مەحما خەلیل قایمقامی شارۆچکەی شنگال رایگەیاند؛ خەڵکی شنگال لە ترسی پەکەکە ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ئەوان بەربەست دروستدەکەن و رێگریی لە خەڵک دەکەن. هەروەها ڕوونیشیکردەوە، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیاری دەرکردنی پەکەکەی لە شنگال پەسەند کردووە، لەبەر ئەوەی هێزێکی ناشەرعین و، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش باس لەوە دەکەن، تا پەکەکە لە شنگال بێت، ئامادە نین […]