پەکەکە جگه له‌وه‌ی که بۆری نه‌وتی کوردستان ته‌قاندۆته‌وه، له‌ناوچه‌کانی ئۆرفا بۆری نه‌وتی کوردستانی بۆمرێژکردووه، بۆ ئه‌وه ئه‌وها به‌ئاسانی چاک نه‌کرێته‌وه.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ناکرێت لەژێر هیچ پاساوێکدا، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، هەڕەشە لە بۆڕیی گازی سرووشتیی هەرێمی کوردستان بکات، دەشڵێت: ئەو هەڕەشانە هیچی لە تیرۆر کەمتر نییە.
کۆردپارێز/ د.”موسەنا ئەمین”، سەرۆکی لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، له مباره یه وه وتی:قووتی خەڵکی ئێمە پەیوەندی بە نەوت و گازەوە هەیە، ئێستا هەر کەسێک ئەو نەوت و گازە بگرێتەوە، وەک ئەوە وایە کە خەڵکی کوردستان بخنکێنێت. ئەگەر پەکەکە هەڕەشەی تەقاندنەوەی بۆڕیی گازی سرووشتیی کوردستان بکات، کارێکی دوژمنکارانە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان.
لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا دەمهاد عەگید، گوتەبێژی پەکەکە ڕایگەیاند: لەبەر ئەوەی ڕێککەوتنی ناردنی گازی سرووشتیی کوردستان بۆ تورکیا، حکوومەتی تورکیا بەهێز دەکات، ڕێگا بە ڕاکێشانی بۆڕییە نەوتییەکە نادەین.
چاودێرێکی سیاسی کوردستانیش ده‌لێت تازه به‌تازه به‌نیوه و به پاشکه‌وت حکومه‌ت ویستی ئاهێک وه‌به‌ر هه‌رێمی کوردستان بێنیته‌وه، به‌ڵام په‌که‌که ده‌زانێت ئه‌و دۆخه چۆنه بۆیه له‌وکاته‌دا بۆری نه‌وتی کوردستان ده‌ته‌قێنێته‌وه، سه‌فین دزه‌یش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌قته‌یه چاک نه‌کرێته‌وه، هه‌رێمی کوردستان زیانی ۱۰۰ ملیۆن دۆلار له خه‌ڵکی کوردستان ده‌دات.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت جگه له‌وه‌یی که بۆری نه‌وتی کوردستان ته‌قێنرایه‌وه له‌لایان په‌که‌که بۆمرێژیش کراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان و تورکیا نه‌توانن وا به زووی ئه‌و بۆریه چاک بکه‌نه‌وه.
س: راگه یاندنه کانی ھه رێمی کوردستان