سایز متن   /

 پاش ئه‌وه‌ی له‌یلا زانا داوای دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیا کرد و ئه‌مه‌شه شی له‌لایان ئه‌ردۆگانه‌وه‌ به‌هه‌نگاوێکی باش له‌ قه‌ڵه‌م دا بۆ چاره‌سه‌ری دۆخه‌که‌، به‌ڵام  سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له‌یلا زانایی به‌ هه‌نگاوی شه‌خسی زانی و بێ به‌ری کرد له‌ وه‌ی به‌ ئاگاداری هه‌ده‌په‌ بوبێت. گوتی له‌یلا زانا هه‌ڵوێستێکی شه‌خسی نواندووه‌.

کوردپاریز/ به‌ڵام ئه‌مرۆ له‌یلا زانا بۆ رۆژنامه‌ تورکه‌کان به‌ بێ ناو هێنانی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش گوتی، ئه‌وه‌ی پێی وایه‌ ئه‌وه‌ هه‌نگاوی شه‌خسه‌ی ده‌بێت له‌وه‌ش تێبگات که‌ من نوێنه‌ری کوردم ده‌چم رێگا چاره‌یه‌ک بۆ رێگه‌ کرتن له‌ وێران کردنی کوردستان بدۆزمه‌وه‌ و چیتر خوێنی نه‌رێژرێت، ئه‌وانه‌شی دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی من و به‌ هه‌نگاوی شه‌خسی ده‌زانن، ده‌بێت چ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان له‌ له‌ناو بردنی کوردستان هه‌بێت که‌ چه‌ند مانگێکه‌، نه‌هامه‌تیه‌کی مه‌ترسیداری بۆ کورد دروست کردووه‌.

هه‌روه‌ها له‌یلا زانا گوتی ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ کوردستان هه‌یه‌ له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و په‌که‌که‌دا ته‌نها کورد و کوردستان زه‌ره‌رمه‌نده‌ و که‌س هه‌یه‌ نه‌زانێت ئه‌و شه‌ره‌ جگه‌ له‌ وێران کردنی کوردستان چیتری به‌ده‌ست لێ شین ده‌بێت.

له‌یلا زانا هه‌روه‌ها بۆ رۆژنامه‌کانی تورکیا گوتی شه‌ر له‌ ناو خاکی ئه‌نقه‌ره‌ و ئیسته‌نبۆل نیه‌، له‌ کوردستانه‌ خه‌ڵکی کوردستانیش هه‌ژارن، ئه‌و شه‌ره‌ هه‌م شاره‌که‌یان هه‌م بازاریان هه‌م ژیانیان له‌ خه‌ته‌ر دایه‌، ئایا ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن هه‌ڵوێستی له‌یلا زانا هه‌ڵوێستی شه‌خسیه‌ ده‌بێت چ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کیان له‌و شه‌ره‌ هه‌بێت که‌سێک هه‌یه‌ پێمان بلێت شه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه‌.

س: فشارنیوز

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی