـی ئەیلولی ۲۰۱۵، حکوومەتی رووسیا دروستکردنی سەنتەرێکی هاوبەشی ئەمنیی لە نێوان سوریا، عێراق، ئێران و رووسیا راگەیاند، کە بنکەکەی لە بەغدا دەبێت و پلانی  رووبەڕووبوونەوەی داعش دادەنێت.

سه رچاوه : کوردستانی نوێ

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی