سایز متن   /

بۆری غازی (کۆرمۆر – هەولێر) لەنزیک ناحیەی شوان دەتەقێنرێتەوە و بەهۆیەوە هەردو وێستگەی کارەبای غازیی هەولێر و سلێمانی لەکاردەکەون و کارەبای نیشتیمانیش بۆ کەمتر لە شەش سەعات کەمدەبێتەوە.

کوردپاریز/ سەعات (۱۱ و ۳۵) خولەکی شەوی رابردو لە گوندی دو بزنە لەنزیک ناحیەی شوان، بۆریی غازی (کۆرمۆر – هەولێر ) تەقێنراوەتەوە. بۆرییەکە بە (TNT ) تەقێنراوەتەوە و هێشتا هیچ کەس لەسەر تەقاندنەوەی بۆرییەکە دەستگیرنەکراوە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی خۆی لە روداوەکە رانەگەیاندوە.

بەرپرسێکی دانەغاز راگەیاند: بەهۆی تەقاندنەوەی بۆرییەکەوە، وێستگەی کارەبای غازی هەولێر لەکارکەوتوە و بۆ گرتنەوەی غازەکە و چاککردنەوەی بۆرییەکە زیاتر لە مانگێک کاتییان پێویستە. لای خۆشیەوە ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم راگەیاند، بەهۆی تەقاندنەوەی بۆرییەکەوە، (۱۲) یەکە لە وێستگەکانی کارەبای غازی لە هەولێر و سلێمانی لەکەرتون و تەنها توانیویانە چەند یەکەیەک بە گازوایل کار پێبکەن. بەهۆی لەکارکەوتنی ئەو وێستگەکارەباییانەوە، (۱۴۰۰) مێگاوات کارەبا کەمی کردوە و ئێستا لەهەرێمی کوردستان تەنها هەزار و (۲۰۰) مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت و بەوهۆیەوە بڕی کارەبای نیشتیمانی لەهەرێمی کوردستان بۆ کەمتر لە شەش سەعات کەمدەبێتەوە.

نازم کەبیر هەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان ‌و پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەکەی ڕاگەیاند، ئەوەی ئەو کارەی کردووە، مەبەستی ئەوەیە، کە خەڵکی هانبدات و توندوتیژی دروستبکات، هاوکات دەیهەوێت لەو ڕێگەیەوە خەڵکی بڕژێنێتە سەرشەقام، بۆیە ئەمە دەستێکی سیاسی لە پشتە.  بۆریەکە دەکەوێتە چاڵێکەوە، کە ۲ مەتر لە ژێر خۆڵەوە بووە، دوای ئەوەی هەڵکەندراوە، دواتر تەقێندراوەتەوە، بەو هۆیەشەوە ۲ مەتر زیان بە بۆریەکە گەیێندراوە. ئەوەی ئەو کارەی کردووە، سوودی لە کەشوهەوای دوێنێ شەو بینیووە و ئەو کارەی ئەنجام داوە، هاوکات لەبەدواداچوونی بەردەوام دان.

س: سبه ی

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی