سێ که‌س لهراپهڕاندنی ئیشوکاری ۱۰ ساڵی سه‌رۆکایه‌تی بارزانیدا به‌رده‌وام له‌ئاماده‌باشیدا بون: مه‌سرور، نێچیرڤان‌و فوئاد حسێن.
بارزانی بهئاپۆرایهکی گه‌وره‌ی راوێژکارو پاسهوانو خزمه‌تکار ده‌وره‌دراوه، زۆرن ئه‌وانه‌ی که ئه‌و له‌راییکردنی ئیشوکارو گه‌یشتن بهئامانجهکانیدا پشتیانپێدهبهستێت، هه‌ر لهکوڕهکانیهوه بگره که دوو پۆستی گرنگی ئهمنیو سه‌ربازییان به‌ده‌سته‌وه‌یه تا ده‌گات به‌براو خاڵ‌و به‌شێک لهئامۆزاو ئه‌و کادێره حیزبیانه‌ی ساڵانێکی زۆره له‌گه‌ڵ پارتین، به‌ڵام سێ که‌س لهراپهڕاندنی ئیشوکاری ۱۰ ساڵی سه‌رۆکایه‌تی بارزانیدا به‌رده‌وام له‌ئاماده‌باشیدا بون: مه‌سرور، نێچیرڤان‌و فوئاد حسێن.
دکتۆر فوئاد حسێن
دکتۆر فوئاد حسێن یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی به‌رده‌وام لهکوردستانو ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش به‌دوای بارزانییه‌وه ده‌بینرێت.
ئه‌و هه‌ره‌نده خۆی به‌یه‌کێک لهدامهزرێنهرانو رێکخه‌رانی شانه سه‌ره‌تاییه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ئه‌وروپا ناوده‌بات، به‌لام جه‌ند ساڵێکه له‌پۆستێکی زۆر نزیک لهپارتیو بارزانیدایه.
دکتۆر فوئاد حسێن که خانهقینییهو ته‌مه‌نی ۶۵ ساڵه، دوای ته‌واوکردنی زانکۆی به‌غداو ماوه‌یه‌ک مامۆستایی کردن، له۱۹۷۴دا په‌یوه‌ندی ده‌کات به‌شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه‌و ده‌بێته پێشمه‌رگه. دوای نسکۆی ۱۹۷۵ ده‌چێته ئێران‌و هه‌ر لهههمانساڵیشدا په‌ناده‌باته به‌ر وڵاتی هۆڵه‌نداو له‌وێ ماسته‌رو دکتۆرا له‌زانستی سیاسی‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌خوێنێت. دوای روخانی رژێمی سه‌دام، له۲۰۰۳هوه تا ۲۰۰۵ ده‌بێته سه‌رپه‌رشتیاریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق‌و ژورێکی کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی سه‌دام حسێنی ده‌درێتێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی.
ساڵی ۲۰۰۵ کاتێک که سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم پێکده‌هێنرێت، له‌سه‌ر داوای بارزانی ده‌بێته سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی.
به‌پێی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، ئهرکو ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر به‌سه‌رۆکی دیوان (دکتۆر فوئاد حسێن) سپێردراوه، له‌وانه: سه‌رپه‌رشتیکردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی دیوان، رێکخستنی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان سه‌رۆکایه‌تی ههرێمو سه‌رۆکایه‌تی پەرلەمانی کوردستان – عێراق‌و سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان – عیراق، رێکخستنی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان سه‌رۆکایه‌تی ههرێمو ده‌سه‌ڵاته‌کانی عێراقی فیدراڵ. رێکخستنی چالاکی‌و په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان.
مه‌سرور بارزانی
مەسرور یەکیبَکە لەکۆڵەکەکانی دەسەڵاتی بارزانی، کە لەڕوی ئەمنی‌و سیاسیشەوە پشتی پێدەبەستێت.
مه‌سرور بارزانی ته‌مه‌ن ۴۶ ساڵ، له‌ساڵی ۱۹۹۹هوه سه‌رۆکی ئاژانسی پاراستنی کوردستانه، ئه‌و پاش ئه‌وه‌ی ساڵی ۱۹۹۲ بۆ ماوه‌ی ساڵێک له له‌نده‌ن کۆرسی زمانی ئینگلیزی خوێند، رویکرده ئه‌مه‌ریکاو له‌زانکۆیه‌کی واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌دا خوێندنی زانستی سیاسی‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ته‌واو کرد. مه‌سرور له‌کۆنگره‌ی ۱۲‌ی پارتیدا بووه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه‌و له‌وکاته‌وه تا ئێستا رۆژ به‌رۆژ رۆڵ‌و نفوزی ئه‌م کوڕه گه‌وره‌یه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ناو پارتیدا لهههڵکشانو گه‌وره بوندایه، ئه‌و که ئێستا هه‌ستیارترین پۆستی ئه‌منی کوردستانی به‌ده‌سته‌وه‌یه، یه‌کێکه لهراوێژکاره هه‌ره نزیکه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم.
ئێستا باس له‌وه ده‌کرێت که مه‌سرور به‌هێزترین جێنشینی سه‌رۆکی پارتییه، ئه‌و له‌کۆنگره‌ی ۱۳ی پارتیدا له‌نێو ئه‌و هه‌موو کادێره حیزبیانه‌ی ساڵانێکی زۆره دوای پارتی که‌وتون، زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگه‌کانی بۆ بوون به‌ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه به‌ده‌ستهێنا.
نێچیرڤان بارزانی
نێچیرڤان کوڕی ئیدریس بارزانی‌و نەوەی مەلا مستەفا بارزانی‌و زاوای مەسعود بارزانیە، ئەو کە تەمەنی ۴۹ ساڵە، لەبەشێکی زۆری ماوەی ۱۰ ساڵی سەرۆکایەتی بارزانیدا، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوە.
نێچیرڤان که له‌دایکه‌وه ده‌چێته‌وه سه‌ر یه‌کێک له‌بنه‌ماڵه به‌ناوبانگه‌کانی سلێمانی، به‌دوای مردنی باوکی‌دا له‌ته‌مه‌نی ۲۳ ساڵیدا بووه‌ته ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی‌و له‌ته‌مه‌نی ۳۰ ساڵیش‌دا بووه‌ته جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی ههرێمو به‌دوای ئه‌وه‌شدا زۆر نه‌خایاندووه له‌ته‌مه‌نی ۳۳ ساڵیدا بووه به‌سه‌رۆکی حکومه‌ت “ئیداره‌ی هه‌ولێر”و ساڵی ۲۰۰۶یش بووه به‌سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان (کابینه‌ی یه‌کگرتنه‌وه).
ئێستا نێچیرڤان بارزانی یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی که مەسعود بارزانی بۆ کاره دیبلۆماسییه‌کان پشتی پێده‌به‌ستێت، ئه‌و له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له‌کاتی گرژی‌و ئاڵۆزییه‌کاندا به‌رده‌وام وه‌ک سیمایه‌کی کراوه‌ی پارتی ده‌رکه‌وتوه به‌رووی رکه‌به‌ره‌کانی پارتیدا، له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه خزمه‌تێکی زۆری بهسهرۆکایەتی هه‌رێم کردوه، بەڵام لەروداوەکانی ئەم دو هەفتەیەی رابردودا، نێچیرڤان بارزانی بەهۆی کردنەدەرەوەی وەزیرەکانی گۆڕان‌و هەڵوێستە توندەکانیەوە سەبارەت بەپرسی سەرۆکایەتی کە پاکێجی چوار لایەنەکەی بە”سەیر!” ناوبرد، بەپێچەوانەی ساڵانی رابردوەوە له‌بری ئه‌وه‌ی بەشێوەیەکی دیبلۆماسیانە هەڵوێستێکی نەرم بنوێنێت‌و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسیەکان ئاسایی بکاتەوە، هەڵوێستێکی توندی بەرامبەر بەرکەبەرەکانی پارتی دەربڕی.
س:ئاوێنه