سایز متن   /

 

له‌سه‌ر فه‌رمان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، تورکیا ستراتیژی‌ نوێ بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌کانی‌ له‌ ناوچه‌کانی‌ کوردستانی تورکیا داده‌نێت که‌ به‌پێی ستراتیژه‌که‌ له‌مه‌ودوا ئۆپه‌راسیۆنه‌کان له‌بری پارێزگاره‌کان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی سه‌ربازییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
کوردپارێز/ به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی حورییه‌تی تورکی، له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی شاری نسێبین له‌ بواری ئیداریه‌وه‌ ناکۆکی له‌نێوان والی ماردین و فه‌رمانده‌ی سوپادا ده‌رکه‌تووه‌و و داوای لابردنی والی ماردین کراوه‌. به‌و هۆیه‌وه‌ حکومه‌ت وه‌فدێکی‌ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆخه‌که‌ ناردووه‌ته‌ شاره‌که‌ و بڕیار له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ستراتیژێکی‌ نوێی سه‌ربازی دراوه‌ که‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنانی له‌ ناوچه‌ و شاره‌کاندا ده‌زگاکانی هه‌واڵگری و ئه‌منی و سه‌ربازی ناوچه‌کان له‌لایه‌ن یه‌کده‌سته‌وه‌ به‌ڕێوەببرێت و به‌رزترین پله‌ی سه‌ربازی له‌و شارانه‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ده‌بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک والی ده‌ست له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کان وه‌رنادات.
ئه‌م ستراتیژه‌ نوێیه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا بووه‌ که‌ وتبووی‌ “له‌و ناوچانه‌ی که‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی‌ لێ به‌رده‌وامه‌ و ئه‌و خانوو بینایه‌ی که‌ به‌ ته‌قه‌مه‌نی بۆمبڕرێژکراون و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌که‌که‌وه‌ به‌کاردێن ئه‌گه‌ر پێویست بکات له‌ دووره‌وه‌ خانوویه‌کان بته‌قێننه‌وه‌”. له‌و باره‌یه‌وه‌ باس له‌ ۲۰۰ خانوو و بینا ده‌کرێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌که‌، له‌ ۹۰ هه‌زار دانیشتووی‌ شاری نسێببین ۶۰ هه‌زار ئاواره‌بوون و ۳۰ هه‌زاریش له‌ شاره‌که‌ ماون و شه‌ڕڤانان له‌ ۲۰۰ بینای شاره‌که‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و وه‌کو باره‌گه‌ به‌کارده‌هێنرێت و به‌و هۆیه‌وه‌ بڕیار دراوه‌ ئه‌و ۲۰۰ بینایه‌ له‌ دووره‌وه‌ بته‌قێنرێته‌وه‌.

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی