سایز متن   /

 مەحما خەلیل قایمقامی شارۆچکەی شنگال رایگەیاند؛ خەڵکی شنگال لە ترسی پەکەکە ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئەوان بەربەست دروستدەکەن و رێگریی لە خەڵک دەکەن. هەروەها ڕوونیشیکردەوە، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیاری دەرکردنی پەکەکەی لە شنگال پەسەند کردووە، لەبەر ئەوەی هێزێکی ناشەرعین و، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش باس لەوە دەکەن، تا پەکەکە لە شنگال بێت، ئامادە نین ئاوەدانی بکەنەوە.

کوردپارێز// خەلیل، گوتیشی: ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیاریدا سەرجەم بارەگاکانی پەکەکە لە سنوری شنگال دەربکرێن، نامەی ئێمە بۆ جیهان و دادگاکان و هەموو خەڵک ئەوەیە کە بە هیچ شێوەیەک رێگا نادەین پەکەکە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ کوردانی ئێزدیدا بکات، ئاخر یاسای یونامی رێگا بەوە نادات و پێویستە ناوچەکانیان پارێزراو بن، چونکە تا ئەوانە لە شنگال بن، ئەو شارۆچکەیە ئاوەدان ناکرێتەوە و بە جینۆسایدیش ناناسرێت. پەکەکە ڕێز لە یاسا و دەستوور و خەڵکی ناوچەکە ناگرێت، پەکەکە ئامادە نیە شنگال و ناوچەکانی دیکە چۆڵ بکات، بۆ ئەمەیش ئێمە وەک ئیدارەی ناوچەکە سکاڵا لە دادگا نێودەوڵەتیەکان تۆمار دەکەین، بۆ ئەوەی ناوچەکانی ئێمە چۆڵ بکات تا دەست بە ئاوەدانی شارەکە بکەین، چونکە ئەوان بەردەوام کێشە دەنێنەوە و ڕێگرن لە بەردەم ئاوەدانکردنەوەی شارەکە. حەز دەکەین پەکەکە بەبێ کێشە ناوچەکانمان چۆڵ بکات، چونکە دواتر خەڵکی شنگال ئەم خۆسەپێنەی ئەوان قەبووڵ ناکات، هەروەها ئەگەر ئەوان خۆیان بە وڵاتپارێز دەزانن و باس لەوە دەکەن هاتوون شنگال بپارێزن، ئێستا شنگال پێویستی بە ئەوان نییە و هێزی پێشمەرگە بەرگرییان لێ دەکات و دەیانپارێزێ، دەبێ ناوچەکە چۆڵ بکەن. پەکەکە بە ئاشکرا دەڵێ؛ لە بەغداوە فەرمان وەردەگرین و پەیوەندیمان بەهێزە، چەندین جاریش ئەوەیان دووپاتکردووتەوە، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیاری داوە دەبێ پەکەکە شنگال چۆڵ بکات، بەڵام ئەوان بە هیچ شێوەیەک ناچنە ژێر بار، خۆ ئیعتیراف بە ئیدارە و خەڵکی شارەکە ناکەن.

ئه مه له کاتێکدایه که په که که پارتی دیموکرات (پارتی) به وه تاوانبار ده کات که بۆ خۆی ئه م ناوچه یه ی راده ستی داﻉش کرد و بۆیه ئێستا متمانه ی پێناکرێت تا ئه م ناوچه یه راده ستی ھێزه کانی بکرێت چونکه له وانه یه دووباره ئه م ناوچه یه و کورده  ئێزدییه کان بفرۆشێته وه به داﻉش.

س: ڕۆژانە هەواڵ

اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس
برچسب ها:
دیدگاهها

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد

قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی