کوردپارێز/ دەستێوەردانەکانی تورکیا لە سووریا بە بیانووی جۆراوجۆر بەردەوامە. لە درێژەی کارە نایاساییەکان، تورکیا بنکه و بارەگاکانی ی.پ.گ (باڵی سه‌ربازی پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتیک) لە ئه‌عزاز و عەفرینی کردە ئامانجی هێرشە تۆپخانەییەکانی خۆی. هەروەها بە پێی وتەکانی سەرچاوەیەکی کوردیی، سوپای تورکیا لە درێژەی هێرشە تۆپخانەییەکانی خۆی فڕۆکەخانەی مەنغ و گوندی مەرعنازیان لە باکووری حەڵەب بە خەستی بۆردمان کردووە.شایانی باسە کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ی.پ.گ (باڵی چه کداری په که که له باکووری سوریا) توانیان کۆنتڕۆڵی تەواوی ناوچەی مەنغ لە باکووری حەڵەب لە دەست. دواد ئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی تورکیا پێشتر وتبووی کە گەر پێویست بکات ئەم وڵاتە لە دژی ی.پ.گ و پ.ی.د دەستێوەردانی سەربازی دەکات.ئەو وتی: ئەگەر پێویست بکات هەمان ئەو بۆردمانانە کە لە قەندیل و عێراق ئەنجامیان داوە لە دژی پ.ی.د و ی.پ.گ دووبارەی دەکەنەوە. رێگه به‌گه‌وره‌بوونی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده ناده‌ین له ناوچه‌کانی باکووری سوریا.
ئاژانسی سۆن ده‌قیقه‌ی تورکی بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێرکل راوێژکاری ئه‌ڵمانیا، سووربوونی وڵاته‌که‌ی له بۆردوومانکردنی ناوچه کوردییه‌کانی سوریا دووپاتکردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، که تورکیا رێگه به‌گه‌وره‌بوونی یه‌په‌گه نادات له باکووری سوریا.
ماوه‌ی دوو رۆژه تورکیا بۆردوومانی باکووری سوریای ده‌ستپێکردووه و داوای له شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه کردووه، ئه‌و ناوچانه‌ی له باکووری حه‌له‌ب کۆنترۆڵیان کردووه به‌تایبه‌تی فرۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازی (مەنغ) راده‌ستی هێزه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریای بکاته‌وه که پێشتر له‌و ناوچانه‌دا بوون.
دوێنێ یه‌کشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌کدا داوای له تورکیا کردبوو که بۆروومانکردنی باکووری سوریا رابگرێت و پابه‌ندی رێککه‌وتنه‌که‌ی رۆژی هه‌ینی رابردووی میونیخ بێت.
پێشتر هه‌ریه‌ک له جۆبایدن، جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا و جۆن کێربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، داوایان له تورکیا کردبوو که واز له ده ستێوه ردانی چه کداری له سوریا بێنێت.
پارتی دیموکراتی ھه رێم (پارتی)یش داوایی له یه‌په‌گه کردووه که ده‌ست له‌و جۆره له هه‌ماهه‌نگیه هه‌ڵگرێت، که ناوی لێناوه سوریایی دیموکرات و له جێگایی ئه‌مه‌دا، زوو له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی باکووری سوریا یه‌ک بگرێت و ناوی هێزی پاراستنی رۆژئاوایی کوردستانی لێ بنێت و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی کورد خۆی رێکبخاته‌وه. یه‌په‌گه ده‌بێت ده‌ست له‌و سیاسه‌ته‌ی سوریایی دیموکرات به‌ربدات، له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوایی کوردستان، هێزی پاراستنی رۆژئاوایی کوردستان دروست بکه‌ن و له‌ژێر فشاری حزبی و تاکره‌وه‌ی بێنه ده‌ره‌وه و هه‌موو هێزه‌کان به‌هه‌موو جیاوازیه‌کانیانه‌وه، وه‌ک یه‌ک ببینن، داوا له په‌یه‌ده‌ش ده‌کات که له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نیشمانی کورد زوو بچێته جێبه‌جێ کردنی رێکه‌وتنه‌کانی دهۆک.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، پارتی پێی وایه به‌و دۆخه‌ی ئێستایی په‌یه‌ده کورد له‌سوریا له لێواری مه‌رگ دایه، ئه‌گه‌ر په‌ڵه نه‌کرێت له‌و داواکاریانه ئه‌وه‌ی سوریا ده‌بێته گۆمی خوێنی ته‌سفیاتی سیاسی ناوچه‌که.